Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
5 : 29

مَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَأٓتٖۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

ھەر کەسێک ئومێدی وایە لە ڕۆژی قیامەتدا بگات بە دیداری اللە تەعالا بۆ ئەوەی پاداشتی خێری بداتەوە، ئەوە بابزانێت ئەو کاتەی اللە دیاری کردووە بۆ مردن و زیندووبونەوەی بەدیھێنراوەکانی ئەوە نزیکە و ھەر دێت، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەکانیان، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشی دەداتەوە. info
التفاسير: |
Benefits of the Verses on this page:
• النهي عن إعانة أهل الضلال.
ڕێگری کردن لە یارمەتیدانی خەڵکانی گومڕا. info

• الأمر بالتمسك بتوحيد الله والبعد عن الشرك به.
فەرمان کردن بەدەستگرتن بە تەوحید و یەکخواپەرستیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا. info

• ابتلاء المؤمنين واختبارهم سُنَّة إلهية.
تاقیکردنەوەی باوەڕداران و دووچار کردنیان بە ناڕەحەتی و ناخۆش سوننەتێکی خواییە. info

• غنى الله عن طاعة عبيده.
اللە تەعالا بێ نیازە و ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە. info