Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (146) Surah: Āl-‘Imrān
وَكَأَيِّن مِّن نَّبِيّٖ قَٰتَلَ مَعَهُۥ رِبِّيُّونَ كَثِيرٞ فَمَا وَهَنُواْ لِمَآ أَصَابَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَمَا ضَعُفُواْ وَمَا ٱسۡتَكَانُواْۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّٰبِرِينَ
چەند پێغەمبەر ھەبوون لەناو پێغەمبەرەکانی خوادا کۆمەڵێکی زۆر لەشوێنکەوتوانی لەگەڵیاندا جیھادیان کرد و لەپێناو خوا تێکۆشان، لەوە نەترسان کە لەکاتی تێکۆشانیان لەپێناو خوا دووچاری برینداری و کوشتن وبڕین ببنەوە، خاوی ولاوازی ڕووی تێ نەکردن لە جەنگاندن دژ بە دوژمنانیان، وە ملەکەچیان نەبوون، بەڵکو ئارامیان گرت و دامەزراوو بوون، خوای گەورەش ئارامگرانی کاتی ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانی خۆش دەوێت لەپێناو خۆیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الابتلاء سُنَّة إلهية يتميز بها المجاهدون الصادقون الصابرون من غيرهم.
تاقیکردنەوە سوننەتێکی خواییە، تاوەکو تێکۆشەران و ڕاستگۆیان ئارامگرانی لەخەڵکی تر پێ جیا بکاتەوە.

• يجب ألا يرتبط الجهاد في سبيل الله والدعوة إليه بأحد من البشر مهما علا قدره ومقامه.
پێویستە تێکۆشان لە پێناو خوا و بانگەواز کردن بۆ ڕێگاکەی، نەبەسترێتەوە بەھیچ مرۆڤێکەوە، ھەر چەند ئەو مرۆڤە پلە وپایەی بەرز وبڵند بێت.

• أعمار الناس وآجالهم ثابتة عند الله تعالى، لا يزيدها الحرص على الحياة، ولا ينقصها الإقدام والشجاعة.
تەمەنی خەڵکی و کاتی مردنیان ھەر ھەمووی لای خوای گەورە دیاریکراوە، نە بە سوور بوون لەسەر دونیا زیاد دەکات، وە نە بە چاو نەترسی وئازایەتیش کەم دەکات.

• تختلف مقاصد الناس ونياتهم، فمنهم من يريد ثواب الله، ومنهم من يريد الدنيا، وكلٌّ سيُجازَى على نيَّته وعمله.
مەبەست ونیەتی خەڵکەکان جیاوازن، ھەیانە پاداشتی خوای گەورەی دەوێت، وە ھەشیانە تەنھا پاداشت و خۆشیەکانی دونیای دەوێت، ھەردوولاشیان بەپێی نیەت وکار وکردەوەی خۆیان پاداشت دەدرێنەوە.

 
Translation of the meanings Ayah: (146) Surah: Āl-‘Imrān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close