Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Luqmān   Ayah:

سورەتی لقمان

Purposes of the Surah:
الأمر باتباع الحكمة التي تضمّنها القرآن، والتحذير من الإعراض عنها.
فەرمانکردن بە شوێنکەوتنی ئەو حیکمەتەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و ئاگادارکردنەوە لە پشت لێکردنی.

الٓمٓ
﴿الٓـمٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Arabic explanations of the Qur’an:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ
- ئەی پێغەمبەر- ئەم ئایەتانەی دابەزیونەتە سەرت، ئایەتەکانی ئەو کتێبەیە کە بەحیکمەت و دانایی دەدوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّلۡمُحۡسِنِينَ
ھیدایەت و ڕێنمونی و ڕەحمەت و بەزەییە بۆ چاکەکاران، ئەوانەی ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی مافەکانی پەروەردگاریان، وە مافەکانی بەندەکانی پەروەردگار.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ
ئەوانەی نوێژەکانیان بەجوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، ھەروەھا باوەڕی بتەویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، بە زیندووبونەوە و لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە، وە ھەر ئەوانە سەرکەوتوو و ڕزگار بوون، ئەوەی داوایان دەکرد بەدەستیان ھێنا، وە بەدووریش بوون لەوەی لێی دەترسان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ
لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن –وەک نەضری کوڕی حارث- قسەی پڕوپوچ و نابەجێ ھەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بە نەزانی خەڵکی لە رێگای اللە تەعالا گومڕا بکات و لایان بدات لێی، وە گەمە و لاقرتێ دەکات بە ئایەتەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە سزای ڕسواکەریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَا كَأَنَّ فِيٓ أُذُنَيۡهِ وَقۡرٗاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
ھەرکاتێک ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە بەفیز و خۆبەزلزانینەوە پشت ھەڵدەکەن لە بیستنی ھەر وەک ئەوەی نەیانبیستبێ، یان ھەروەک ئەوەی گوێیەکانیان کەڕ بێت لەبیستنی دەنگ، - ئەی پێغەمبەر- موژدەیان بدەرێ بە سزایەکی سەختی بە ئازار کە چاوەڕێیان دەکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بەھەشتانی پڕ ناز و نیعمەت و بەخششیان بۆ ھەیە، بە ئارەزووی خۆیان ڕادەبوێرن تێیدا لەوەی اللە تەعالا لەوێ بۆی ئامادە کردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ئەوەیش بەڵێنێکی ڕاست و دروستە اللە تەعالا بەڵێنی پێداون و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ و باڵادەستە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنراوەکانی و ئەندازەگیری و شەریعەتەکەیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ
اللە تەعالا ئاسمانەکانی بەدیھێناوە و بەرزی کردونەتەوە بەبێ ھیچ کۆڵەكە و ئەستونێک، وە لەزەویدا چەندا شاخی جێگیری لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەەوەی نەتانجوڵێنێت و ژیانتان لێ تاڵ نەكات، وە ھەموو جۆرە گیانلەبەرێکی تێدا بڵاوکردوەتەوە، وە لە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە، بەھۆی ئەو بارانەوە لە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان و دڵفڕێنمان ڕوواندووە، تاوەکو خەڵکی و ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات سوودی لێ ببینن.
Arabic explanations of the Qur’an:
هَٰذَا خَلۡقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
ئەوەی باسکرا خەلق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، دەی ئێوەیش - ئەی بتپەرست و موشریکینە - پیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە اللە ئێوە دەیانپەرستن چیان بەدھێناوە؟ بەڵکو ستەمکاران لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان و لە ھەق و ڕاستی لایانداوە، چونکە ئەوانە ھاوەڵ بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئەو بت و دار و بەردەی ئەوان دەیانپەرستن خۆیشیان بەدیھێنراون.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• طاعة الله تقود إلى الفلاح في الدنيا والآخرة.
تاعەت و گوێرایەڵی اللە تەعالا مرۆڤ بەرەو ڕزگاری و سەرفرازی دەبات لە دونیا و دواڕۆژیشدا.

• تحريم كل ما يصد عن الصراط المستقيم من قول أو فعل.
ھەر گوفتار و کردارێک ببێت بەھۆی ڕێگری و لەمپەر لەبەردەم ئاینی ئیسلام پیرۆز حەرامە و یاساغە.

• التكبر مانع من اتباع الحق.
خۆبەزلزانین ڕێگرە لە شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی.

• انفراد الله بالخلق، وتحدي الكفار أن تخلق آلهتهم شيئًا.
تەنھا اللە تەعالا خالق و بەدیھێنەرە، ئەم قورئانە پیرۆزە دەمکوتی بێباوەڕانی کردووە بەوەی خوا و بتەکانی ئەوان شتێکیان بەدی ھێنابێت.

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا لُقۡمَٰنَ ٱلۡحِكۡمَةَ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِلَّهِۚ وَمَن يَشۡكُرۡ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٞ
بێگومان تێگەیشتن لە ئاین و ڕاپەسەندی لەکاروبارەکان و کاربەجێیمان بەخشی بە لوقمان، وە پێمان فەرموو: - ئەی لوقمان - شوکر و سوپاسی پەروەردگارت بكە لەسەر ئەوەی سەرکەوتووی کردویت لە تاعەت و گوێرایەڵی کردنی خۆی، ھەر کەسێک شوکر و سوپاسی پەروەردگاری بکات، ئەوە بێگومان سوودی شوکر و سوپاسکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی، چونکە پەروەردگار بێ نیازە و پێویستی بە شوکر و سوپاسی ئەو نییە، وە ھەر کەسیش نکۆڵی نیعمەتەکانی اللە تەعالا بکات ئەوە کوفر کردنەکەی ھیچ زیان بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، ئەو بێ نیازە لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی خۆی و پێویستی بەھیچیان نییە، ئەو لەھەموو حاڵێکدا سوپاسکراوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لوقمان ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکرد و ھانی دەدا بە خێر و چاکە و دەیترساند لەشەڕ و خراپە و پێی وت: ئەی کوڕی شیرینم لەگەڵ اللە تەعالا ھیچ شتێکی تر مەپەرستە، چونکە پەرستنی ھەر شتێکی تر لەگەڵ اللە تەعالادا ستەمێکی گەورەیە دەیکەیت لە نەفسی خۆت، چونکە گەورەترین گوناھی پێدەکەیت کە دەبێتە ھۆی مانەوەی ھەتا ھەتایی و ھەمیشەیی لەناو ئاگری دۆزەخدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ وَهۡنًا عَلَىٰ وَهۡنٖ وَفِصَٰلُهُۥ فِي عَامَيۡنِ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيۡكَ إِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ
فەرمانمان کرد بە مرۆڤ تاعەت و گوێڕایەڵی دایک و باوکی بکات و لەگەڵیاندا چاکەکار بێت لەو شتانەی سەرپێچی اللە تەعالا نییە، دایکی بەناڕەحەتی لەدوای ناڕەحەتی بە سکی خۆی ھەڵیگرتووە، وە لەدوای دوو ساڵ لەشیری دەبڕێتەوە، وە پێمان وت: شوکر و سوپاسی من بکە لەبەرامبەر ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی پێم داویت، پاشان شوکر و سوپاسی دایک و باوکیشت بکە لەبەرامبەر ئەوەی پەروەردەیان کردویت و چاودێرت بوون، وە بزانە تەنھا بۆ لای من دەگەڕێیتەوە، وە بەشێوەیەکی شایستە پاداشتی ھەمووان دەدەمەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَاۖ وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ وَٱتَّبِعۡ سَبِيلَ مَنۡ أَنَابَ إِلَيَّۚ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
ئەگەر دایک و باوکت ھەوڵیان لەگەڵتدا و زۆریان لێکردیت کەشەریک و ھاوەڵ بۆ اللە تەعالا بڕیار بدەیت، ئەوە لەوەدا گوێڕایەڵیان مەکە، چونکە ئەوە تاعەت و گوێرایەڵی کردنی مەخلوق و بەدیھێنراوە لەشتێکدا کە سەرپێچی خالق و بەدیھێنەرە، بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی لەگەڵیاندا ھەڵسوکەوت بکە و سیلەی ڕەحمیان لەگەڵدا مەبچڕێنە و چاکەکاربە بەرامبەریان، وە شوێن ڕێگا و ڕیبازی کەسێک بکەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ لای من بەیەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵی، وە پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە، ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی لەدونیادا کردووتانە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدەمەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانت دەسێنمەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰبُنَيَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٖ فَتَكُن فِي صَخۡرَةٍ أَوۡ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَأۡتِ بِهَا ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٞ
ئەی کوڕی شیرینم بێگومان خراپە و چاکە ھەرچەند بچوک بێت ئەگەر کێشی تۆوە خەردەلەیەکیشی ھەبێت لەناو سکی بەردێکدا بێت و کەس پێی نەزانێت، یان لەھەر جێگایەکی ئاسمانەکان یان زەویش بێت، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیھێنێت و پاداشت و تۆڵە و سزای بەندەی لەسەر دەداتەوە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا زۆر وردبینە و ھیچ شتێکی وردیشی لێ ون نابێت، وە زۆر ئاگادارە بەھەقیقەت و جێگاکانیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰبُنَيَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأۡمُرۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱنۡهَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ
ئەی کوڕی شیرینم نوێژەکانت بەجوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام بدە، فەرمان بکە بەچاکە و ڕێگریش بکە لەخراپە، وە ئارام بگرە لەسەر ئەو ناڕەحتیانەیش لەم پێناوەدا ڕووبەڕووت دەبێتەوە، وە بیشزانە ئەوەی فەرمانم پێکردیت لەو کارە گەورانەیە کە اللە تەعالا فەرمانی کردووە لەسەری سوور و بەردەوام بیت، وە سەرپشک نەکراویت لە ئەنجامدانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تُصَعِّرۡ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمۡشِ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَحًاۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٖ
بەلوت بەرزیەوە ڕووت لە خەڵکی وەرمەگێڕە، وە بەخۆزلزانین و سەرسام بوون بەخۆ بەسەر زەویدا مەڕۆ، چونکە بێگومان اللە تەعالا ھیچ خۆبەزلزانێکی شانازیکەری خۆشناوێت، فەخر و شانازی دەکات و خۆی بەزل دەزانێت بەسەر خەڵکیدا بەو ناز و نیعمەتانەی پێیدراوە و شوکر و سوپاسی اللە ناکات لەسەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱقۡصِدۡ فِي مَشۡيِكَ وَٱغۡضُضۡ مِن صَوۡتِكَۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلۡأَصۡوَٰتِ لَصَوۡتُ ٱلۡحَمِيرِ
مامناوەندبە لە ڕۆیشتندا، لە نێوان خێرایی و ھێواشیدابە، بەڕێز و ویقارەوە ھەنگاو ھەڵگرە، وە دەنگ نزم کەرەوە بە شێوەیەک بەرزی مەکەرەوە بەدەنگت ئەزیەتی خەڵکی بدەیت، چونکە بەڕاستی ناخۆشترین دەنگ دەنگ و سەڕەی گوێدرێژە لەبەر بەرزییەکەی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• لما فصَّل سبحانه ما يصيب الأم من جهد الحمل والوضع دلّ على مزيد برّها.
کاتێک اللە تەعالا بەدرێژی باسی ئەو ناڕەحەتیانەی دەکات دووچاری دایک دەبێت لەکاتی سکپڕی و مناڵ بوون، بەڵگەیە لەسەر چاکەی زیاتری دایک .

• نفع الطاعة وضرر المعصية عائد على العبد.
سوودی تاعەت و گوێڕایەڵی، وە زەرەر و زیانی گوناھ و تاوان و سەرپێچی بۆ بەندەکان دەگەڕێتەوە.

• وجوب تعاهد الأبناء بالتربية والتعليم.
پێویستە مناڵەکان ڕابھێنرێن لەسەر پەروەردە و فێرکردنی جوان و نایاب.

• شمول الآداب في الإسلام للسلوك الفردي والجماعي.
ئادابەکان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕەوشتی تاک و کۆمەڵیش دەگرێتەوە.

أَلَمۡ تَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ
- ئەی خەڵکینە - ئایا نەتانزانیوە و نەتانبینیوە بێگومان اللە تەعالا بۆی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و بۆی ڕامھێناون، وە بۆیشی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیانلەبەران و دار و درەخت و ڕووەک ھەر شتێکی تریش، وە ناز و نیعمەت و بەخششە دیارەکان کەبەچاو دەبینرێن ڕشتووە بەسەرتاندا، وەک جوانی لاشە و ڕووخسارتان، وە ناز و نیعمەتە نادیار و شاراوەکانیشی بەسەرتاندا ڕشتووە، وەک نیعمەتی عەقڵ و زانست، لەگەڵ بوونی ئەم نیعمەت و بەخششانە کەچی کەسانێک ھەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە بەبێ علیم و زانست و زانیاری کە پاڵپشت بێت بەوەحی و نیگا لەلایەن اللە وە یان پاڵپشت بەعەقڵێکی ڕۆشن، یان پاڵپشت بێت بە کتێبێک لەلایەن اللەوە دابەزی بێت موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ يَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
ئەگەر بوترێت بەوانەی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە : شوێن ئەو وەحی و نیگایە بکەون کە اللە تەعالا دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا لەوەڵامدا دەڵێن: شوێنی ئەوە ناکەوین، بەڵکو شوێنی ئەوە دەکەوین کەباب و باپیرانمان لەسەری بوون لەبتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئایا شوێن باب و باپیرانیان دەکەون ئەگەر شەیتان بانگیشیان بکات بۆ شتێک گومڕایان بکات لە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان، کە سەرەنجامەکەی لە سزای ئاگرێکی ھەڵگیرساو لە ڕۆژی قیامەتدا خۆی دەبینێتەوە؟
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَمَن يُسۡلِمۡ وَجۡهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ
ھەر کەسێک بە ئیخلاص و دڵسۆزییەوە بڕوات بە پیری اللە تەعالاوە، موخلیص و دڵسۆز بێت لە عیبادەت و پەرستنەكەیدا ، وە چاکەکاریش بێت لە کردار و گوفتاریدا، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستگیرەوە کە ئومێد دەکرێت مرۆڤ ڕزگار بکات، چونکە ترسی ئەوەی نییە ئەوەی دەستی پێوەگرتووە ببچڕێت، وە سەرەنجامی ھەموو کارەکانیش ھەر بۆ لای اللە تەعالایە، وە بەشێوەیەکی شایستە پاداشت و تۆڵەی ھەمووان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحۡزُنكَ كُفۡرُهُۥٓۚ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
- ئەی پێغەمبەر- ھەر کەسێک بێباوەڕ بووە بە اللە تەعالا، با بێباوەڕییەکەی خەفەتبارت نەکات، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵی ئەو گوناھ و تاوانانەیان دەدەینێ کە لە دونیادا ئەنجامیان دابوو، وە پاداشت و تۆڵەشیان لەسەر دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
نُمَتِّعُهُمۡ قَلِيلٗا ثُمَّ نَضۡطَرُّهُمۡ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٖ
ماوەیەکی کەم لەناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دونیایان دەدەینێ، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ناچاریان دەکەین بەرەو سزای سەخت و دژواری ئاگری دۆزەخ بڕۆن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە. ئەوا زۆر بەدڵنیاییەوە دەڵێن: اللە تەعالا بەدیھێناون، کاتێک ئەمەیان وت، تۆیش پێیان بڵێ: سوپاس بۆ اللە تەعالا کە بەڵگەکانی لەسەر ئێوە بەدەرخست و دانتان بەم ھەقەدانا، بەڵام لەبەر نەزانی و جەھلیان زۆربەیان نازانن کێ شایستەی سوپاس و ستایشە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لە خەلق و بەدیھێنان و موڵک و دەسەڵات و بەڕێوەبردن ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، بێگومان اللە تەعالا زۆر دەوڵەمەندە و بێ نیازە لەھەموو بەدیھێنراوەکانی، وە زۆریش سوپاسکراوە لە دونیا و دواڕۆژدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ أَنَّمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن شَجَرَةٍ أَقۡلَٰمٞ وَٱلۡبَحۡرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦ سَبۡعَةُ أَبۡحُرٖ مَّا نَفِدَتۡ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
ئەگەر ھەرچی داری سەر زەوی ھەیە ببڕرێتەوەو بکرێتە قەڵەم، وە ئاوی ھەموو دەریاکانیش بکرێتە مەرەکەب، وە حەوت دەریای تریشی بخرێتە سەر، وتە و کەلامی اللە تەعالا دوایی نایەن و تەواو نابن چونکە کۆتایی نایەت، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵات و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا و کاربەجێیە لە خەلق و بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّا خَلۡقُكُمۡ وَلَا بَعۡثُكُمۡ إِلَّا كَنَفۡسٖ وَٰحِدَةٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ
- ئەی خەڵکینە- بەدیھێنانتان لەسەرەتا و زیندووکردنەوەیشتان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و سزا وەرگرتن، لە ئاسانی و ساناییدا وەک بەدیھێنان و زیندووکردنەوەی تەنھا کەسێک وایە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بیسەرە، بەشێوەیەک بیستنی دەنگێک سەرقاڵی ناکات لە بیستنی دەنگێکی تر، وە بینەری کردوەکانتانە، بەشێوەیەک بینینی شتێک سەرقاڵی ناکات لە بینین شتێکی تر، ھەر بەم شێوەیە بەدیھێنانی کەسێک و زیندووکردنەوەی سەرقاڵی ناکات لە بەدیھێنان و زیندووکردنەوەی کەسێک تر.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• نعم الله وسيلة لشكره والإيمان به، لا وسيلة للكفر به.
ناز ونیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ھۆکارێکن بۆ شوکر و سوپاسکردن و باوەڕھێنان پێی، نەک ھۆکارێک بێت بۆ کوفر و بێباوەڕ بوون پێی.

• خطر التقليد الأعمى، وخاصة في أمور الاعتقاد.
مەترسی چاولێکەری کوێرانە، بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەستن بە عەقیدە و بیروباوەڕەوە.

• أهمية الاستسلام لله والانقياد له وإحسان العمل من أجل مرضاته.
گرنگی تەسلیم بوون و ملکەچ بوون بۆ اللە تەعالا، وە کاری چاکردن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتە پیرۆزە.

• عدم تناهي كلمات الله.
وشە و کەلامی اللە تەعالا ھەرگیز کۆتایی نایەت.

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
ئایا نابینیت و نەتزانیوە کە بێگومان اللە تەعالا لە کاتی شەو کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی ڕۆژی پێ زیاد بکات، وە لە کاتی ڕۆژیش کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی شەوی پێ زیاد بکات، وە خۆر و مانگی بۆ ڕامھێناون، وە خولگەکانیانی بە ئەندازەگیریەکی ورد دیاری کردووە، ھەر یەکەیان تا ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە لەو خولگەی خۆیدا دەگەڕێن و دەسوڕێنەوە، وە بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەو کار و کردەوانەی دەیانکەن، وە ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتان لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانتان دەکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلۡبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ
ھەموو ئەو وردەکاری و بەڕێوەبردن و ئەندازەگیریانە شاھیدی دەدەن لەسەر ئەوەی بێگومان تەنھا ھەر اللە تەعالا ھەق و ڕاستە، ئەو لە صیفات و ئەفعالیدا ھەق و ڕاستە و ھیچ کەسێکی تر وەک ئەو نییە، وە ئەوەی بتپەرست و موشریکەکان کردویانە بە خوای خۆیان و دەیانپەرستن باتڵ و ناھەق و پڕوپووچە، وە ھیچ بنەمایەکی نییە، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەرز و بڵندە بەزات و گەورەیی و ڕێز و شکۆی بەسەر تەواوی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی تریدا، ھیچ کەس و شتێک لەسەروو بەرزی بڵندی ئەوەوە نییە، وە لەھەموو شتێکیش گەورەترە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِنِعۡمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنۡ ءَايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ
ئایا نەتبینوە و نەتزانیوە بێگومان کەشتیەکان بە فەزڵ و بەزەیی و میھرەبانی اللە تەعالا بەناو دەریادا دێن و دەڕۆن، بۆ ئەوەی ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان پیشان بدات کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و بەزەیی خۆی، بێگومان لەمەدا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ ھەموو ئارامگرێک کە ئارام دەگرێت لەسەر ئەو ناخۆشی ناڕەحەتیانەی دووچاریان دەبێت، وە شوکرانەبژێر و سوپاسگوزارە لەسەر تەواوی ئەو ناز و نیعمەتانەی پێیان دەبەخشرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوۡجٞ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ فَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٖ كَفُورٖ
ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانه شەپۆلی دەریاکان ھاوشێوەی شاخ و ھەورەکان لەھەموو لایەکەوە دەوریدان و دایپۆشین، ئەو کاتەی ترسی خنکان و نوقم بوونیان ھەبێت زۆر بەدڵسۆزانە تەنھا ھاوار لە اللە تەعالا دەکەن و ھانای بۆ دەبەن، جا کاتیک اللە تەعالا ھات بەھانایانەوە و گەیاندنیەوە وشکانی و لە خنکان و نوقم بوون ڕزگاری کردن، ئەوسا ھەندێکیان دەبینی مامناوەندە و سوپاس و شوکری اللە تەعالا بەتەواوی ناکات، تێیشیاندایە نکۆڵی لە نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات، کەس نکۆڵی لە نیشانەکانی ئێمە ناکات جگە لە پەیمان شکێنێکی ناشکور و سپڵە نەبێت، کوفری نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات و شوکری ئەو پەروەردگارە ناکات کە ناز و نیعمەتەکانی خۆی بەسەردا ڕشتوون، وەک ئەوەی بەڵێنیدا بە اللە تەعالا ئەگەر ھاتوو ڕزگاری کرد ئەوا یەکێک دەبێت لە سوپاسگوزاران و شوکرانەبژێران، کەچی کاتێک ڕزگاری کرد دیسان وەک پێشووتر گەرایەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡ وَٱخۡشَوۡاْ يَوۡمٗا لَّا يَجۡزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوۡلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ
- ئەی خەڵکینە - لە پەروەردگارتان بترسن و پارێزکاربن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بترسن لە سزای ڕۆژێک باوک بۆ مناڵەکەی ھیچ پێ ناکرێت، وە مناڵێکیش بۆ باوکی ھیچی پێ ناکرێت ، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بەپاداشت دانەوەی خواناسان و تۆڵە لێسەندنەوە لە خراپەکاران لە ڕۆژی قیامەتدا بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و جێگیرە و ھەر دێتە دی و ھیچ شتێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر لە ڕوودانی، ئەی باوەڕداران ژیانی دونیا بەخۆشی و ڕابواردن و گاڵتە و گەپەکانی ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، وە شەیتانیش بەبیانووی لێبوردەیی و بەزەیی و ئارامگری اللە تەعالا و دواخستنی سزای لەسەرتان فریوتان نەدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلۡغَيۡثَ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡأَرۡحَامِۖ وَمَا تَدۡرِي نَفۡسٞ مَّاذَا تَكۡسِبُ غَدٗاۖ وَمَا تَدۡرِي نَفۡسُۢ بِأَيِّ أَرۡضٖ تَمُوتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرُۢ
بێگومان تەنھا لای اللە تەعالایە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی چی کاتێک ڕوو دەدات، وە تەنھا ھەر ئەویشە ھەرکاتێک ویستی باران دەبارێنێت، وە دەیشزانێت چی لە مناڵدانایە، نێرە یان مێ؟! بەختەوەرە یان چارە ڕەش؟! وە ھیچ کەسیک نازانێت سبەینێ چی بەدەست دەھێنێت لە خێر و خۆشی، یان شەڕ و خراپە، وە ھیچ کەسێکیش نازانێت لەچی زەوییەک دەمرێت، بەڵکو ھەر بەتەنھا اللە تەعالا ھەموو ئەو شتانە دەزانێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە و زۆریش ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی و شاراوە نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• نقص الليل والنهار وزيادتهما وتسخير الشمس والقمر: آيات دالة على قدرة الله سبحانه، ونعمٌ تستحق الشكر.
کەمکردنەوەی کاتی شەو و ڕۆژ و زیادکردنیان و ڕامھێنانی خۆر و مانگ بۆ خەڵکی: ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا، وە هەموو نیعمەت و بەخششێکی ئەو زاتە پیرۆزەیە دەبێت شوکر و سوپاس بکرێت.

• الصبر والشكر وسيلتان للاعتبار بآيات الله.
ئارامگری و شوکر و سوپاس دوو ھۆکارن بۆ پەند وەرگرتن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا.

• الخوف من القيامة يقي من الاغترار بالدنيا، ومن الخضوع لوساوس الشياطين.
ترسان لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ دەپارێزێت لە فریوو خواردن بەژیانی دونیا، وە دەیشیپارێزێت لەملکەچ بوون و گەردنكەچی وەسوەسەکانی شەیتان.

• إحاطة علم الله بالغيب كله.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتە غەیب و نادیارەکانی داوە. واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە.

 
Translation of the meanings Surah: Luqmān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close