Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: As-Sajdah   Ayah:

سورەتی السجدة

Purposes of the Surah:
بيان حقيقة الخلق وأحوال الإنسان في الدنيا والآخرة.
ڕوونکردنەوەى حەقیقەتی خوڵقێنراوەکان و حاڵی مرۆڤ لە دونیا و قیامەتدا.

الٓمٓ
پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Arabic explanations of the Qur’an:
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەم قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی لەلایەن پەروەردگاری جیھانیان (پەروەردگاری ئادەمیزاد و جنۆکەوە) وە دابەزیووە، کەھیچ گومان و دوودڵێەکی تێدا نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۚ بَلۡ هُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ
بێگومان ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: ئەم قورئانە موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە بۆ پەروەردگار و دەڵێت قورئان گوفتار و کەلامی اللە تەعالایە، لەوەڵامیاندا فەرموویەتی: ئەو شێوەیە نییە کە ئەوان دەیڵێن، بەڵکو قورئان ئەو ھەق و ڕاستییەیە کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نییە، وە لە لایەن پەروەردگارتەوە دابەزیوە بۆ سەرت - ئەی موحەممەد- تاوەکو ئەو گەلەی پێ بترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکی تریان لەپێغەمبەرانی پێشین بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، بەڵکو ھیدایەتیان بدات بۆ لای ھەق و شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
اللە (جل جلالە) ئەو زاتەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا بەدیھێناوە، وە ئەو دەیتوانی و دەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو لەماوەی کەمتر لەچاو تروکانێکیش بەدیان بھینێت، پاش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێنا بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرزی و بڵندیەک شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، - ئەی خەڵکینە- جگە اللە تەعالا ھیچ پشتگیر و پشتیوانێکتان نییە کارەکانتان بۆ ڕاپەڕێنێت، وە ھیچ شەفاعەتکار و تکاکارێکیشتان نییە لای پەروەردگارتان تکاتان بۆ بکات، دەی ئیتر بۆ بیرناکەنەوە، وە ئەو زاتە پیرۆزە بپەرستن کە ئێوەی بەدیھێناوە وە ھیچ کەسێکی تری لەگەڵدا نەپەرستن.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يَعۡرُجُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥٓ أَلۡفَ سَنَةٖ مِّمَّا تَعُدُّونَ
اللە تەعالا کاروباری سەرجەم مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان لە ئاسمانەکانەوە تا زەوی بەڕێوە دەبات، پاشان ھەموو ئەو کاروبارانە بەرز دەبێتەوە بۆ لای خۆی لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی ھێندەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە لە دونیادا دەیانژمێرن - ئەی خەڵکینە- .
Arabic explanations of the Qur’an:
ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی بەڕێوە دەبات زانا و ئاگادارە بە ھەموو نھێنی و ئاشکراکان، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆر بە ڕەحم و بەزەییە بەرامبەر بە بەندە باوەڕدارەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِيٓ أَحۡسَنَ كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥۖ وَبَدَأَ خَلۡقَ ٱلۡإِنسَٰنِ مِن طِينٖ
ئەو زاتەی ھەموو شتێکی بەڕێک و پێکی بەدیھێناوە، وە مرۆڤی لەسەرەتاوە لە قوڕ بەدیھێنا لەسەر شێوازێک پێشتر وێنە و ھاوشێوەی نەبووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ جَعَلَ نَسۡلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ
پاشان نەوەکانی دوای خۆی لە پوختەیەک ئاوی بێ نرخ بەدیھێنا، کە بەشێوەی ئاوی پیاو (مەنی) دێتە دەرەوە و لە مناڵدانی ئافرەتدا جێگیر دەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
پاشان بەدیھێنانی مرۆڤی ڕێک و پێک کرد (تەواوی قۆناغەکانی لەناو سکی دایکیدا بەجوانترین شێوە تەواو کرد) دوای ئەوە لە ڕۆحێک کە خۆی دروستی کردووە فەرمانی کرد بەو فریشتەی ڕایسپاردووە فوو بکات بەبەریدا، - ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا گوێی پێداون تاوەکو پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون تاوەکو بیری پێ بکەنەوە، بەڵام کەسانێکی کەم شوکر و سوپاسی ئەم نیعمەت و بەخششانە دەکەن کە اللە تەعالا پێی بەخشیوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالُوٓاْ أَءِذَا ضَلَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ أَءِنَّا لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدِۭۚ بَلۡ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمۡ كَٰفِرُونَ
ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوە وتیان: کاتێک مردین و ئێسک و پروسکمان لە زەویدا ون بوو، وە لاشە و جەستەمان بوویەوە بە گڵ، ئایا جارێکی تر سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەمە بەعەقڵمان ناچێت، وانییە بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان باوەڕیان بە زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا نییه.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ قُلۡ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلۡمَوۡتِ ٱلَّذِي وُكِّلَ بِكُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە: فریشتەی گیان کێشان، کە گیانی کێشانی ئێوەی پێ سپێرراوە دەتانمرێنێت، پاشان ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الحكمة من بعثة الرسل أن يهدوا أقوامهم إلى الصراط المستقيم.
حیکمەت و دانایی لە ناردنی پێغەمبەران بۆ ئەوەیە کە ڕێنومایی گەلەکانیان بکەن بۆ سەر ڕێگای ڕاست.

• ثبوت صفة الاستواء لله من غير تشبيه ولا تمثيل.
جێگیر کردنی سیفەتی (ئیستواء) بۆ اللە تەعالا بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا.

• استبعاد المشركين للبعث مع وضوح الأدلة عليه.
بتپەرست و موشریکەکان زیندووبونەوە بەدوور دەزانن لەگەڵ ئەوەی بەڵگە و نیشانەکانیش ڕوون و ئاشکران.

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلۡمُجۡرِمُونَ نَاكِسُواْ رُءُوسِهِمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ رَبَّنَآ أَبۡصَرۡنَا وَسَمِعۡنَا فَٱرۡجِعۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ
لەمەودوا تاوانباران دەبینی لە ڕۆژی دواییدا شەرمەزارن و سەریان داخستووە، لەبەر ئەوەی باوەڕیان نەبوو بە زیندووبونەوە، بۆیە ھەست بە زەلیلی و ڕیسوایی دەکەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوەی باوەڕمان پێی نەبوو لە زیندووبونەوە بەچاوی خۆمان بینیمان، وە ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران لەلایەن تۆوە ھێنایان ھەموویمان بەگوێی خۆمان بیست، جا بۆیە بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا با کار و کردەوەی چاک بکەین تاوەکو تۆمان لێ ڕازی بیت، بێگومان ئێستا تەواو دڵنیاین لە زیندووبونەوە و ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران ھێنایان، جا ئەگەر تاوانباران ببینی بەو حاڵەوە ئەوا کاری زۆر گەورە و بەڵا و ناخۆشی دەبینی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ شِئۡنَا لَأٓتَيۡنَا كُلَّ نَفۡسٍ هُدَىٰهَا وَلَٰكِنۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ مِنِّي لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ
ئەگەر بمانوویستایە ھەموو کەسێک ڕێنومایی و ژیری و دانایی خۆیمان دەدایە و موەفەق و سەرکەوتومان دەکرد تاوەکو لەسەر ھیدایەت بوایە، بەڵام بەڵێن و دانایی و کاربەجێی و دادپەروەری من چەسپاو جێگیرە، بەدڵنیاییەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ پڕ دەکەم لە بێباوەڕانی جنۆکە و مرۆڤ بەتێکڕایی، لەبەر ئەوەی ڕێگای کوفر و بێباوەڕیی و گومڕاییان ھەڵبژارد بەسەر ڕێگای باوەڕ و ئیستقامە و بەردەوامی لەسەر ھیدایەت.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَذُوقُواْ بِمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمۡۖ وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡخُلۡدِ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
لە ڕۆژی قیامەتدا بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: بیچەژن سزای ئاگری دۆزەخ بەھۆی بێ ئاگاییتان لە ژیانی دونیا و گەیشتنەوە بە اللە تەعالا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە، بێگومان ئێمەیش ئێوەمان لەبیر خۆمان بردەوە، وە بەجێمان ھێشتن لەناو سزادا وە ھیچ گوێ نادەین بەو ناڕەحەتیانەیش تووشتان دەبێت، لەبەر ئەوە سزای ئاگرێک بچەژن کە ھەمیشە و بەردەوامە و بڕینەوەی نییە، بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەی لە دونیادا دەتانکرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِهَا خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَسَبَّحُواْ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ۩
تەنھا کەسانێک باوەڕ بەو ئایەتانە دەھێنن کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، ئەوانەی کاتێک ئامۆژگاری بکرێن و ئایەتەکانی ئێمەیان بیر بخرێتەوە، خێرا دەکەون بە ڕودا و بەتەسبیحات و حەمد و سوپاسی پەروەردگارەوە سوژدە بۆ اللە تەعالا دەبەن، وە بەھیچ شێوەیەک خۆیان بە گەورە نازانن لە ئاست پەرستنی ئەو و سوژدە بۆ بردن بۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
ئەوانە تەنیشتیان لە جێگای خەوتنیان دوور دەکەوێتەوە و بەجێی دەھێڵن و ڕوو دەکەنە اللە تەعالا و شەو نوێژ دەکەن، لە نوێژەکان و غەیری نوێژیشیدا لە ترسی ئاگری دۆزەخ و ھیوا بوون بەڕەحم و بەزەیی ئەو لە اللە تەعالا دەپاڕێنەوە، وە لەو ماڵ و سامانەی پێمان داون لە پێناو اللە تەعالا دەیبەخشن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ھیچ کەسێک نازانێت اللە تەعالا چی بۆ ئامادە کردووە لە بەھەشتدا کە دەبێتە مایەی دڵخۆشی و چاوڕوونی بۆی، ئەم پاداشتە دەدرێنەوە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەی لە دونیادا ئەنجامیان داوە، ئەم پاداشتە ھێندە گەورەیە تەنھا اللە تەعالا عیلمی پێی ھەیە و ئاگاداریەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَمَن كَانَ مُؤۡمِنٗا كَمَن كَانَ فَاسِقٗاۚ لَّا يَسۡتَوُۥنَ
ئایا ئەو کەسەی باوەڕدارە و فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بە جێ دەکات و دوور دەکەوێتەوە لە ڕێگرییەکانی، وەک ئەو کەسە وایە گوێرایەڵی تاعەت و فەرمانەکانی ئەو نییە، بێگومان ئەو دوو دەستەیە وەک یەک و یەکسان نین لەپاداشتدانەوەدا لای اللە تەعالا.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلۡمَأۡوَىٰ نُزُلَۢا بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
جا ئەوانەی باوەڕیان بە اللە ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتیان بریتیە لە بەھەشتانێکی پڕ ڕێز و خۆشی کە اللە تەعالا بۆی ئامادە کردوون و تێیدا دەمێننەوە و جێگیر دەبن بەھەتا ھەتایی، لە پاداشتی ئەو کار و کردەوە چاکانە لە دونیادا دەیانکرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُواْ فَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ كُلَّمَآ أَرَادُوٓاْ أَن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَآ أُعِيدُواْ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمۡ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
وە ئەوانەی لە فەرمان و تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەرچوون و بێباوەڕ بوون پێی و گوناھ و تاوانیان ئەنجامداوە، ئەو جێگایەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆیان ئامادە کراوە ئاگری دۆزەخە، کە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ھەر کاتێکیش دەیانەوێت لێی دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە بۆ ناوی، وە بەسەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: سزای ئەو ئاگرە بچەژن کە لە دونیادا باوەڕتان پێی نەبوو، کاتێک پێغەمبەرەکانتان دەیانترساندن پێی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• إيمان الكفار يوم القيامة لا ينفعهم؛ لأنها دار جزاء لا دار عمل.
باوەڕھێنانی کافر و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، چونکە ڕۆژی دوایی ماڵ و جێگای پاداشتدانەوەیە نەک کارکردن.

• خطر الغفلة عن لقاء الله يوم القيامة.
مەترسی بێ ئاگایی لە گەیشتنەوە بە اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا.

• مِن هدي المؤمنين قيام الليل.
یەکێک لە کردەوە جوان شیرینەکانی کەسانی لەخوا ترس شەو نوێژ کردنە.

وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَدۡنَىٰ دُونَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَكۡبَرِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕن و لە تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگاریان دەرچوون سزا و بەڵا و ناڕەحەتییەکانی دونیایان پێدەچێژین، پێش سزا گەورەکەی کە لە دواڕۆژدا بۆیان ئامادەکراوە ئەگەر تەوبە نەکەن لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ تاعەت و گوێرایەڵی پەروەردگاریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعۡرَضَ عَنۡهَآۚ إِنَّا مِنَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُنتَقِمُونَ
ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە، کە بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت بەڵام پەند و ئامۆژگاری لێوەرنەگرێت و گوێی پێ نەدات و پشتی تێ بکات، بێگومان ئێمە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنینەوە، - ئەوانەی بێباوەڕن و گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن و پشت دەکەن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا-.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَلَا تَكُن فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآئِهِۦۖ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
بەدڵنیاییەوە ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، ئەمجا - ئەی پێغەمبەر- گومانت نەبێت لە گەیشتنت بە موسا لە شەوی ئیسراء و میعراجدا، وە ئێمە ئەو کتێبەی دابەزییە سەر موسا کردوومانە بە مایەی ھیدایەت و ڕێنمونی بۆ نەوەکانی ئیسرائیل.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَجَعَلۡنَا مِنۡهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا لَمَّا صَبَرُواْۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ
وە لەناو نەوەکانی ئیسرائیلیشدا کەسانێکمان کردووە بە پێشەوا و پێشەنگ کە خەڵکی چاویان لێ بکەن و شوێنیان بکەون لە ھەق و ڕاستیدا، ئەو پێشەوایانە ڕێنمونی خەڵکیان دەکرد بۆ ھەق و ڕاستی بەئیزنی ئێمە، کاتێک ئارامیان گرت لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی اللە تەعالا و دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان، وە ئارامیان گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاردان لە ڕێگای بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە ئەوان باوەڕی تەواویان ھەبوو بەو ئایەتانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەیان، وە زۆر دڵنیان و باوەڕی تەواویان پێی ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفۡصِلُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری دادگەرانە دەدات لەو شتانەی کە لە دونیا جیاوازی و ناکۆکی لە نێوانیاندا ھەبوو لەسەری، ئەوانەی لەسەر ھەقن و ئەوانەیشی لەسەر باتڵن ئاشکرا دەکات، وە پاداشتی ھەر کەسێکیشیان بەوەی شایستەیەتی دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٍۚ أَفَلَا يَسۡمَعُونَ
ئایا ئەوانە کوێرن و بۆیان دەرنەکەوتووە کە پێش ئەوان چەند گەل و نەتەوەمان لەناو برد؟! کە بەناو ئەو ماڵانەدا دێن و دەڕۆن کە ئەوانی تێدا نیشتەجێ بوو بوون پێش لەناوچوونیان، ھیچ پەند و ئامۆژگاریان لەحاڵی ئەوان وەرنەگرت، بێگومان لەوەی بەسەر ئەو گەل و نەتەوانەدا ھات لەتیاچوون و سزادان بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیکەنە بەڵگە لەسەر ڕاستی ئەو پێغەمبەرانەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھاتبوون، ئایا ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی اللە تەعالا نابیستن بیستنێک ڕازی بن بە ئایەتەکانی پەروەردگار و پاشان پەند و ئامۆژگاریشی لێوەربگرن ؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَسُوقُ ٱلۡمَآءَ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡجُرُزِ فَنُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا تَأۡكُلُ مِنۡهُ أَنۡعَٰمُهُمۡ وَأَنفُسُهُمۡۚ أَفَلَا يُبۡصِرُونَ
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، نابینن کە بێگومان ئێمە ئەو ئاو و بارانە دەنێرین بۆ ئەو زەوییە وشک و ڕەقانەی کە ھیچ جۆرە ڕووەک و گژوگیایەکی لێ نییە، دوای بە ھۆی ئەو بارانەوە لەو زەوییە وشک و مردووە کشتوکاڵ و دانەوێڵە و گژوگیا دەردەھێنین کە خۆیان و ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتەکانیشیان لێی دەخۆن؟! ئایا ئەوانە بەچاوی خۆیان ئەوە نابینن، وە نازانن ئەوەی ڕووەکی لە زەوی وشک و ڕەق سەوز کرد و دەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە کە مردووەکان زیندوو بکاتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡفَتۡحُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نەبوو، پەلەیان بوو لەھاتنی سزا و دابەزینی بۆ سەریان، دەیانووت: ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ئەم بەڵێن و حوکم و بڕیاردانە لە نێوانماندا لە ڕۆژیی قیامەت کەی ڕوو دەدات، گوایە بەقسەی ئێوە سەرەنجامی ئێمە بۆ ئاگر بێت و سەرەنجامی ئێوەیش بۆ بەھەشت؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ يَوۡمَ ٱلۡفَتۡحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِيمَٰنُهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئەو بەڵێنە ڕۆژی قیامەت دێتە دی، بێگومان ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیاكردنەوەیە لە نێوان بەندەکاندا، ئەو ڕۆژەی ئەوانەی لە دونیادا بێباوەڕ بوون، باوەڕھێنان ھیچ سوود و قازانج ناگەیەنێت پێیان کاتێک بە چاوی خۆیان ڕۆژی قیامەت دەبینن، ئەوانە مۆڵەتیشیان نادرێت و مردنیشیان دواناخرێت بۆ ئەوەی تەوبە بکەن و بگەرێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَٱنتَظِرۡ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ڕوویان لێوەربگێڕە و ھیچ گوێ مەدە بەوانەی لەناو گومڕایی و سەرلێشێواویدا ڕۆچوون، وە چاوەڕی بکە بزانە چیان بەسەر دێت، وە بێگومان ئەوانیش چاوەڕێی ئەو سزایەن کەبەڵێنیان پێدراوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عذاب الكافر في الدنيا وسيلة لتوبته.
سزای بێباوەڕان لە دونیادا ھۆکارێکە بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا.

• ثبوت اللقاء بين نبينا صلى الله عليه وسلم وموسى عليه السلام ليلة الإسراء والمعراج.
چەسپاوی چاوپێکەوتنی نێوان پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) و پێغەمبەر موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) لە شەوی ئیسراء و میعراجدا.

• الصبر واليقين صفتا أهل الإمامة في الدين.
ئارامگرتن و دڵنیایی و یەقین دوو سیفەتی جوانی ئەو کەسانەن کە پێشەوایەتی خەڵکی دەکەن لە دیندا.

 
Translation of the meanings Surah: As-Sajdah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close