Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Az-Zumar   Ayah:

سورەتی الزمر

Purposes of the Surah:
الدعوة للتوحيد والإخلاص، ونبذ الشرك.
بانگەواز بۆ تەوحید -یەک خوا پەرستی- و دڵسۆزی -ئیخلاص-، و دوورخستنەوەی شیرک و ئاگادارکردنەوە لێی.

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
دابەزینی قورئان لە لایەن اللە تەعالاوەیە، کە زۆر بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنراو و بەڕێوەبردن شەریعەتەکەیدا، وە ئەم قورئانە لەلایەن ھیچ کەسێکی ترەوە دانەبەزیووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّآ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ فَٱعۡبُدِ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ
بێگومان - ئەى پێغەمبەر - ئەم قورئانەمان دابەزاندووە بۆت کە ھەموو ھەق و ڕاستییەکی تێدایە، ھەواڵەکانی ناوی ھەر ھەمووی ڕاستن، وە سەرجەم حوکمەکانی بەشێوەیەکی عادل و دادگەرانە دراون، کەوابێت تەنھا اللە تەعالا بپەرستە، وە ھەموو ئاینەکەت بەدڵسۆزی و یەکخواپەرستی دوور لەشیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ ئەو بنوێنە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ فِي مَا هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ كَٰذِبٞ كَفَّارٞ
بێدار بن ئاینی خاڵی و پاڵفتە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان ھەر بۆ اللە تەعالایە، ئەوانەیش جگە لە اللە تەعالا دۆست و پشتیوانیان لەبت و تاغوتەکان بۆ خۆیان داناوە و لە بری اللە دەیانپەرستن، بڕوبیانوو بۆ پەرستنی ئەو بت و تاغوتانە بەوە دەھێننەوە دەڵێن: ئێمە ئەوانە تەنھا بۆ ئەوە دەپەرستین پلە و پایەمان لای اللە تەعالا نزیک بکەنەوە، وە داوا و پێداویستیەکانمان بەرز بکەنەوە بۆ لای، وە تکامان بۆ بکەن لای ئەو؛ بێگومان اللە تەعالا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوان باوەڕدارانی یەکخواپەرست و بێباوەڕانی بتپەرست و موشریک لە ڕۆژی قیامەت ، لەوەی جیاوازبوون لەسەری لە تەوحید و یەکخواپەرستی، بەڕاستی اللە تەعالا یارمەتی کەسێک نادات کە ھیدایەت و ڕێنموونی بکرێت بۆ ڕێگای ڕاست، ئەو کەسە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستێ و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بداتە پاڵی، وە زۆر سپڵە و پێ نەزان بێت بەناز و نیعمەت و بەخششەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّوۡ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدٗا لَّٱصۡطَفَىٰ مِمَّا يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ سُبۡحَٰنَهُۥۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ
ئەگەر اللە تەعالا بیویستایە مناڵێک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئەوا لەناو بەدیھێنراوەکانیدا کامەی بویستایە ھەڵیدەبژارد و دەیکردە مناڵی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی ئەو بتپەرست و موشریکانە دەیڵێن و دەیدەنە پاڵی، ئەو تاک وتەنھایە لە زات و سیفات و کرداریدا، ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە، زاڵ و بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيۡلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيۡلِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمًّىۗ أَلَا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ
ئاسمانەکان و زەوی لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر و لەڕادەبەدەر بەدیھێناوە، نەک ھەروا بەبێ ھوودە وەک ستەمکاران دەیڵێن، شەو دەکات بەناو ڕۆژدا، وە ڕۆژیش دەکات بەناو شەودا، ھەر کاتێک یەکێکیان ھات ئەوی تریان نامێنێت و لادەچێت، وە خۆر و مانگی ڕامھێناوە و زەلیل و گەردنکەچی کردوون بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ، ھەریەکەیان لەخولگەی خۆیدا دەڕوات و دەسوڕێتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو تا ئەو کاتەی قیامەت دێت و ئەم ژیانە کۆتایی دێت، بێدرابن و ئاگاداربن ئەو خوایەی ئەم کارانەی کردووە زۆر بەدەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر لێبووردەیە بۆ گوناھی ئەو بەندانەی تەوبە لە گوناھەکانیان دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الداعي إلى الله يحتسب الأجر من عنده، لا يريد من الناس أجرًا على ما يدعوهم إليه من الحق.
بانگخوازی ڕاستەقینە، ئەوەی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا دەکات، تەنھا بەتەمای ئەجر و پاداشتی ئەوە، لەبەرامبەر ئەوەی خەڵکی بانگ دەکات بۆ لای ھەق و ڕاستی و یەکخواپەرستی ھیچ ئەجر و پاداشتێکی لەخەڵکی ناوێت.

• التكلّف ليس من الدِّين.
زۆر لەخۆ کردن لە ئاینەوە نییە.

• التوسل إلى الله يكون بأسمائه وصفاته وبالإيمان وبالعمل الصالح لا غير.
تەوەسول و پاڕانەوە لە اللە تەعالا بە ناو و سیفاتەکانی و باوەڕ و کاروکردەوە چاکەکانە نەک شتی تر.

خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۚ يَخۡلُقُكُمۡ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ خَلۡقٗا مِّنۢ بَعۡدِ خَلۡقٖ فِي ظُلُمَٰتٖ ثَلَٰثٖۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُصۡرَفُونَ
- ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان ئێوەی لە یەک نەفس بەدیھێناوە، ئەویش لە ئادەم، پاشان لەئادەمیش حەوای خێزانی بەدیھێنا، وە دواتر نەوە و زوڕییەتەکانی تری ئادەمی لەدوو ژن و پیاوە بەدیھێنا، وە لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزن ھەشت جۆر و جووتی بۆ ئێوە بەدیھێنا، لەھەر جۆرێک نێر و مێیەکی بەدیھێنا، وە ئێوە قۆناغ بە قۆناغ لەناو سکی دایکتانا بەدیدەھێنێت، لەناو تاریکی ڕەحم و مناڵدانا، ئەوەی ھەموو ئەوانەی بەدیھێناوە پەروەردگاری ئێوەیە زاتی بەرز و پیرۆزی (اللە)، ھەرچی موڵک و دەسەڵاتە ھەمووی ھی ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە ئەو بوونی نییە، ئیتر چۆن واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن و ڕوو دەکەنەوە پەرستنی شتێکی تر کەھیچ لەوانەی بەدی نەھھێناوە، بەڵکو ئەو شتە خۆیشی بەدیھاتووە ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمۡۖ وَلَا يَرۡضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلۡكُفۡرَۖ وَإِن تَشۡكُرُواْ يَرۡضَهُ لَكُمۡۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرۡجِعُكُمۡ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
- ئەی خەڵکینە - ئەگەر ئێوە بێباوەڕبن بەپەروەردگارتان، ئەوە اللە تەعالا بێ نیازە لە باوەڕھێنانی ئێوە و ھیچ پێویستی پێی نییە، وە ھیچ زەرەر و زیانیش لەو نادات، بەڵکو زەرەر و زیانی ئەو بێباوەڕییە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، وە پەروەردگار ھەرگیز ڕازی نییە بەندەکانی بێباوەڕبن پێی، وە فەرمانی پێ نەکردوون کە کافر و بێباوەڕبن، چونکە اللە تەعالا فەرمان بە خراپە و خراپەکاری و داوێن پیسی ناکات، ئەگەر بێتۆ ئێوە شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی پێی داون، وە باوەڕی پێ بھێنن ئەوا ڕازی دەبێت پێی و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، ئەوەش بزانن ھیچ کەسێک گوناھ و تاوانی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پەیوەستە بەکار و کردەوەکانی خۆیەوە، وە پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، لەوێ ھەواڵی تەواوی ئەوەی ئەنجامتان دابوو لە دونیادا پێتان ڕادەگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت، بێگومان ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە ئاگادارە بەوەی لەدڵی بەندەکانیدایە، وە ھیچ شتێکی لێ نھێنی و شاراوە نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعۡمَةٗ مِّنۡهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدۡعُوٓاْ إِلَيۡهِ مِن قَبۡلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادٗا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦۚ قُلۡ تَمَتَّعۡ بِكُفۡرِكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِ
ئەگەر بێباوەڕ تووشی ناڕەحەتی و تەنگ و چەڵەمەیەک ببێت، وەک نەخۆشی و تیاچوونی ماڵ و سامان و ترس و بیم، زۆر بەدڵسۆزی دەگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە ھانای بۆ دەبات و لێی دەپارێتەوە، وە ئەوەی بەسەریدا ھاتووە لەناڕەحەتی و ناخۆشی لەسەری ھەڵگرێت و لایبات، پاشان کاتێک بەفەزڵ و چاکەی خۆی نیعمەتی بەسەردا ڕشت و ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشیانەی لەسەر ھەڵگرت، خێرا ئەو پەروەردگارەی لەبیر دەچێتەوە کە ھانای بۆ برد، وە دەست دەکاتەوە بە ھاوەڵ و شەریک بڕیاردان بۆی، تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات لەو ڕێگا راستەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردووە بەندەکانی لەسەری بن، جا کەوابێت - ئەی پێغەمبەر- بەو جۆرە کەسانە بڵێ ئەوە حاڵیانە: ئەوەی ماوەتە لەتەمەن و ژیانی دونیا بە ئارەزووی خۆت ڕابوێرە، بەڵام چاک بزانە ماوەیەکی کوورتە و دەبڕێتەوە، وە تۆیش لە ڕۆژی قیامەتدا لەھاوەڵانی دۆزەخیت وھیچ کاتێکیش لێی جیا نابیتەوە، وەک چۆن ھاوەڵێک لە ھاوەڵەكەی جودا نابێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمَّنۡ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ سَاجِدٗا وَقَآئِمٗا يَحۡذَرُ ٱلۡأٓخِرَةَ وَيَرۡجُواْ رَحۡمَةَ رَبِّهِۦۗ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
ئایا کەسێک بە درێژایی شەو گوێڕایەڵی پەروەردگاری بێت، وە سەرگەرمی شەو نوێژ و سوژدە و کڕنوش بردن بێت بۆی، وە بترسێت لە سزای دواڕۆژ، وە لەھەمان کاتدا بەتەمای ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگاری بێت، ئایا ئەم کەسە باشترە یان ئەو کافر و بێباوەڕەی لەکاتی ناڕەحەتی و ناخۆشیدا ڕوو بکاتە اللە تەعالا و بیپەرستێت، بەڵام لەکاتی خۆشی وفەرحانەدا ڕووی لێوەرگێڕێت و بێباوەڕ ببێتەوە پێی و شەریک و ھاوەڵی بۆ دانێت؟! - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئایا وەک یەک وان، ئەوانەی دەزانن کە اللە تەعالا چی لەسەر واجب کردوون، بەھۆی ئەوەی دەیناسن و شارەزان لێی، وەک ئەو کەسانە وان کەھیچ شتێک لەوانە نازانن و بێ ئاگان لێی؟ بەڵکو تەنھا ئەوانەی ژیر و ھۆشیارن دەزانن جیاوازی نێوان ئەم دوو دەستە و تاقمەی چییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ لِلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۗ وَأَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَابٖ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە باوەڕیان بەخۆم و پێغەمبەرەکانمە : لە اللە تەعالا بترسن و گویڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، ئەوانەی لەم دونیایە کار و کردەوەی چاکەیان کردبێت، ئەوا لەم دونیایە چاکەیان بۆ ھەیە بەسەرکەوتن و لەش ساغی و ڕزق و ڕۆزی فراوان، وە لەدواڕۆژیشدا بەھەشتی ھەتاھەتاییان بۆ دەبێت، وە زەوی اللە تەعالا فراوانە، ئەگەر نەیتوانی بەو شێوەیە پەروەردگاری داوای کردووە ئەو بپەرستێت ئەوا با کۆچ بکات بۆ ئەو شوێن و جێگایەی کە دەتوانێت لەوێ ئەو بپەرستێت، وە ھیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمتاندا، وە تەنھا ئارامگران پاداشتی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ ژمارە و حیساب وەردەگرن، لەبەر زۆری و جۆراو جۆری پاداشتەکان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• رعاية الله للإنسان في بطن أمه.
اللە تەعالا چاودێرییەکی وردی مرۆڤی کردووە لە ناو سکی دایکیدا.

• ثبوت صفة الغنى وصفة الرضا لله.
سابت و جێگیر کردنی ھەردوو سیفەتی دەوڵەمەندی و ڕازی بوون بۆ اللە تەعالا.

• تعرّف الكافر إلى الله في الشدة وتنكّره له في الرخاء، دليل على تخبطه واضطرابه.
ناسینی اللە تەعالا لەکاتی ناڕەحەتی و ناخۆشی، وە نکۆڵی کردنی لەکاتی خۆشی و فەرحانە لەلایەن بێباوەڕانەوە، بەڵگەیە لەسەر شێواوی و بێ سەر وبەری ئەو کەسانە.

• الخوف والرجاء صفتان من صفات أهل الإيمان.
ترس و ئومێد دوو سیفەتی جوانی باوەڕدارانن، ترس لە سزای سەختی دۆزەخ، وە ئومێد و ھیوایش بە ڕەحم و بەزەیی پەروەردگار.

قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان اللە تەعالا فەرمانی پێکردووم کە بەتاک و تەنھایی ئەو بپەرستم و بۆی دڵسۆز و ملکەچ بم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأُمِرۡتُ لِأَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
وە فەرمانی پێکردووم یەکەم کەسی موسڵمان و گەردنکەچی ئەم ئوممەتەبم.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی زۆر سەخت و گەورە ئەگەر سەرپێچی اللە تەعالا بکەم و گوێڕایەڵی نەبم، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلِ ٱللَّهَ أَعۡبُدُ مُخۡلِصٗا لَّهُۥ دِينِي
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من بەتەنھا بەندەی اللە تەعالام، وە بەدڵسۆزی ھەر ئەو دەپەرستم، جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر ناپەرستم.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱعۡبُدُواْ مَا شِئۡتُم مِّن دُونِهِۦۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ
- ئەی بتەپەرست و موشریکینە - ئێوەیش جگە ئەو ھەرچییەک لە بت و دار ھەیە بیپەرستن (ئەم فەرمانەیش لێرەدا بۆ ھەڕەشەیە)، - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن کە خۆیان و ماڵ و منداڵیان خەسارو زایە کرد، چونکە لێیان جیابوویەوە، ئەوان چوونە بەھەشت و ئەم لەناو ئاگر مایەوە، یان ھەموویان پێکەوە چوونە ناو ئاگری دۆزەخ، ھیچ کاتێک ناگەنەوە بەیەک، وریابن بەڕاستی ئا ئەوەیە خەسارۆمەندی ڕوون و ئاشکرا کە ھیچ گومانێکی تێدا نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ ظُلَلٞ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحۡتِهِمۡ ظُلَلٞۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
لەسەروویانە چەند تەبەقێک لە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، وە لە ژێریشیانەوە بەھەمان شێوەیە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، ئەم سزایەی باسکرا اللە تەعالا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت، ودەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ، تەنھا لەمن بترسن، ئەویش بەوەی فەرمانەکانم بەجێ بەھێنن و دووریش بکەونەوە لەو شتانەی قەدەغە و یاساغم کردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِينَ ٱجۡتَنَبُواْ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعۡبُدُوهَا وَأَنَابُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰۚ فَبَشِّرۡ عِبَادِ
وە ئەوانەیش دوور کەوتنەوە لەپەرستنی بتەکان و ھەرشتێکی تریش کە جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بەتەوبەکردن لە گوناھ و تاوانەکانیان گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا، ئەوانە لەکاتی مردن و ناو گۆڕ و لە ڕۆژی قیامەتیش موژدەی چوونە بەھەشتیان دەدرێتێ، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش موژدە بدە بە بەندەکانم.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
ئەو بەندانەی گوێبیستی قسە دەبن و قسەی جوان و باش لەقسەی خراپە و ناشرین جیا دەکەنەوە، وە شوێن قسە جوان و باشەکە دەکەون کە سوود و قازانجیانی تێدایە، ئەوانەی بەو شێوەیە وەسف کران ئەوانە ئەو کەسانەن کە اللە تەعالا موەفەق و سەرکەوتوویان دەکات بۆ ھیدایەت و ڕێنموونی، ئەوانە خاوەن ژیری و عەقڵی ساغ و سەلیمن.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَمَنۡ حَقَّ عَلَيۡهِ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي ٱلنَّارِ
جا ھەر کەسێک وشە و فەرمانی سزادانی بەسەردا چەسپا و لەسەری پێویست بوو، لەبەر ئەوەی بەردەوام بوو لەسەر کوفڕ و بێباوەڕی و گومڕایی، ئەوا - ئەی پێغەمبەر- تۆ ھیچت پێ ناکرێت بۆ ھیدایەتدان و موەفەق بوونی، - ئەی پێغەمبەر- کەسێک ئەمە سیفەت و حاڵ و گوزەرانی بێت ئایا تۆ دەتوانیت لەسزای ئاگری دۆزەخ ڕزگاری بکەیت؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ لَهُمۡ غُرَفٞ مِّن فَوۡقِهَا غُرَفٞ مَّبۡنِيَّةٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ ٱلۡمِيعَادَ
بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاری خۆیان ترسان، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەوانە جێگا و ڕێگا و ژووری زۆر بەرزیان بۆ ئامادە کراوە، لە بەھەشتدا، کە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دێن و دەڕۆن، اللە تەعالا ئەم بەڵێنەی بە باوەڕداران داوە، وە بەڵێنی خۆی دەباتە سەر و بێ بەڵێنی ناکات لەگەڵیاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ حُطَٰمًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
بێگومان ئێوە بەچاوی سەری خۆتان دەبینن کە بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت، ئەمجا ئەو بارانە دەبات بەناو زەویدا و کردوونی بە کانیاوی ئاوی ڕۆیشتوو، پاشان بەم ئاوە ڕووەک و بەرووبوم و گژوگیای جۆراوجۆری پێ دەڕوێنێت، دوای ئەوەش ئەو ڕووەک و گژوگیایە وشک دەبن، - ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت و تێرادەمێنێیت- دواتر دەبینیت پاش ئەو ڕەنگە سەوزە جوانەی ڕەنگی زەرد بووە، ئەمجا دەیکاتە پووش و پەڵاش و ورد و خاشی دەکات، بێگومان لەوەی باسکرا مایەی بیرکردنەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانی خاوەن عەقڵ و ژیری ساغ و سەلیم و زیندوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• إخلاص العبادة لله شرط في قبولها.
ئیخلاس و دڵسۆزی لە بەندایەتی و پەرستندا مەرجی گیرا بوونیەتی لای پەروەردگار.

• المعاصي من أسباب عذاب الله وغضبه.
گوناهـ و تاوان، سزای اللە تەعالا و تووڕەیی ئەو پێویست دەکات.

• هداية التوفيق إلى الإيمان بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدۡرَهُۥ لِلۡإِسۡلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٖ مِّن رَّبِّهِۦۚ فَوَيۡلٞ لِّلۡقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
ئایا ئەو کەسەی کە اللە تەعالا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و ھیدایەتی داوە بۆی، وە لەسەر ڕووناکی پەروەردگاریەتی، وەک ئەو کەسە وایە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست زیکر و یادی اللە تەعالا؟! ھەرگیز وەک یەک نین، ڕزگار بوون بۆ ھیدایەت دراوانە، وە خەسارۆمەندیش بۆ ئەوانەیە دڵیان ڕەق بووە لە ئاست زیکر و یادی اللە تەعالا، ئەوانە لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٍ
اللە تەعالا قورئانی پیرۆزی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە چاکترین گوفتار و فەرمایشتە، دایبەزاندە سەری ئایەتەکانی ھەندێکیان لە ھەندێکی تریان دەکەن لەڕاستگۆیی و جوانی و پێکەوە بوون و نەبوونی جیاوازی لە نێوانیاندا، چەندان چیرۆک و بەسەرھات و حوکم، وە موژدە و ھەڕەشە، وە سیفاتەکانی ئەھلی ھەق و ئەھلی باتڵ و جگە لەوانەیشی تێدا باسکراوە، ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن کاتێک گوێبیستی ھەڕەشە و گوڕەشەکانی دەبن پێستیان تەزووی پیادێ و گرژ دەبێت، پاشان کە گوێبیستی ئومێد و مژدەکانی دەبن پێست و دڵیان نەرم دەبێت بۆ زیکر و یادی اللە تەعالا، ئەوەی باسکرا لە قورئان و کاریگەرییەکانی ھیدایەت و ڕێنموونی اللە تەعالان ڕێنموونی ھەرکەسێکی پێ دەکات کە خۆی بیەوێت، وە ھەر کەسێکیش ئەو سوک و ڕیسوا و گومڕای بکات، وە موەفەقی نەکات بۆ ھیدایەت و ڕینموونی ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَمَن يَتَّقِي بِوَجۡهِهِۦ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ
ئایا ئەو کەسەی اللە تەعالا ھیدایەتی دابێت و ڕێنموونی کردبێت، وە لە دونیا موەفەق و سەرکەتووی کردبێت، وە لە ڕۆژی دواییشدا خستبێتیە بەھەشتەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە بێباوەڕ بووبێت و لەسەر ئەو بێباوەڕییەش مردبێت و بەدەست و قاچ بەستراویش خستبێتییە دۆزەخەوە، وە بە دەموچاوی خۆی بپارێزێت لەسزای سەختی ڕۆژی دوایی؟! وە بەسەرزەنشتەوە بەو کەسانە دەوترێت کە بەکوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە: بچەژن سزای ئەوەی لەکوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە دونیا ئەتانکرد، ئەوە تۆڵە و سزاکەیەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ
ئوممەتانی پێش ئەم بتپەرست و موشریکانە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، بەو ھۆیەوە لەپڕ سزای سەختیان بۆ ھات، بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن و بەتەوبە و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلۡخِزۡيَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
اللە تەعالا بەھۆی ئەو سزادانەوە لە دونیادا زەلیل و ڕیسوا و سەرشۆڕی کردن، وە بێگومان سزای ڕۆژی دواییش کە چاوەڕوانیان دەکات گەورەتر و سەخترە ئەگەر بزانن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
وە بێگومان لەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەموو نموونەیەکمان لەخێر و شەڕ، وە ھەق و باتڵ، و باوەڕ و بێباوەڕی، جگە لەمانەیش بۆ خەڵکی ھێناوەتەوە، بە ئومێدی ئەوەی پەند و ئامۆژگاری وەربگرن لەوەی بۆمان باسکردون لەو نموونانەدا، کار بەھەقەکەی بکەن و دووریش بکەونەوە لەناھەقی و باتڵەکەی.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُرۡءَانًا عَرَبِيًّا غَيۡرَ ذِي عِوَجٖ لَّعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ
ئەم قورئانەمان وا لێکردووە بەزمانی عەرەبی بێت، ھیچ خوار و خێچی و لادان و ناڕوونییەکی تێدا نەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لە اللە تەعالا بترسن و شوێن فەرمانەکانی بکەون و دووریش بکەونەوە لەڕێگری و قەدەغەکراوەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلٗا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلٗا سَلَمٗا لِّرَجُلٍ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
اللە تەعالا نموونەی مرۆڤی بتپەرست و موشریک و یەکخواپەرستی بە کۆیلەیەک ھێناوەتەوە کە کۆمەڵێک خاوەنی ناکۆکی ھەیە، ئەگەر ھەندێکیان لە خۆی ڕازی بکات ئەوانی تری لێ زویر دەبێت، ئەم کۆیلە ھەمیشە دۆش دادەمێنێت و نازانێت کامەیان ڕازی بکات، یەکێکی دیکەیش تەنھا کۆیلە و بەندەی تەنھا کەسێکە، دەزانێت گەورەکەی چی مەبەستە و داوای چی لێ دەکات، ئەمەیان ھەمیشە دڵ و دەروونی ئارام و لەسەر خۆیە، ھەرگیز ئەم دوو پیاوە وەک یەک نین، سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا، بەڵکو زۆربەشیان نازانن ھەق چییە، بۆیە کەسى تر دەکەنە ھاوەڵ و شەریکی.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّكَ مَيِّتٞ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ
ئەی پێغەمبەر بێگومان تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمۡ تَخۡتَصِمُونَ
پاشان - ئەی خەڵکینە- ئێوە لای پەروەردگارتان لە ڕۆژی قیامەتدا دەکەونە دەمەقاڵی و ناکۆکیەوە، ئەو کاتە ھەق و ناھەق ڕوون دەبێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• أهل الإيمان والتقوى هم الذين يخشعون لسماع القرآن، وأهل المعاصي والخذلان هم الذين لا ينتفعون به.
باوەڕداران و خەڵکانی لە خواترس ئەوانەن لەکاتی بیستنی قورئاندا دڵەکانیان دەترسێت، وە خەڵکانی تاوانبار و گوناهباریش ئەوانەن سوود لە بیستنی قورئان نابینن.

• التكذيب بما جاءت به الرسل سبب نزول العذاب إما في الدنيا أو الآخرة أو فيهما معًا.
باوەڕ نەکردن بەوەی پێغەمبەران ھێناویانە و بەدرۆ زانینی ھۆکاری دابەزینی سزان جا لەدونیادا یان لە دواڕۆژدا بێت، یان لە ھەردووکیاندا بێت پێکەوە.

• لم يترك القرآن شيئًا من أمر الدنيا والآخرة إلا بيَّنه، إما إجمالًا أو تفصيلًا، وضرب له الأمثال.
قورئانی پیرۆز ھیچ شتێکی پەیوەست بە دونیا یان دواڕۆژی پشتگوێ نەخستووە، ئیللا ھەمووی زۆر بەڕێک و پێکی و جوانی یان بە کورتی یان بەدوور و درێژی ڕوونکردوەتەوە، وە لەسەروو ئەوەیشەوە نمونەی بۆ ھێناونەتەوە تاوەکو خەڵکی بەئاسانی لێی تێ بگەن.

۞ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدۡقِ إِذۡ جَآءَهُۥٓۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡكَٰفِرِينَ
ھیچ کەس لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە شتێک بداتە پاڵ اللە تەعالا و شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو نەبێت، لە ھاوەڵ بڕیاردان و ژن و منداڵ، وە ھیچ کەسیش لەوە ستەمکارتر نییە ئەو وەحی و نیگایەی بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بەدرۆ بزانێت، ئایا لە دۆزەخدا جێگا و شوێنێک نییە بۆ کەسانێک باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی نەبێت؟! بەڵێ لە دۆزەخدا جێگا و شوێنێک ھەیە بۆ ئەو جۆرە کەسانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِي جَآءَ بِٱلصِّدۡقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ
ئەو کەسەی ڕاستی و یەکخواپەرستی ھێناوە لەگوفتار و کرداریدا لە پێغەمبەران و غەیری ئەوانیش، وە ئەوانەیش کەبەڕاستیان داناوە و باوەڕیان پێکردووە، وە بەو شێوەیەش کار و کردەوەیان کردووە ئەو داوای کردووە، ئەوانە باوەڕداری ڕاستەقینەن، فەرمانەکانی پەروەردگاریان بەجێ دەھێنن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگری و قەدەغەکراوەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ئەمانە ھەرچی ئارەزوو بکەن لە ناز و نیعمەت و خۆشی بەردەوام لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە دەکرێت، ئەمە پاداشتی کار و کردەوەی ئەو چاکەکارانەیە کە بەتەواوەتی گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەکەن و بەو شێوەیە دەیپەرستن کە داوای کردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ أَسۡوَأَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
تاوەکو خراپترینی ئەو تاوان و گوناھانەی لە دونیا کردوویانە بسڕێتەوە، بەھۆی ئەوەی تەوبەیان لێکردووە، وە بەباشیش گەڕاونەتەوە بۆ لای پەروەردگاریان، وە پاداشتیشیان دەداتەوە بەباشترین شێواز لەسەر ئەو کردەوە چاکانەی کردوویانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبۡدَهُۥۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٖ
ئایا اللە تەعالا بەس نییە بۆ بەندەکەی، بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە پشتیوان و پشتگیری کاروباری دین و دونیای بێت، وە بەرگری بکات لەدەست درێژی دوژمنانی؟! بەڵێ، ئەو بەسە پشتیوان و پشتگیری بێت، - ئەی پێغەمبەر- ئەوانە بە نەزانی و گێژی و گەمژەیی خۆیان بەو بت و دارەی کە جگە لە اللە تەعالا دەیپەرستن دەترسێنن کە ئازارت بدەن و دووچاری خراپەیەکت بکەن، جا ھەر کەسێک اللە تەعالا سوک و ڕسوا و گومڕای بکات و موەفەقی نەکردبێت بۆ ھیدایەت، ئەوە ھیچ کەسێک نییە ڕێنمومایی بکات و ھیدایەتی بدات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّۗ أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٖ ذِي ٱنتِقَامٖ
وە ھەر کەسێکیش اللە تەعالا موەفەقی بکات بۆ ھیدایەت وەرگرتن ھیچ گومڕاکەرێک ناتوانێت گومڕای بکات، ئایا اللە تەعالا بەدەسەڵات نییە لە تۆڵە سەندنەوەی بێباوەڕان و ئەوانەی سەرپێچی دەکەن؟! بەڵێ ئەو بەدەسەڵات و تۆڵە سێنەرە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَنِيَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلۡ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوۡ أَرَادَنِي بِرَحۡمَةٍ هَلۡ هُنَّ مُمۡسِكَٰتُ رَحۡمَتِهِۦۚ قُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُۖ عَلَيۡهِ يَتَوَكَّلُ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار بکەیت لەو بتپەرست و موشریکانە: کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە؟ بە دڵنیاییەوە دەڵێن: اللە تەعالا بەدیھێناون، تۆیش پێیان بڵێ تاوەکو بێ دەسەڵاتی خواکانیان دەربکەوێت: ھەواڵم پێ بدەن لەبارەی ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئایا ئەگەر اللە بیەوێت زەرەر و زیانێکم پێ بگەیەنێت، ئەم بتانە دەتوانن لێمی دوور بخەنەوە و لایبەن لەسەرم؟! یان ئەگەر اللە بیەوێت بەڕەحم و بەزەیی خۆی تووشی قازانج و سودێکم بکات ئایا ئەم بتانە دەتوانن ڕێگری لێ بکەن و نەھێڵن پێم بگات؟! پێیان بڵێ: تەنھا اللە تەعالام بەسە لەھەموو کاروبارێکمدا پشتی پێ دەبەستم، وە پشت بەستوان تەنھا پشت بە اللە تەعالا دەبەستن و ھەموو کاروبارێکیان تەنھا ھەر بەو دەسپێرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی گەلەکەم لەسەر ئەو ڕێچکە و ڕێبازەی لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان پێی ڕازین کار و کردەوەی خۆتان بکەن، وە منیش کار لەسەر ئەوە دەکەم کە پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم پێی، لە بانگەواز و یەکخواپەرستی و ئیخلاس و دڵسۆزی لەپەرستندا بۆی، جا لە مەودوا سەرەنجامی ھەریەک لەو رێگانەش دەزانن.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيۡهِ عَذَابٞ مُّقِيمٌ
جا لەمەودا دەزانن کێ دووچاری سزا دەبێت لە دونیا و زەلیل و ڕسوای دەکات، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایەکی ھەمیشەیی بێ بڕانەوە چاوەڕوانیەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• عظم خطورة الافتراء على الله ونسبة ما لا يليق به أو بشرعه له سبحانه.
گەورەیی مەترسی درۆ ھەڵبەستن بۆ اللە تەعالا، وە شتێکی بدەیتە پاڵ کە شایستەی زاتی بەرزی خۆی و شەریعەتەکەی نەبێت.

• ثبوت حفظ الله للرسول صلى الله عليه وسلم أن يصيبه أعداؤه بسوء.
جێگیر بوونی پاراستنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە دوژمنەکانی بتوانن تووشی زەرەر و زیانی بکەن.

• الإقرار بتوحيد الربوبية فقط بغير توحيد الألوهية، لا ينجي صاحبه من عذاب النار.
داننان تەنھا بە یەکخواپەرستی اللە تەعالا لە پەروەردگاریەتی (توحید الربوبیة) بەبێ داننان بەیەکخواپەرستی لەپەرستندا (توحید الالوھیة)، خاوەنەکەی ڕزگار ناکات لە سزای دۆزەخ.

إِنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٍ
- ئەی پێغەمبەر- بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاندووە، تاوەکو ترسێنەری خەڵکی بێت بەھەق و ڕاستی، جا ھەر کەسێک ڕێگای ھیدایەت بگرێتەبەر ئەوە سوودی ھیدایەت وەرگرتنەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ سوودێک لەو ھیدایەت وەگرتنەی ئەوان وەرناگرێت، چونکە ئەو پێویستی بەوە نییە، وە ھەر کەسیش گومڕاببێت زیانی گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ زیانێک لە گومڕابوونی ئەو ناکات، وە تۆ ئەی پێغەمبەر ڕانەسپێرراوی لەسەر ئەوان تاوەکو ناچاریان بکەیت بەھیدایەت وەرگرتن، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە پێیان بگەیەنیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلۡأَنفُسَ حِينَ مَوۡتِهَا وَٱلَّتِي لَمۡ تَمُتۡ فِي مَنَامِهَاۖ فَيُمۡسِكُ ٱلَّتِي قَضَىٰ عَلَيۡهَا ٱلۡمَوۡتَ وَيُرۡسِلُ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
کاتێك ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە کۆتایی ھات اللە تەعالا گیانیان دەکێشێت، وە گیانی ئەو کەسەیش دەکێشێت کە لەکاتی نوستندا نەمردووە، ئەوەی بڕیاری مردنی بەسەردا دراوە دەیگرێت، وە ئەوەیشی بڕیاری مردنی بەسەردا نەدراوە بەرەڵای دەکات تا ئەو کاتەی لە عیلم و زانیاری خۆیدا بۆی دیاریکراوە، بێگومان لەم گیان کێشان و بەرەڵاکردن و مردن و ژیانەوەدا بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە لەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزەی ئەم توانایەی ھەیە دەسەڵاتیشی ھەیە لەسەر زیندووکردنەوەیان دوای مردن بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَۚ قُلۡ أَوَلَوۡ كَانُواْ لَا يَمۡلِكُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَعۡقِلُونَ
بتپەرست و موشریکەکان بتەکانیان کردوەتە تکاکار و شەفاعەتکار بەگومانی ئەوەی گوایە بتوانن بەبێ اللە تەعالا سوود و قازانجیان پێ بگەیەنن، - ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئایا ئەوانە دەکەنە تکاکار و شەفاعەتکاری خۆتان تەنانەت ئەگەر نەتوانن سوود و قازانج بە ئێوە و خۆیشیان بگەیەنن، وە نەتوانن بیریش بکەنەوە، ئەوانە شتانێکی بێ گیان و کەڕن ، ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن، وە ناتوانن ھیچ ببیستن و ببینن، وە ناتوانن سوود و قازانج بەکەس بگەیەنن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَٰعَةُ جَمِيعٗاۖ لَّهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: شەفاعەت و تکاکردن ھەمووی بۆ اللە تەعالایە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت و ئیزن و ڕەزامەندی ئەو تکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، موڵک و دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی ھەمووی ھی اللە تەعالایە، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ کردن و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە، پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە، وە تۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُ ٱشۡمَأَزَّتۡ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ
ئەگەر تەنھا یادی اللە تەعالا کرا ئەوا دڵی بتپەرست و موشریکەکان، ئەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، لە زیندووبونەوە و حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە، دڵیان تەنگ دەبێت، بەڵام ئەگەر باس و یادی ئەو بتانە بکرێت کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن شاد و دڵخۆش دەبن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ عَٰلِمَ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ أَنتَ تَحۡكُمُ بَيۡنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خوایە، ئەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی زانا و ئاگادار بەوەی شاراوەیە و بەوەیشی دیار و ئاشکرایە، ھیچ شتێکت لانھێنی و شاراوە نییە، تەنھا تۆی لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیار دەدەیت لە نێوان بەندەکانتدا دەربارەی ئەو شتانەی ناکۆک و جیاواز بوون لەسەری لە دونیادا، ھەق و ڕاستی، لەباتڵ و ناھەقی، بەختەوەر لەڕەنجەڕۆ لەیەک جیا دەکەیتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفۡتَدَوۡاْ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلۡعَذَابِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمۡ يَكُونُواْ يَحۡتَسِبُونَ
ئەگەر بێتو ئەوانەی بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیانە لەماڵ و سامان و شتی گرانبەھا ئەوا خەرجیان دەکرد و دەیاندا؛ تاوەکو لەو سزا سەختەی لەپاش مردن بینیویانە ڕزگاریان بێت، بەڵام ناتوانن ئەوە بکەن، گریمان ئەگەر ئەوەشیان ھەبوو ، وە لەو پێناوەیشدا خەرجیان کرد بەڵام لێیان وەرناگیرێت، وە اللە تەعالا سەرجەم ئەو سزایانەیان پیشان دەدا کە پێشتر حیسابیان بۆ نەکردبوو، وە بەخەیاڵیشیاندا نەھاتبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• النوم والاستيقاظ درسان يوميان للتعريف بالموت والبعث.
نووستن و بەخەبەرھاتنەوە دوو وانەی ڕۆژانەن بۆ ئەوەی مردن و زیندووبونەوە بەبەندەکان بناسێنن.

• إذا ذُكِر الله وحده عند الكفار أصابهم ضيق وهمّ؛ لأنهم يتذكرون ما أمر به وما نهى عنه وهم معرضون عن هذا كله.
کاتێک بەتەنھا یادی اللە تەعالا کرا لای بێباوەڕان ئەوە خێرا دڵیان تەنگ دەبێت و دەگیرێت، چونکە ئەوان شتانێکیان وەبیر دەخرێتەوە کە فەرمانیان پێکراوە و شتانێکیش کەڕێگریان لێکراوە، بەڵام پشت ھەڵدەکەن لەھەموو ئەوانە و گوێی پێ نادەن.

• يتمنى الكافر يوم القيامة افتداء نفسه بكل ما يملك مع بخله به في الدنيا، ولن يُقْبل منه.
بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەرچیەکیان ھەیە دەیدەن تەنھا بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت لەو سزایەی بۆیان ئامادەکراوە، بەڵام لێشیان وەرناگیرێت.

وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
کردەوە خراپەکانیان لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان بۆ دەردەکەوێت کە ئەنجامیان داوە، وە ئەو سزایەشی لەدونیا پێی دەترسێنران لەھەموو لایەکەوە دەوریان دەدات و دەیانگرێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلۡنَٰهُ نِعۡمَةٗ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۭۚ بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ دووچاری نەخۆشی و ھەژاری و نەھامەتی و ھاوشێوەکانی دەبێتەوە، لێمان دەپاڕێتەوە تاوەکو ئەوەی دووچاری بووە ھەڵگرین لەسەری و نەیھێڵین، وە پاشان کاتێک ناز و نیعمەتێکمان پێ بەخشی لەلەش ساغی و سەروەت و سامان ھەر بەم بێباوەڕە دەڵێت: بێگومان ئەمە اللە تەعالا بەزانیاری و لێھاتوویی خۆم پێی داوم و شایانی ئەو نیعمەت و بەخششانەی ئەوم، لەڕاستیدا ئەمە تەنھا بۆ پەلکێش کردن و تاقیکردنەوەیەتی، بەڵام زۆربەی بێباوەڕان ئەمە نازانن، بەڵکو بە بەخشینی ناز و نینعمەتەکانی اللە تەعالا لەخۆبایی دەبن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَدۡ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
ئەمەی ئەم بێباوەڕ دەیڵێت، بێباوەڕانی تری پێش ئەمانیش ھەر ئەمەیان دەوتەوە، کەچی کاتێک سزای اللە تەعالا ھات ئەوەی بەدەستیان ھێنابوو لە سەروەت و سامان و پلە وپایەی دونیا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَصَابَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ
بۆیە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان تووش بوو، ئەم بێباوەڕانەی ئێستاش کە بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان وەک ئەوانەی پێشوو تووش دەبێتەوە و ئەیانگرێتەوە، ھەرگیز لەدەستی اللە تەعالا ڕزگاریان نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر ئەوەیان وت کە پێشتر وتبویان، وە نازانن کە اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی خۆی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە خۆی ویستی لەسەر بێت بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە، ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان ناشکوری دەبێت؟! وە کەمیشی دەکاتەوە بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یاخود ناڕەزایی دەردەبڕێت لەبەرامبەر قەدەری اللە تەعالادا؟! بێگومان ئەوەی باسکرا لە فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی و کەمکردنەوەی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەبێت، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لە بەڵگە و نیشانەکانی ئەو، بەڵام بێباوەڕان بەسەریدا ڕادەبوورن و پشتی تێ دەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ قُلۡ يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ أَسۡرَفُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە ئیسراف و زیادەڕۆییان کردووە لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان و ڕۆچوون تێیدا، لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا بێ ھێوا و نائومێد مەبن، بێگومان اللە تەعالا لەھەموو گوناھ و تاوانی ئەو کەسانە خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، بەڕاستی ھەر ئەو لێخۆشبووی گوناھی تەوبەکارانە، وە بەڕەحم و بەزەییە بەرامبەریان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَأَسۡلِمُواْ لَهُۥ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
بە تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەوە بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان، وە ملکەچی فەرمانەکانی بن، پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بێتە سەرتان، پاشان کەس نەبێت لە بت و کەسوکارتان بێت بەدەمتانەوە و ڕزگارتان کات لە سزای سەختی ئەو ڕۆژە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱتَّبِعُوٓاْ أَحۡسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ بَغۡتَةٗ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ
شوێن ئەو قورئانە بکەون کە باشترین شتە پەروەردگارتان ناردبێتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، کار بە فەرمانەکانی بکەن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگری و قەدەغەکراوەکانی، پێش ئەوەی لەپڕ سزاتان بۆ بێت و ئێوەیش پێی نەزانن، خۆتانی بۆ ئامادە بکەن بە تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَن تَقُولَ نَفۡسٞ يَٰحَسۡرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ
گوێڕایەڵی پەروەردگارتان بن و بگەڕێنەوە بۆ لای لەترسی ئەوەی نەوەک کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمان بێتەوە و بڵێت: ئای ھاوار بۆ من، ڕەنجەڕۆ خۆم چیم کرد بەخۆم، لەوەی کەمتەرخەمیم کرد لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی پەروەردگار بەوەی بێباوەڕ بووم پێی و ڕۆچوو بووم لەگوناھ و تاواندا، ھەرچەندە لە دونیادا لەوانە بووم کە گاڵتەم بە خەڵکانی باوەڕدار و خواناس دەکرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• النعمة على الكافر استدراج.
ناز و نیعمەت ڕشتن بەسەر بێباوەڕاندا پەلکێش کردنیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لە گوناھ و تاواندا.

• سعة رحمة الله بخلقه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فراوانی ڕەحم و بەزەیی پەروەردگار بەرامبەر بەندەکانی.

• الندم النافع هو ما كان في الدنيا، وتبعته توبة نصوح.
پەشیمان بوونەوەی بەسوود ئەوەیە لە دونیادا بێت، پاشان تەوبەیەکی ڕاست و دروستیشی بەدوادا بێت.

أَوۡ تَقُولَ لَوۡ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ
یان بەڵگە بە قەدەر دەھێنێتەوە و دەڵێت: ئەگەر اللە سەرکەوتووی بکردمایە و ھیدایەتی بدامایە ئەوا منیش لە خواناسان دەەبووم، فەرمانەکانم بەجێ دەھێنا و دوور دەکەوتمەوە لە ڕێگرییەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلۡعَذَابَ لَوۡ أَنَّ لِي كَرَّةٗ فَأَكُونَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
یان کاتێک سزای دۆزەخ دەبینێت ئاوات دەخوازێت و دەڵێت: ئەگەر جارێکی تر بگەڕامایەتەوە بۆ دونیا ئەوا تەوبەم دەکرد و دەگەڕامەوە بۆ لای اللە تەعالا، وە لە چاکەکاران دەبووم.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَلَىٰ قَدۡ جَآءَتۡكَ ءَايَٰتِي فَكَذَّبۡتَ بِهَا وَٱسۡتَكۡبَرۡتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ھیچی وانیە و ڕاست ناکەیت کە ئاوات دەخوازیت لەسەر ھیدایەت بوویتایە، بەدڵنیاییەوە ئایەت و نیشانەکانی منت بۆ ھات، کەچی باوەڕت پێ نەکرد و بەدرۆت زانی و خۆت لەوە بە گەورەتر زانی کەشوێنیان بکەویت، تۆ لەو کەسانە بوویت کە باوەڕت بە اللە تەعالا و ئایەت و نیشانە و پێغەمبەرەکەی نەبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ
لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانە دەبینیت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا نەبوو، ھاوەڵیان بۆ دادەنا و مناڵیان بۆ بڕیار دەدا، دەیانبینیت ڕوویان ڕەش بووە، وەک نیشانەیەک بۆ بەدبەخەتی و چارە ڕەشییان، ئایا لە دۆزەخدا جێگایەک نییە بۆ ئەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی لەوەی باوەڕ بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بھێنن؟! بەڵێ بەدڵنیاییەوە لە دۆزەخدا جێگایەک ھەیە بۆ مانەوەیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيُنَجِّي ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ بِمَفَازَتِهِمۡ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ئەوانەی لە پەروەردگاریان ترساون، فەرمانەکانی ئەویان بەجێھێناوە و دوور کەوتونەتەوە لە ڕێگرییەکانی، اللە تەعالا سەرکەوتوویان دەکات و ڕزگاریان دەکات لە ئاگری دۆزەخ و دەیانخاتە بەھەشتەوە، وە ھیچ سزا و خراپەیەک توخنیان ناکەوێت، وە خەم و خەفەتیش ناخۆن لەوەی لە دونیا لە دەستیان چووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ
اللە تەعالا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، جگە ئەو ھیچ بەدیھێنەرێکی تر بوونی نییە، ئەو پارێزەری ھەموو شتێکە، بەڕێوەبەری کاری ھەموو بەدێھێنراوەکانیەتی و ھەر ئەویش ھەڵیان دەەسوڕێنێت
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
کلیلی گەنجینەکانی خێر و خۆشی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی بەدەستی اللە تەعالایە، دەیبەخشێت بەو کەسەی خۆی بیەوێت، وە دەیشیگرێتەوە لەو کەسەی خۆی بیەوێت، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون بەنیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا ھەر ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە لە ژیانی دونیا بێ بەش بوون لە باوەڕھێنان، وە لە ڕۆژی دواییشدا بەھەتا ھەتایی دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَأۡمُرُوٓنِّيٓ أَعۡبُدُ أَيُّهَا ٱلۡجَٰهِلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە دەیانویست بتەکانی ئەوان بپەرستیت: ئەی نەفامینە ئایا فەرمانم پێ دەکەن جگە اللە تەعالا خوایەکی تر بپەرستم؟! ھیچ کەسێکی تر جگە لە اللە تەعالا شایستەی پەرستن نییە، بۆیە منیش جگە ئەو کەسی تر ناپەرستم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ لَئِنۡ أَشۡرَكۡتَ لَيَحۡبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بێگومان اللە تەعالا وەحی بۆ تۆ و پێغەمبەرانی پێش تۆیش کرد: ئەگەر لەگەڵ اللە تەعالا کەسێکی تر بپەرستیت ئەوا پاداشتی ھەموو کار و کردەوە چاکەکانت پووچەڵ دەبێتەوە، وە خەسارۆمەندی دونیا دەبیت و ئاینەکەت دەدۆڕێنیت، وە لە ڕۆژی دوایییشدا سزای سەخت چاوەڕوانتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعۡبُدۡ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
کەواتە ئەی پێغەمبەر تەنھا اللە تەعالا بپەرستە، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵی بۆ بڕیار مەدە، وە لەوانەبە کە شوکر و سوپاسی نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
بتپەرست و موشریکەکان بەو شێوەیەی شایستەی اللە تەعالایە زاتی بەرز و پیرۆزی ئەویان بە گەورە نەزانیوە، بەوەی مەخلوق و بەدیھێنراوێکی لاواز و دەسەوسانیان کردووە بە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، وە بێ ئاگا بوون لەوەی توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموو زەوی بەشاخ و داخ و دەرخت و دەریا و ڕووبارەکانیشەوە لە چنگی ئەودایە، وە ھەر حەوت ئاسمانەکەیش بەدەستی ڕاستی دەپێچێتەوە، پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان لەھەقی ئەودا دەیڵێن و باوەڕیان پێیەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الكِبْر خلق ذميم مشؤوم يمنع من الوصول إلى الحق.
خۆبەزلزانین ڕەوشتێکی ناپەسەند و شوومە، ڕێگرە لەوەی مرۆڤ بگات بەھەق و ڕاستی.

• سواد الوجوه يوم القيامة علامة شقاء أصحابها.
ڕوو ڕەش بوون لە ڕۆژی قیامەتدا نیشانەی بەدبەختی خاوەنەکەیەتی.

• الشرك محبط لكل الأعمال الصالحة.
شیرک و ھاوەڵ و بڕیادان بۆ اللە تەعالا ھەرچی کار و کردەوەی چاکە ھەیە ھەمووی دەسڕێتەوە لەناوی دەبات.

• ثبوت القبضة واليمين لله سبحانه دون تشبيه ولا تمثيل.
سابت و جێگیر بوونی چنگ و دەستی ڕاست بۆ اللە تەعالا، بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا بۆی (لیس کمثلە شیء).

وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخۡرَىٰ فَإِذَا هُمۡ قِيَامٞ يَنظُرُونَ
ئەو ڕۆژەی ئەو فریشتەیەی ڕاسپێرراو بە فووکردن بە کەڕەنادا فوو دەکات پێیدا و ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە دەمرن، ئیللا ئەوە نەبێت خوای گەورە ویستی لەسەر هەبێت و نەمرێت، پاشان جارێکی تر بۆ زیندووبونەوە فووی پێدا ئەکاتەوە و ھەموو لە گۆڕەکانیان زیندوو دەبنەوە و ھەڵدەسنەوە و چاوەڕوان دەکەن اللە تەعالا چیان لە گەڵدا بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَشۡرَقَتِ ٱلۡأَرۡضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ وَجِاْيٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
لە ڕۆژی قیامەتدا زەوی ڕووناک دەبێتەوە کاتێک پەروەردگاری بەعیززەت و دەسەڵات دەردەکەوێت بۆ جیاکردنەوە و لێپرسینەوەی بەندەکان، جا پەرتووک و پەڕاوی کردەوەی خەڵکی دائەنرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە پێغەمبەران دەھێنرێن، پاشان ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەھێنرێت تاوەکو شاھیدی بدات بۆ پێغەمبەران لەسەر ئوممەتەکانیان، اللە تەعالایش بەشێوەیەکی دادگەرانە بڕیار و حوکم دەدات لە نێوان ھەموواندا، ئەوان لەو ڕۆژەدا زوڵم و ستەمیان لێ ناکرێت، ھیچ مرۆڤێک گوناھ و تاوان و خراپەیەکی بۆ زیاد ناکرێت، لەھەمان کاتدا چاکە و حەسەناتێکیشی لێ کەم ناکرێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَوُفِّيَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَا يَفۡعَلُونَ
اللە تەعالا پاداشتی ھەموو کەسێک تەواو ئەکات، جا چاکە و خێری ئەنجام دابێت یان شەڕ و خراپە، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لاشاراوە و نھێنی نییە لەکار و کردەوەی چاکە و خراپیان، لەو ڕۆژەدا پاداشتی ھەموو کار کردەوەکانیان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ رُسُلٞ مِّنكُمۡ يَتۡلُونَ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ رَبِّكُمۡ وَيُنذِرُونَكُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَاۚ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنۡ حَقَّتۡ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
فریشتەکان بەفەرمانی اللە تەعالا دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ بێباوەڕان بە زەلیلی و ڕیسوایی ڕاپێچی دۆزەخ دەکەن، تا کاتێک دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ لەپڕ فریشتە ڕاسپێرراوەکان بەکردنەوەی دەرگای دۆزەخ دەرگاکانیان بەسەردا دەکەنەوە، بەسەرزەنشت و لۆمە کردنەوە پێشوازیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: ئایا ھەر لەخۆتان پێغەمبەرانتان بۆ نەھات و ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارتانیان بۆ نەخوێندنەوە، وە نەیان ترساندن لەگەیشتن بەم ڕۆژە، کەچی سزایەکی سەختی تێدایە؟! بێباوەڕان دان دەنێن بەھەڵە و گوناھ و تاوانیاندا، وە دەڵێن: بەڵێ ھەموو ئەوانە بوون و ڕاستن، بەڵام وشە و فەرمانی اللە تەعالا بەسزادان بەسەر بێباوەڕاندا پێویست بوو، وە ئێمەیش بێباوەڕ بووین.
Arabic explanations of the Qur’an:
قِيلَ ٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ
بەسوکایەتی پێکردنەوە، وە بۆ جێگیرکردنی ڕەحمەتی اللە تەعالا، وە دەرنەچوونیان لە ئاگر پێیان دەوترێت: لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بچنە ناویەوە، وە بەھەمیشەیی تێدا بمێننەوە، کە خراپترین شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەیە کە لە دونیادا خۆیان بەگەورە دەزانی لەئاست پەرستن و گوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ طِبۡتُمۡ فَٱدۡخُلُوهَا خَٰلِدِينَ
وە ئەو کەسانەیش خواناس بوون و لەپەروەردگاریان ترساوون و فەرمانەکانی اللە تەعالایان بەجێ دەھێنا و لە ڕێگرییەکانی دوور دەکەوتنەوە فریشتەکان بەھێمنی و لەسەرخۆیی دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێزەوە بەڕێیان دەکەن بۆ بەھەشت، تاوەکو دەگەنە لای بەھەشت دەرگاکانیان بۆ دەکرێتەوە، فریشتە ڕاسپێرراو و سەرپەرشتیارەکانی بەھەشت بەخۆشی و شادییەوە پێشوازیان لێدەکەن پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، دوور بن لەھەموو زەرەر و زیان و شتێک پێتان ناخۆشە، دڵ و کار و کردەوەتان پاکو خاوێن بوو، بۆیە بۆ ھەمیشەیی بڕۆنە بەھەشتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي صَدَقَنَا وَعۡدَهُۥ وَأَوۡرَثَنَا ٱلۡأَرۡضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلۡجَنَّةِ حَيۡثُ نَشَآءُۖ فَنِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ
باوەڕدارانیش کاتێک چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا ئەو وەعد و بەڵێنەی لەسەر زمانی پێغەمبەرانەوە پێی داین ھەر ھەمووی ڕاست دەرچوو، بەڵێنی پێداین کە بمانخاتە بەھەشتەوە، وە بمانکات بە میراتگری زەوی بەھەشت، وە لەو جێگایەیش دەمانەوێت لێی دابەزین، ئەمەش باشترین پاداشتی ئەو چاکەکارانەیە ھەوڵ و کۆششی خۆیاندا و ڕەزامەندی پەروەردگاریان بەدەست ھێنا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• ثبوت نفختي الصور.
جەختکردنەوە و سەلماندنی بوونی دوو فوو کردنەکە بە کەڕەنادا -صوڕ-.

• بيان الإهانة التي يتلقاها الكفار، والإكرام الذي يُسْتَقبل به المؤمنون.
ڕوونكردنەوەی ئەو سووكایەتی پێكردنەی بە بێباوەڕان دەكرێت لە ڕۆژی دوایی، وه ئەو ڕێز و شکۆیەش پێشوازی باوەڕدارانی پێ دەکرێت.

• ثبوت خلود الكفار في الجحيم، وخلود المؤمنين في النعيم.
سابت و جێگیر بوونی مانەوەی ھەمیشەیی بێباوەڕان لە دۆزەخ، وە مانەوەی هەمیشەیی باوەڕداران له بەهەشتدا.

• طيب العمل يورث طيب الجزاء.
کار و کردەوەی چاکە پاداشتی چاک و باشیش بەدوای خۆیدا دەھێنێت.

وَتَرَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنۡ حَوۡلِ ٱلۡعَرۡشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡۚ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّۚ وَقِيلَ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
لەو ڕۆژە بینراوەدا فریشتەکان دەوری عەرشی اللە تەعالایان داوە، پاکی و بێگەردی پەروەردگار دەنوێنن لەھەموو ئەو شتانەی شایان بەو نییە و لەو ناوەشێتەوە و بێباوەڕان دەیدەنە پاڵی، اللە تەعالایش بەھەق و دادگەری حوکم و بڕیار لە نێوان گشت بەدیھێنراوەکاندا دەدات، ئەوەی شایانی ڕێزگرتن بێت ڕێزی لێ دەنێت، ئەوەیشی شایانی سزا بێت سزای دەدات، وە دەگوترێت: سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری گشت مەخلوقات لەسەر ئەو بڕیار و حوکمەی کە بەڕەحمەت و بەزەیی خۆی دای بەسەر بەندە باوەڕدارەکانیدا، وە بەعەدل و دادگەری خۆیشی سزای بەندە بێباوەڕەکانیش پێدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الجمع بين الترغيب في رحمة الله، والترهيب من شدة عقابه: مسلك حسن.
کۆکردنەوە لە نێوان ئومێد بوون بە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، لەگەڵ ترسان لە سزای سەختی پەروەردگار، ڕێگایەکی باش و چاكە .

• الثناء على الله بتوحيده والتسبيح بحمده أدب من آداب الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، بە یەکخواپەرستی و تەسبیحات و حەمد و سەنا کردنی، یەکێک لە ئادابەکانی نزا و پاڕانەوە.

• كرامة المؤمن عند الله؛ حيث سخر له الملائكة يستغفرون له.
ڕێز و شکۆی باوەڕدار لای اللە تەعالایە، بەوەی فریشتەکانی خستوەتە خزمەتیانەوە کە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکەن.

 
Translation of the meanings Surah: Az-Zumar
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close