Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Az-Zumar   Ayah:
أَوۡ تَقُولَ لَوۡ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ
یان بەڵگە بە قەدەر دەھێنێتەوە و دەڵێت: ئەگەر اللە سەرکەوتووی بکردمایە و ھیدایەتی بدامایە ئەوا منیش لە خواناسان دەەبووم، فەرمانەکانم بەجێ دەھێنا و دوور دەکەوتمەوە لە ڕێگرییەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلۡعَذَابَ لَوۡ أَنَّ لِي كَرَّةٗ فَأَكُونَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
یان کاتێک سزای دۆزەخ دەبینێت ئاوات دەخوازێت و دەڵێت: ئەگەر جارێکی تر بگەڕامایەتەوە بۆ دونیا ئەوا تەوبەم دەکرد و دەگەڕامەوە بۆ لای اللە تەعالا، وە لە چاکەکاران دەبووم.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَلَىٰ قَدۡ جَآءَتۡكَ ءَايَٰتِي فَكَذَّبۡتَ بِهَا وَٱسۡتَكۡبَرۡتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ھیچی وانیە و ڕاست ناکەیت کە ئاوات دەخوازیت لەسەر ھیدایەت بوویتایە، بەدڵنیاییەوە ئایەت و نیشانەکانی منت بۆ ھات، کەچی باوەڕت پێ نەکرد و بەدرۆت زانی و خۆت لەوە بە گەورەتر زانی کەشوێنیان بکەویت، تۆ لەو کەسانە بوویت کە باوەڕت بە اللە تەعالا و ئایەت و نیشانە و پێغەمبەرەکەی نەبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ
لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانە دەبینیت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا نەبوو، ھاوەڵیان بۆ دادەنا و مناڵیان بۆ بڕیار دەدا، دەیانبینیت ڕوویان ڕەش بووە، وەک نیشانەیەک بۆ بەدبەخەتی و چارە ڕەشییان، ئایا لە دۆزەخدا جێگایەک نییە بۆ ئەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی لەوەی باوەڕ بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بھێنن؟! بەڵێ بەدڵنیاییەوە لە دۆزەخدا جێگایەک ھەیە بۆ مانەوەیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيُنَجِّي ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ بِمَفَازَتِهِمۡ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ئەوانەی لە پەروەردگاریان ترساون، فەرمانەکانی ئەویان بەجێھێناوە و دوور کەوتونەتەوە لە ڕێگرییەکانی، اللە تەعالا سەرکەوتوویان دەکات و ڕزگاریان دەکات لە ئاگری دۆزەخ و دەیانخاتە بەھەشتەوە، وە ھیچ سزا و خراپەیەک توخنیان ناکەوێت، وە خەم و خەفەتیش ناخۆن لەوەی لە دونیا لە دەستیان چووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ
اللە تەعالا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، جگە ئەو ھیچ بەدیھێنەرێکی تر بوونی نییە، ئەو پارێزەری ھەموو شتێکە، بەڕێوەبەری کاری ھەموو بەدێھێنراوەکانیەتی و ھەر ئەویش ھەڵیان دەەسوڕێنێت
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
کلیلی گەنجینەکانی خێر و خۆشی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی بەدەستی اللە تەعالایە، دەیبەخشێت بەو کەسەی خۆی بیەوێت، وە دەیشیگرێتەوە لەو کەسەی خۆی بیەوێت، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون بەنیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا ھەر ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە لە ژیانی دونیا بێ بەش بوون لە باوەڕھێنان، وە لە ڕۆژی دواییشدا بەھەتا ھەتایی دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَأۡمُرُوٓنِّيٓ أَعۡبُدُ أَيُّهَا ٱلۡجَٰهِلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە دەیانویست بتەکانی ئەوان بپەرستیت: ئەی نەفامینە ئایا فەرمانم پێ دەکەن جگە اللە تەعالا خوایەکی تر بپەرستم؟! ھیچ کەسێکی تر جگە لە اللە تەعالا شایستەی پەرستن نییە، بۆیە منیش جگە ئەو کەسی تر ناپەرستم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ لَئِنۡ أَشۡرَكۡتَ لَيَحۡبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بێگومان اللە تەعالا وەحی بۆ تۆ و پێغەمبەرانی پێش تۆیش کرد: ئەگەر لەگەڵ اللە تەعالا کەسێکی تر بپەرستیت ئەوا پاداشتی ھەموو کار و کردەوە چاکەکانت پووچەڵ دەبێتەوە، وە خەسارۆمەندی دونیا دەبیت و ئاینەکەت دەدۆڕێنیت، وە لە ڕۆژی دوایییشدا سزای سەخت چاوەڕوانتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعۡبُدۡ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
کەواتە ئەی پێغەمبەر تەنھا اللە تەعالا بپەرستە، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵی بۆ بڕیار مەدە، وە لەوانەبە کە شوکر و سوپاسی نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
بتپەرست و موشریکەکان بەو شێوەیەی شایستەی اللە تەعالایە زاتی بەرز و پیرۆزی ئەویان بە گەورە نەزانیوە، بەوەی مەخلوق و بەدیھێنراوێکی لاواز و دەسەوسانیان کردووە بە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، وە بێ ئاگا بوون لەوەی توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموو زەوی بەشاخ و داخ و دەرخت و دەریا و ڕووبارەکانیشەوە لە چنگی ئەودایە، وە ھەر حەوت ئاسمانەکەیش بەدەستی ڕاستی دەپێچێتەوە، پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان لەھەقی ئەودا دەیڵێن و باوەڕیان پێیەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الكِبْر خلق ذميم مشؤوم يمنع من الوصول إلى الحق.
خۆبەزلزانین ڕەوشتێکی ناپەسەند و شوومە، ڕێگرە لەوەی مرۆڤ بگات بەھەق و ڕاستی.

• سواد الوجوه يوم القيامة علامة شقاء أصحابها.
ڕوو ڕەش بوون لە ڕۆژی قیامەتدا نیشانەی بەدبەختی خاوەنەکەیەتی.

• الشرك محبط لكل الأعمال الصالحة.
شیرک و ھاوەڵ و بڕیادان بۆ اللە تەعالا ھەرچی کار و کردەوەی چاکە ھەیە ھەمووی دەسڕێتەوە لەناوی دەبات.

• ثبوت القبضة واليمين لله سبحانه دون تشبيه ولا تمثيل.
سابت و جێگیر بوونی چنگ و دەستی ڕاست بۆ اللە تەعالا، بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا بۆی (لیس کمثلە شیء).

 
Translation of the meanings Surah: Az-Zumar
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close