Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Hadīd   Ayah:

سورەتی الحدید

Purposes of the Surah:
الترقي بالنفوس للإيمان والإنفاق في سبيل الله.
بەرزکردنەوەى نەفسەکان بۆ ئیمان هێنان و خەرجکردن لە پێناو الله -سبحانه وتعالى-.

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
دان دەنێن بەپاک و بێگەردی وپیرۆزی پەروەردگار ھەرچی لە ئاسمان و زەویدایە لە بەدیھێنراوەکانی، ئەویش زاتێکی باڵا دەستە و کەس توانای ئەوەی نییە بەرامبەری بوەستێت، وە تەواو دانا و كاربەجێیه لە بەدیهێنان و ئەندازەگیریدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
ئەوەی کە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەمووی ھی پەروەردگارە و کەس ھاوبەشی نییە، ھەر ئەو ژیان دەبەخشێت بەوەی کە بیەوێت، وە دەیمرێنێت ئەگەر بیەوێت و بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە و ھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە هیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱلۡأَوَّلُ وَٱلۡأٓخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلۡبَاطِنُۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ
ئەو زاتە یەکەمینە و سەرەتای نییە و ھیچ کەس و ھیچ شتێک پێش ئەو زاتە نەبوون، وە دواھەمین و کۆتایە و ھیچ کەس و ھیچ شتێک نامێنێت، بەڵام ئەو ھەر دەمێنێت، ھەروەھا ئەو زاتە لە ڕوانگەی بەدیھێنراوەکانییەوە دیار و ئاشکرایە وهیچ شتێک لەسەرووی ئەوەوە نییە، ھەروەھا ئەو زاتە لەبەر ھەزاران ھۆ و حیکمەت نادیارە و بەچاوی سەر نابینرێت، وە بە ھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێک لەو ون نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• شدة سكرات الموت وعجز الإنسان عن دفعها.
ناڕەحەتی و بێھۆشییەکانی مەرگ - سکرات الموت - وە بێ توانایی مرۆڤـ لە خۆڕزگارکردن لێی.

• الأصل أن البشر لا يرون الملائكة إلا إن أراد الله لحكمة.
لە ڕاستیدا مرۆڤـ توانای بینینی فریشتەکانی پەروەردگاری نییە، مەگەر پەروەردگار خۆی بیەوێت لەبەر حیكمەتێك كە بیەوێت ببینرێن.

• أسماء الله (الأول، الآخر، الظاهر، الباطن) تقتضي تعظيم الله ومراقبته في الأعمال الظاهرة والباطنة.
ناوەکانی پەروەردگار (الأول، الأخر، الظاھر، الباطن) ئەوە دەگەیەنن کە ناوی پەروەردگار بە گەورە بزانین و بە چاودێری بزانین لەھەموو کردارەکانماندا، لە ئاشکرا یان لە پەنھانیدا.

هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ يَعۡلَمُ مَا يَلِجُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا يَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعۡرُجُ فِيهَاۖ وَهُوَ مَعَكُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
ھەر ئەو زاتە خۆی ئاسمانەکان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد، لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکرد و ڕۆژی هەینی تەواوی کرد، ھەرچەندە دەیتوانی لە چاوتروکانێکدا دروستیان بکات، پاشان بەرز وبڵند بوویەوە لەسەر عەرشەکەى خۆی بەوشێوەیە کە شیاوی خۆیەتی، ھەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بە ناخی زەویدا وەک باران و تۆو وهتد، وەچیشی لێ دێتە دەرەوە وەک گژووگیا و کانزاکان وهتد، وە چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە وەک باران و وەحی وهتد، وە چیش پیادا سەردەکەوێت وەک فریشتەکان و کردەوەی بەندەکان و گیانیشیان، دڵنیاش بن کە لە ھەرکوێیەکدا بن ئەو زاتە ئاگای لێتانە و لە گەڵتاندایە بە زانست و زانیاری خۆی، ھیچ شتێکی ئێوەی لێ ون نابێت، چونکە ئەو پەروەردگارە تەواو بینایە بە ھەموو کارو کردەوەکانتان، وە پاداشتی خۆتان دەداتەوە بە پێی کردارەکانتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ
ھەر خۆی بەتەنھا خاوەنی ئاسمانەکان و زەوییە، وە ھەموو شتێک تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو بەدیهێنراوەكانیدا دەکات لەڕۆژی قیامەتدا، وە پاداشتی کردەوەکانیان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِۚ وَهُوَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
ھەر پەروەردگار خۆی بە شێوازێکی ڕێک و پێک، شەو دەهێنێت بەسەر ڕۆژدا و تاریکی دادێت و خەڵکی دەخەون، ڕۆژ دەهێنێت بەسەر شەودا و دونیا ڕۆشن دەبێت و خەڵکی ڕوو دەكەنە کارەکانیان ، ھەروەھا ئەو زاتە تەواو زانایە بە ھەرچی لە ناخی دڵ و دەروونی بەندەکاندایە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُواْ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسۡتَخۡلَفِينَ فِيهِۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَأَنفَقُواْ لَهُمۡ أَجۡرٞ كَبِيرٞ
ئیمان و باوەڕ بە پەروەردگاری مەزن و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) بھێنن، ھەروەھا لەو ماڵ و سامانەیش ببەخشن کە بە ئەمانەت لەلای ئێوە دایناوە، دەی ئێوەش بەو شێوەیە خەرجی بکەن کە خۆی لەشەریعەتدا فەرمانى پێکردووە، بێگومان ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە و ماڵ و سامانیان دەبەخشن لەڕێبازی خواى گەورە، پاداشتی زۆر گەورە و بێ سنور چاوەڕێیانە، کە بەھەشتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا لَكُمۡ لَا تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلرَّسُولُ يَدۡعُوكُمۡ لِتُؤۡمِنُواْ بِرَبِّكُمۡ وَقَدۡ أَخَذَ مِيثَٰقَكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
ئەوە چ شتێک ڕێگریتان لێ دەکات کە باوەڕناھێنن بە (الله تعالى)؟! لە کاتێکدا پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) بانگتان دەکات بۆ لای خواى گەورە بۆئەوەى باوەڕ بهێنن بەپەروەردگارتان، بیرتان نەچێت پەروەردگارتان کاتی خۆی کە لەپشتی باوکتان دەرچوون پەیمانی بەندایەتی لێ وەرگرتبون، ئەگەر باوەڕتان بە زاتە ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱلَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦٓ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ لِّيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ
ھەر (اللە تعالی) خۆی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان ڕەوانە دەکات بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) تا لە تاریکستانی بێ دینی و گوناھ و تاوان دەرتان بھێنێت و ڕزگارتان بکات و بتانخاتە نێو ڕۆشنایی ونووری ئیمان وزانستەوە، دڵنیا بن کە (اللە تعالی) سەبارەت بە باوەڕدارانەوە تەواو سۆزدار و میھرەبان و دلۆڤانە، کاتێک پێغەمبەرێکی ڕێ نیشاندەری موژدەدەری بۆ ناردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا لَكُمۡ أَلَّا تُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَا يَسۡتَوِي مِنكُم مَّنۡ أَنفَقَ مِن قَبۡلِ ٱلۡفَتۡحِ وَقَٰتَلَۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَعۡظَمُ دَرَجَةٗ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُواْ مِنۢ بَعۡدُ وَقَٰتَلُواْۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
ئەوە چ شتێک ڕێگریتان لێ دەکات کە ماڵ و سامانتان نابەخشن لە ڕێگەی ئاینی پەروەردگار؟! مەگەر نازانن ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەمووی (اللە تعالی) خاوەنیەتی، بێگومان ئەوانەی کە پێش فەتح و ڕزگارکردنی مەککە دەیانبەخشی و دەجەنگین لە پێناو پەروەردگاریان، وە شەڕیان دەکرد دژی کافرەکان بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، پاداشتیان وەکو ئەوانە نییە کە دوای ڕزگارکردنی مەککە بەخشینیان ھەیە و جەنگاون، بێگومان ئەوانەی پێشو پلە و پایە و پاداشتیان زۆر زیاترە لەوانەی کە دوای ڕزگارکردنی مەککە ماڵ و سامانیان بەخشیوە و جەنگاون، وە بۆ ھەر لایەکیان (اللە تعالی) بەڵێنی پاداشتی چاک و بەھەشتی بەرینی داوە، بێگومان پەروەردگار تەواو بە ئاگایە بە ھەموو کار و کردەوەکانتان و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجۡرٞ كَرِيمٞ
ئاخۆ کێ ئامادەیە بۆ ئەوەی قەرز بە چاکی و ڕێک و پێکی و بێ منەت ببەخشێت بە (اللە تعالی)، تا ئەو زاتە پاداشتی بێ سنوری بداتەوە و چەند بەرانبەری بکات، جگە لەوەش لە ڕۆژی قیامەتدا پاداشتی بە نرخ و ڕێزداری بۆ ئامادە کردووە كەبەھەشتی بەرینە؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• المال مال الله، والإنسان مُسْتَخْلَف فيه.
ماڵ و سامان ھی پەروەردگارە، مرۆڤیش جێنشینە بەسەریەوە.

• تفاوت درجات المؤمنين بحسب السبق إلى الإيمان وأعمال البر.
پلە و پایەی باوەڕداران جیاوازە بەپێی ئەوەی کە زووتر باوەڕی ھێناوە و کردەوەی باشی زیاتر کردبێت.

• الإنفاق في سبيل الله سبب في بركة المال ونمائه.
بەخشین لەپێناو (اللە تعالی) دا ھۆکارە بۆ زیادی و بەرەکەتی سەروەت و سامان.

يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۖ بُشۡرَىٰكُمُ ٱلۡيَوۡمَ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
لە ڕۆژی قیامەتدا پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار دەبینیت کە نووری ئیمان بەردەمیان و لای ڕاستیان ڕووناک دەکاتەوە و دەکەوێتە پێشیان، پێیان دەوترێت: لە ئەمڕۆدا مژدەی خۆشی و کامەرانی بۆ ئێوەیە، کە باخ و باخاتەکانی بەھەشتی ڕازاوەیە، کەچەندەھا ڕووبار بەژێریاندا تێدەپەڕێت و بەھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش سەرکەوتن و سەرفرازییەکی زۆر گەورەیە، کە هیچ خۆشی و قازانج و سەرکەوتنێکی تر پێی ناگات.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَوۡمَ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱنظُرُونَا نَقۡتَبِسۡ مِن نُّورِكُمۡ قِيلَ ٱرۡجِعُواْ وَرَآءَكُمۡ فَٱلۡتَمِسُواْ نُورٗاۖ فَضُرِبَ بَيۡنَهُم بِسُورٖ لَّهُۥ بَابُۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحۡمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلۡعَذَابُ
ئەو ڕۆژە کە پیاوان و ئافرەتانی دووڕوو بەباوەڕداران دەڵێن: ھێواش بن و چاوەڕێمان بکەن، تا هەندێک لە ڕووناکاییەکەتان وەربگرین، تا یارمەتیمان بدات بۆ تێپەڕبوون بەسەر پردی (صراط) دا، ئینجا بە گاڵتەئامێزەوە بە دووڕوەکان دەوترێت: بکشێنە دواوە بۆ دونیا، لەوێ بەدوای ڕووناکیدا بگەڕێن! ئینجا شوورەیەک -وەکو دیوارێک- دەخرێتە نێوانیان، کە دەرگایەکی تێدایە، ڕووی ناوەوەی (کە ڕۆژی قیامەت لەلای ئیماندارەکانەوەیە) سۆز و ڕەحمەتی پەروەردگارە کە بەھەشتە، وە ڕووی دەرەوەشی (کە لەلای دووڕووەکانەوەیە) سزا و ئێش و ئازاری سەختی دۆزەخە!
Arabic explanations of the Qur’an:
يُنَادُونَهُمۡ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمۡ فَتَنتُمۡ أَنفُسَكُمۡ وَتَرَبَّصۡتُمۡ وَٱرۡتَبۡتُمۡ وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ
دووڕووەکان لەلای خۆیانەوە بانگی ئیماندارەکان دەکەن و پێیان دەڵێن: ئایا ئێمە لە دونیادا لەگەڵ ئێوەدا نەبووین و لەگەڵ ئێوەدا موسڵمان نەبووین و نوێژمان نەدەکرد؟! ئیماندارەکانیش وەڵامیان دەدەنەوە و دەڵێن: بەڵێ، لەگەڵ ئێمەدا بوون، بەڵام ئێوە خۆتان فەوتاندبوو، باوەڕی ڕاست و دروستتان نەبوو، دووڕوو بوون، بەشوێن ھەلێکدا دەگەڕان و لەکەمیندا بوون بۆ ئێمەی -ئیمانداران- تا سەرکەون بەسەرماندا و ڕاستی خۆتان دەرخەن کە کوفرە، وە گومانتان ھەبوو لەوەی کە پەروەردگار بتوانێت باوەڕدارەکان سەربخات، وە گومانتان لە زیندووبوونەوەی دوای مردن ھەبوو، بە خەون و ئاواتی پڕوپووچ خۆتان خەڵەتاند تا مەرگ یەخەی گرتن، وە شەیتان ئێوەی ھەڵخەڵەتاند و وای بۆ ڕازاندبوونەوە کە (اللە تعالی) تووشی ھیچ سزا و ناخۆشییەکتان ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱلۡيَوۡمَ لَا يُؤۡخَذُ مِنكُمۡ فِدۡيَةٞ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ مَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُۖ هِيَ مَوۡلَىٰكُمۡۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
جا ئەمڕۆ نە لە ئێوە - ئەی دووڕووەکان - وە نە لەکافران و بێباوەڕانی تریش ھیچ شتێکتان لێ وەرناگیرێت بۆ ڕزگاربوونتان، جێگای ھەمووتان ئاگری دۆزەخە، ھەر ئەو شوێنەش شایستەتانە، وە ئێوەش شیاوی ئەوێن، بێگومان ئەوە سەرنجامێکی زۆر خراپ و نالەبارە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ أَلَمۡ يَأۡنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن تَخۡشَعَ قُلُوبُهُمۡ لِذِكۡرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلۡحَقِّ وَلَا يَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلُ فَطَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَمَدُ فَقَسَتۡ قُلُوبُهُمۡۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە کە ئیمانداران دڵیان نەرم ببێت وئارام بێتەوە بەناوھێنان و یادی پەروەردگار و بەو ڕاستییەی کە ھاتووەتە خوارەوە -مەبەستی قورئانە وئەوەى تێیدایە لەپەیمان وهەڕەشە-، وە بەھەموو دڵێکیانەوە ڕوو بکەنە فەرمایشتەکانی پەروەردگار و فەرمانەکانی بەچاکی جێبەجێ بکەن، وەکو جولەکەکان مەبن کە تەوراتیان بۆ نێردرابوو، ھەروەھا وەک دیانەکان (گاوڕەكان) مەبن کە ئینجیلیان بۆ نێردرابوو، لە دڵیان ڕەقیاندا، چونکە ماوەیەکی درێژ تێپەڕبووە لە نێوان ئەوان و پێغەمبەرەکانیان، بۆیە دڵیان ڕەق بوو بەهۆی بێئاگایی و بەیاد نەهێنانەوەیان، زۆربەیان پشتیان کردە فەرمانەکانی پەروەردگار و لە ڕێگای ڕاست لایاندا و توشی تاوان بوون؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
تەماشا بکەن و بزانن کە (اللە تعالی) زەوی - لەدوای وشک بوونی گوڵ و گیا و مردنی سەوزایی - بەھۆی بارانەوە زیندوو دەکاتەوە، ئێمە گەلێک بەڵگە و شاھیدمان لەسەر دەسەڵات و توانای پەروەردگارمان بۆ خستوونەتە ڕوو تا بەڵکو بیر بکەنەوە و تێبگەن، بزانن ئەوەی کە زەوی زیندوو کردەوە لە دوای مردنی - مەبەستی سەوزکردنەوەی زەوییە دوای وشک بوونی - دەتوانێت ئێوەش زیندوو بکاتەوە لەدوای مردنتان، وە دڵی ڕەقبووشتان نەرم بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلۡمُصَّدِّقِينَ وَٱلۡمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقۡرَضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا يُضَٰعَفُ لَهُمۡ وَلَهُمۡ أَجۡرٞ كَرِيمٞ
بەڕاستی ئەوانەی کە خێرەومەندن لە پیاوان و ئافرەتان، وە قەرز دەدەن بە پەروەردگاریان و ماڵ و سامانیان لەپێناو ئاینەکەیاندا بۆ ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەبەخشن، بەبێ ئەوەی منەت بکەن وئازاری هیچ کەسێک بدەن بە قسە وکردەوە، پەروەردگار مژدەیان دەداتێ و دەفەرموێت: ئەوانە بەچەندەھا بەرانبەر پاداشتیان دەدەینەوە، ھەر چاکەیەک بە دە بەرامبەر تا حەوت سەد وزیاتریش دەدرێتەوە، بێگومان پاداشتی زۆر بەنرخ و بەڕێز لەلای (الله تعالى) چاوەڕێیانە، ئەویش بەھەشتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• امتنان الله على المؤمنين بإعطائهم نورًا يسعى أمامهم وعن أيمانهم.
پەروەردگار منەت دەکات بەسەر ئیماندارەکانەوە بەوەی نورێکیان - ڕۆشناییەکیان - پێدەبەخشێت کە لە بەردەمیان و لای ڕاستیانەوە ڕێدەکات لەڕۆژی قیامەتدا.

• المعاصي والنفاق سبب للظلمة والهلاك يوم القيامة.
تاوان و دووڕوویی ھۆکارە بۆ تاریکی و تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا.

• التربُّص بالمؤمنين والشك في البعث، والانخداع بالأماني، والاغترار بالشيطان: من صفات المنافقين.
پیلان دانان و دوژمنایەتی کردنی ئیماندارەکان و گومان لە بوونی ڕۆژی قیامەت و خۆ هەڵخەڵەتاندن بە ئاواتی بێھودە و فریو خواردن بە شەیتان، لەنیشانەکانی دووڕوانن.

• خطر الغفلة المؤدية لقسوة القلوب.
بێ ئاگایی و غەفڵەت ھۆکارێکی ترسناکە بۆ دڵڕەقی.

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمۡ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ وَنُورُهُمۡۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ
بێگومان ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕێکی تەواویان ھەیە بە (اللە تعالی) و بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، ئەوە ئەوانە لەوپەڕی ڕاستگۆییدان، وە شەھیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشتێکی بەڕێزیان بۆ ئامادە کراوە، وە نوور و ڕۆشنایی ئیمانەکەیان لەپێشیان و لای ڕاستیانەوە پێشیان دەکەوێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵام ئەوانەی کە کافرن و باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) نەھێناوە و قورئان بەقسەی -بەکەلامی- پەروەردگار نازانن و باوەڕیان پێی نییە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن، لە ڕۆژی قیامەت دەچنە ناو دۆزەخ و تێیدا دەمێننەوە و بەھیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت و لێی نایەنە دەرەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ كَمَثَلِ غَيۡثٍ أَعۡجَبَ ٱلۡكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمٗاۖ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٞ شَدِيدٞ وَمَغۡفِرَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٞۚ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ
چاک بزانن کە ژیانی دونیا یاری و گاڵتە و گەپە وڕابواردنە بۆ لاشە ودڵ، وە جوانی و خۆڕازاندنەوەیە بەماڵی دونیا و خۆھەڵکێشان و فەخر و شانازییە بە زۆری ماڵ و سامان و منداڵ و نەوە و خزم و کەس و کارەوە، وێنەی ژیانی دونیا وەکو بارانێکی بەھێز وایە کە جوتیار زۆر دڵی پێی خۆشە، چونکە بەھۆی ئەوەوە سەوزایی و دەغڵودان سەوز دەبێت، کەچی دوایی دەیبینیت وشک و زەرد بووە و بووە بە پووش و پەڵاش و بەسەریەکدا کەوتووە، وە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی سەخت بۆ کافر و دووڕووەکانە، وە یاخود ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی پەروەردگارە بۆ ئیمانداران و چاکەکاران، دڵنیاش بن کە ژیانی دونیا ڕابواردن و خۆشییەکی تەمەن کۆتایە و بەردەوام نییە، ھەرکەسێ ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵبژێرێت لەبەرامبەر خۆشی ھەتاھەتایی قیامەت، ئەوە کەسێکە زەرەرمەند و ھەڵخەڵەتاوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
سَابِقُوٓاْ إِلَىٰ مَغۡفِرَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ وَجَنَّةٍ عَرۡضُهَا كَعَرۡضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ أُعِدَّتۡ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۚ ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ
- ئەی خەڵکینە - ئێوە بە باوەڕ و کردەوەی چاک وتەوبە کردن پەلە و کێبڕکێ بکەن بۆ ڕووکردنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بۆ دەستخستنی بەھەشتێک کە فراوانییەکەی وەکو فراوانی ئاسمان و زەوی وایە، کە ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکانی ھێناوە، ئەویش فەزڵ و بەخششێکی (اللە تعالی) یە دەیدات بەو کەسانەی کە خۆی بیەوێت بیانداتێ، وە پەروەردگاریش خاوەن فەزڵ و بەخششی زۆر گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەكانیەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ أَن نَّبۡرَأَهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ
ھەر کار و ڕووداوێک جا خۆش یان ناخۆش بێت ؛ ڕووبدات ، لەزەویدا یان لە خۆتاندا وەک و شکە ساڵی و شتی تریش- پێش ئەوەی بێتەدی - لە عیلم و زانستی (اللە تعالی) دیاری کراوە و لەپێش ئەوەی ڕوداوەکە ڕووبدات لە (لوح المحفوظ) دا تۆمار کراوە پێش ئەوەى بونەوەرەکان دروست بکەین، ئەو تۆمار کردن و زانینەش بۆ پەروەردگار زۆر ئاسانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِّكَيۡلَا تَأۡسَوۡاْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا تَفۡرَحُواْ بِمَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٍ
ئەمەش باش بزانن (ئەی خەڵکینە) تاوەکو خەمبار نەبن بەوەی کە ھەوڵدەدەن بۆ ھەندێک شت، کەچی دەستتان ناکەوێت و لە کیستان دەچێت، وە زۆر دڵخۆش نەبن بەوەی کەپێی بەخشیون، دڵخۆشییەکی وا کە کەرەمی پەروەردگارتان لەبیر بباتەوە و دەست بکەن بە خراپەکاری و ستەم، چونکە (اللە تعالی) کەسانی خۆبەگەورەزان و خۆھەڵکێش و فەخر و شانازیکەری خۆش ناوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ وَيَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبُخۡلِۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ
ئەوانەی کە ڕەزیلی و چروکی دەکەن - نابەخشن لەو ماڵ سامانەی کە پەروەردگار پێی بەخشیون - وە ھانی خەڵکیش دەدەن تا چروک و ڕەزیل بن، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو ڕەزیلی و دەست نوقاندنەیان بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، وە ھەر کەسیش پشت بکات لە فەرمانی پەروەردگار، ئەوە ھیچ کات پەروەردگار زەرەر ناکات، بەڵکو تەنھا خۆیان زەرەر دەکەن، بێگومان پەروەردگار دەوڵەمەندە و بێ باکە و ھیچ پێویستی بە طاعەت و گوێڕایەڵی بەندەکانی نییە، لەزاتی خۆیدا ھەمیشە حەمد و ستایش کراوە و دەکرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الزهد في الدنيا وما فيها من شهوات، والترغيب في الآخرة وما فيها من نعيم دائم يُعينان على سلوك الصراط المستقيم.
زوھد وخۆشنەویستنی دونیا ونەخستنە دڵی لەوەی تێیدایە لە شەھوات وئارەزووەکان، لەھەمان کاتدا خۆشوویستنی ژیانی دواڕۆژ لەناز ونیعمەت وخۆشیە ھەمیشەییەکانی، یارمەتی مرۆڤ دەدەن کە ڕێگای ڕاست بگرێتە بەر.

• وجوب الإيمان بالقدر.
واجبە باوەڕمان بەقەزا و قەدەر ھەبێت.

• من فوائد الإيمان بالقدر عدم الحزن على ما فات من حظوظ الدنيا.
لە سودەکانی باوەڕ بە قەزا و قەدەر ئەوەیە کە خەفەت ناخۆی بۆ ئەوەی لەدەستت داوە لە خۆشییەکانی دونیا.

• البخل والأمر به خصلتان ذميمتان لا يتصف بهما المؤمن.
ڕەزیلی و چروکی و ھاندانی خەڵکی بۆ ئەوەی ڕەزیل بن، دوو سیفەتی خراپە و نابێت باوەڕدار ئەو خووەی ھەبێت.

لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَنزَلۡنَا مَعَهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَأَنزَلۡنَا ٱلۡحَدِيدَ فِيهِ بَأۡسٞ شَدِيدٞ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٞ
خەڵکینە دڵنیابن کە ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان ڕەوانە کردووە ھاوڕێ لەگەڵ بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوون و ئاشکرا، ھەروەھا کتێبی ئاسمانیمان لەگەڵیاندا ناردووە، وە لەگەڵیشیدا پێوەری شەرعی دادپەروەرانە، تا خەڵکی بەدادپەروەری ڕەفتار بکەن، ھەروەھا ئاسنیشمان بۆ ناردوون کە مادەیەکی سەخت و ڕەق و سوودبەخشیشە بۆ خەڵکی، چەک وشمشێری لێ دروست دەکرێت وە زۆر سودی تریشی ھەیە بۆتان لەکار وپیشەکانتان، مەبەست لەوانەی کە وترا ئەوەیە تا ئەوەی پەروەردگار دەیزانێت لە جیھانی واقعیشدا دەرکەوێت، کە كێ پشتگیر و لایەنگیری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەیەتی (صلی الله علیه وسلم) وئاینەکەیەتی لەکاتی پەنھانیدا، دڵنیاش بن کەپەروەردگار خۆی ھێز ودەسەڵاتی بێ سنورە وھەر خۆشی باڵادەستە، وە ھیچ شتێکی لەفەرمانی دەرناچێ ودەسەوسانی ناكات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحٗا وَإِبۡرَٰهِيمَ وَجَعَلۡنَا فِي ذُرِّيَّتِهِمَا ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلۡكِتَٰبَۖ فَمِنۡهُم مُّهۡتَدٖۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
لەڕاستیدا ھەر ئێمە (نوح و ئیبراھیم) مان ڕەوانە کرد بە پێغەمبەرایەتی، پێغەمبەرایەتیمان لە نێوان نەوەکانیاندا بڕیاردا و کتێبی ئاسمانیمان دابەزاند، جا لە نەوەکانیاندا کەسانێک ھەبوون کە ڕێگە و ڕێبازی ھیدایەت و خواناسیان گرتەبەر، لە ھەمان کاتدا زۆربەیان کەسانێکی خوانەناس و لار و وێڕ و یاخی بوون و دەرچوون لە طاعەت و گوێڕایەڵی الله تەعالا.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ قَفَّيۡنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيۡنَا بِعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡإِنجِيلَۖ وَجَعَلۡنَا فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأۡفَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ وَرَهۡبَانِيَّةً ٱبۡتَدَعُوهَا مَا كَتَبۡنَٰهَا عَلَيۡهِمۡ إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ رِضۡوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوۡهَا حَقَّ رِعَايَتِهَاۖ فَـَٔاتَيۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنۡهُمۡ أَجۡرَهُمۡۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
بە دوای ئەواندا گەلێک پێغەمبەری ترمان بۆ گەلەکانیان نارد، وه بەدوای ئەوانیشدا عیسای کوڕی مەریەممان نارد - کە دواترین پێغەمبەر بوو لە نەوەی ئیسرائیل - وە ئینجیلمان بۆ نارد، وە بەزەیی و میھرەبانیمان خستە دڵی شوێنکەوتووانی، لەنێو خۆیاندا بەڕەحم وسۆز بوون، وبیدعە وشتی داهێنراویان هێنایە نێو ئاینەکەیانەوە، کۆمەڵێک لە شوێنەکەوتووانی ڕوویانکردە خەڵوەتخانە و لە خەڵکی دوور کەوتنەوە و وازیان لە ژنھێنان و پێکەوەنانی خێزان ھێنا، لە كاتێكدا ئێمە داوای شتی وامان نەکردووە لێیان، بەڵکو ئەوە داھێنانی خۆیانە لە دیندا، ئێمە داوای بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارمان لێ داوا کردبوون، بەڵام ئەوان ڕەھبانیەت و گۆشەگیرییان ھەڵبژارد و فەرمانی پەروەردگاریان پشتگوێ خست، ئێمەش پاداشتی ئەوانەمان بە چاکی دایەوە کە باوەڕی ڕاست و دروستیان ھەبوو، ئەوانی تریشیان (کە زۆربەیان بوون) لەڕێگای ڕاست ترازان و ڕوویانکردە خراپە و باوەڕیان بەوە نەبوو کە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ھێنابووی بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَءَامِنُواْ بِرَسُولِهِۦ يُؤۡتِكُمۡ كِفۡلَيۡنِ مِن رَّحۡمَتِهِۦ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ نُورٗا تَمۡشُونَ بِهِۦ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان ھێناوە و فەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجی دەکەن کە لەشەریعەتەکەیدا هاتووە، لە پەروەردگارتان بترسن و پارێزکاربن لە کارەکانتاندا، ئیمان بھێنن بە پێغەمبەرانی، ئەوسا (اللە تعالی) دوو بەرانبەر پاداشت و ڕەحمەتتان پێ دەبەخشێت لە بەرامبەر ئەوەی باوەڕتان بە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پێغەمبەرانی پێشوو ھێنابوو، وە نوور و ڕووناکییەکتان پێ دەبەخشێت، تا بزانن بە چ شێوەیەک ژیانتان ببەنەسەر، وە لەسەر پردی (صراط) لە ڕۆژی قیامەت بەردەمتان ڕووناک بێت، ھەروەھا لە گوناھەکانیشتان خۆش دەبێت و دایاندەپۆشێت، ئەگەر لێیان پەشیمان ببنەوە و تەوبەیان لێ بکەن، (اللە تعالی) زۆر لێخۆش بووە و ئێجگار بەڕەحم و میھرەبانە بەرامبەر بەندەكانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِّئَلَّا يَعۡلَمَ أَهۡلُ ٱلۡكِتَٰبِ أَلَّا يَقۡدِرُونَ عَلَىٰ شَيۡءٖ مِّن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلۡفَضۡلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ
(ئەی ئیمانداران ) ئێمە باسی ئەو ناز و نیعمەت و پاداشتە گەورانەمان بۆ کردن کە بۆتان ئامادە کراوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی خاوەن کتێبە ئاسمانییە پێشوەکان، (وەک جولەکە و دیانەکان) بزانن کە ناتوانن ڕەحمەت و بەخشندەیی (اللە تعالی) قۆرخ بکەن ؛ بەشێوەیەک بیانەوێت بیدەن بە هەریەکێک خۆیان بیانەوێت وڕێگری لێبکەن لە هەرکەسێک خۆیان بیانەوێت، چونکە بەخشش و فەزڵ ھەر بەدەست پەروەردگارە، دەیبەخشێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت و شایستەیە، وە (اللە تعالی) خاوەنی بەخشش و ڕێز و میھرەبانی فراوان و بێ سنورە، دەیبەخشێت بەوەی خۆی دەیەوێت لە بەندەكانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الحق لا بد له من قوة تحميه وتنشره.
ھەق و ڕاستی پێویستیان بە ھێز و دەسەڵات ھەیە تا بیپارێزێت وبڵاوی بکاتەوە.

• بيان مكانة العدل في الشرائع السماوية.
ئاشکراکردن و ڕوونكردنەوەی جێگا و مەکانەتی دادپەروەری لە ئاینە ئاسمانییەکاندا.

• صلة النسب بأهل الإيمان والصلاح لا تُغْنِي شيئًا عن الإنسان ما لم يكن هو مؤمنًا.
پەیوەندی وهەبوونی نەسەب لەگەڵ ئەھلی ئیمان وچاکەکاران ھیچ سوودی نابێت ئەگەر کەسەکە لە خودی خۆیدا ئیماندار وخاوەن باوەڕ نەبێت.

• بيان تحريم الابتداع في الدين.
ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەوەی کە داھێنان -بیدعە کردن- و زیادەكردن لە دیندا حەرامە.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Hadīd
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close