Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Hashr   Ayah:

سورەتی الحشر

Purposes of the Surah:
إظهار قوة الله وعزته في توهين اليهود والمنافقين، وإظهار تفرقهم، في مقابل إظهار تآلف المؤمنين.
دەرخستنی هێز و عیززەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا لە سووك و ڕیسوا كردنی جولەكە و دووڕوەكاندا، وە دەرخستنی جیاوازی و ناكۆكیەكانیان، لەبەرامبەر پێكەوە بوون و یەكڕیزی باوەڕداراندا.

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، ھەر ئەو خوایەیە باڵادەست و کاربەجێ و دانایە لە بەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمۡ لِأَوَّلِ ٱلۡحَشۡرِۚ مَا ظَنَنتُمۡ أَن يَخۡرُجُواْۖ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمۡ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنۡ حَيۡثُ لَمۡ يَحۡتَسِبُواْۖ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَۚ يُخۡرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيۡدِيهِمۡ وَأَيۡدِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فَٱعۡتَبِرُواْ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ
ھەر ئەو زاتەیە کە بێباوەڕەکانی ئەھلی کیتاب (جولەکەکانی بەنی نەضیر) ی لە ماڵ و جێگای خۆیان دەرکرد ئەوانەی بێباوەڕبوون بە خوا و پێغەمبەرەكەیان بە درۆ زانی ، لەیەکەم دەست پێکردنی کۆکردنەوەوە، وە ناچاری کردن (شاری مەدینە بەجێبھێڵن و بڕۆن بۆ شام)، لە پاش ئەوەی پەیمانەكەیان شكاند و بوونە هاوپەیمانی موشریكەكان ، - ئەی ئیمانداران- ئێوە بە تەما نەبوون ئابەو شێوەیە و بەو ڕیسواییە وڵات بەجێ بھێڵن، چونکە خاوەنی قەڵای قایم و باخاتێکی زۆر و فراوان بوون، خۆیشیان سەرەتا وایان دەزانی کە قەڵا و شوراکانیان لە تۆڵە و سزای اللە دەیانپارێزیت، بەڵام فەرمانی پەروەردگار لە جێگایەکەوە بۆیان ھات کە ئەو جولەکەکانە باوەڕیان نەکرد و بەتەما نەبوون شتی وا ڕوو بدات، وە پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) سوپایان بھێنێتە سەر بۆ جەنگ کردن لەگەڵیان، ئەوەبوو پەروەردگار ترسێکی وای خستبووە دڵیانەوە کە بەدەستی خۆیان خانووەکانی خۆیان لە ناوەوە دەڕوخاند و تێکیان دەدا بۆ ئەوەی موسڵمانان سوودی لێ نەبینن، وە ئیماندارانیش ئەوەی مابوویەوە لە دەرەوە ڕوخاندیان (تاوەکو شوێنەواریشیان لە مەدینەدا نەمێنێت) (لەفەرموودەیەکدا ھاتووە، کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: (نصرتُ بالرعب مسیرة شھر، واتە: پەروەردگار سەرکەوتنی بە من داوە بەوەی کە بەدرێژی ڕێگای مانگێک ترسی خستوەتە دڵی دوژمنەکانمەوە) جا کەواتە ئەی ئەو کەسانەی کە خاوەن فام وژیری وھۆشن پەند وەربگرن (لەوەی کە بەسەر جولەکەکان ھات، بزانن ئەوە پاشەڕۆژی ھەموو کەسێکە کە غەدر و خیانەت بکات).
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ
جا ئەگەر پەروەردگار ئەو دەربەدەریی و ماڵ چۆڵکردنەی لەسەر بڕیار نەدانایە، ئەوە ھەر لە دونیا سزای دەدان، بەكوشتن و كۆیلەكردن، وە لە پاشەڕۆژیشدا ئاگری دۆزەخ چاوەڕوانیان دەكات بۆ هەمیشەیی تێیدا بمێننەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• المحبة التي لا تجعل المسلم يتبرأ من دين الكافر ويكرهه، فإنها محرمة، أما المحبة الفطرية؛ كمحبة المسلم لقريبه الكافر، فإنها جائزة.
ئەو خۆشەویستییەی كەوا دەكات مرۆڤی موسڵمان خۆی بەری نەكات لە ئاینی بێباوەڕان و رقی لێیان نەبێتەوە كارێكی حەرام و قەدەغەكراوە، بەڵام ئەو خۆشەویستییە فیتریەی كە الله تەعالا لەناخی هەموو كەسێكدا بەدیهێناوە دروستە، وەك ئەوەی مرۆڤێكی موسڵمان خزمە بێباوەڕەكەی خۆش بوێت لەبەر خزمایەتی نەك لەبەر باوەڕەكەی ئەوا دروستە .

• رابطة الإيمان أوثق الروابط بين أهل الإيمان.
پەیوەندی باوەڕ بتەوترین پەیوەندییه لە نێوان خەڵكانی باوەڕداردا.

• قد يعلو أهل الباطل حتى يُظن أنهم لن ينهزموا، فتأتي هزيمتهم من حيث لا يتوقعون.
هەندێك جار خەڵكانی باتڵ و ناهەق بەرز دەبنەوە، تا ئەگەنە ئەو باوەڕەی وادەزانن ئیتر شكست ناهێنن و ناڕوخێن، بەڵام شكست و ڕوخانیان لە جێگایەكەوە بۆ دێت هەرگیز چاوەڕێیان نەكردەوە.

• من قدر الله في الناس دفع المصائب بوقوع ما دونها من المصائب.
قەدەری الله تەعالا لە نێو خەڵكیدا بەشێوەیەكه، هەندێك بەڵا و موصیبەت لەسەر بەندەكانی لادەبات بەهەندێك بەڵا و موصیبەتی بچوكتر.

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەم سزایانەشیان بەھۆی ئەوەوە بوو کە دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیان کرد، بە بێباوەڕی و شكاندنی پەیمانیان، جا ھەرکەسێکیش دژایەتی اللە تەعالا بکات، بابزانێت تۆڵە و سزای ئەو زۆر سەختە، وە ئەو سزا سەختەی پێدەگات.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَا قَطَعۡتُم مِّن لِّينَةٍ أَوۡ تَرَكۡتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَلِيُخۡزِيَ ٱلۡفَٰسِقِينَ
- ئەی گرۆهی باوەڕداران- ئەوەی بڕیتان لە دار خورماکانیان بۆ ئەوەی دوژمنانی الله تەعالا لە هۆزی بەنی نەضیر تووڕە بكەن، یان لێی گەڕان و نەتان بڕین و لەسەر ڕەگ و قەدەكانی خۆیان وازتان لێ هێنان بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن، ھەمووی بە ئیزن و فەرمانی اللە تەعالا بوو، نەك بۆ بڵاوكردنەوەی خراپەكاری لەسەر زەوی وەك ئەوان وایانزانی، وە بۆ ڕیسوا کردنی لە خوا یاخییان و لە سنوور دەرچوان بوو، لەو جولەكانەی پەیمانەكەیان شكاند، وە ڕێگای غەدر و خیانەتیان هەڵبژارد نەك ڕێگای وەفاكردن بەپەیمانەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡهُمۡ فَمَآ أَوۡجَفۡتُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ خَيۡلٖ وَلَا رِكَابٖ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەوەی پەروەردگار لە سەروەت و سامانی جولەکەکانی (بەنی نەضیر) ی سەندەوە و گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی ھیچ ماندوو نەبوون ئەسپ و وشترتان بۆ تاونەدابوو ، (لەبەر ئەوە پەروەردگار ماڵ و سامانی ئەو جولەکانەی تایبەت کرد بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، بەڵام اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی زاڵ و سەرکەوتوو دەکات بەسەر ھەر کەسێکدا کە بیەوێت، الله تەعالا پێغەمبەرەكەی زاڵ كرد بەسەر بەنی نەضیردا و شار و وڵاتی ڕزگاركردن بەبێ جەنگ و كوشتار، بێگومان اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە هیچ شتێكی لێ دەسەوسان نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ كَيۡ لَا يَكُونَ دُولَةَۢ بَيۡنَ ٱلۡأَغۡنِيَآءِ مِنكُمۡۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەو ماڵ و سامانەی خوای گەورە بەخشی بە پێغەمبەرەکەی لە سەروەتی جولەکەکانی شارو دێھاتەکان، ئەوە پەروەردگار بڕیاری داوە بۆ اللە تەعالا و پێغەمبەر و خزمانی و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانیش بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئەو ماڵ و سامانە تەنھا لە نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت (ئەمەش حوکمی اللە یە تا ڕۆژی قیامەت ھەر ماڵ و داراییەک لە جەنگدا بگیرێت بەبێ کوشتن وشەڕکردن کە پێی دەڵێن (الفيئ) مافی اللە تەعالا پێغەمبەر وخزمانی و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانە ) جا ئەی ئیمانداران ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) یپَی بەخشین وەری بگرن، وھەر فەرمانێکیشی بەسەردا کردن جێ بەجێ بکەن، لەھەرچیش قەدەغەی کردن وازی لێبھێنن و لێی دوور بکەونەوە، جا لەخوا بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، چونکە بەڕاستی تۆڵەی اللە تەعالا زۆر سەخت و بەتینە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِلۡفُقَرَآءِ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأَمۡوَٰلِهِمۡ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ
ئەو ماڵ و سامانەی کە لە (جولەکەکانی بەني نەضیر) گیرا بۆ ئەو ھەژارە کۆچەریانەیە، ئەو (ھاوەڵانەی) کە لە مەککەوە وەدەرنران و کۆچیان کرد بۆ مەدینە و ماڵ و سامانی خۆیان بەجێ ھێشت، ئەمانە چاوەڕوانی رزق و بەخششی الله ن لە دونیادا و ڕەزامەندی اللە تەعالان لە دوارۆژدا، وە بەبێ ھیچ نیازێکی دونیایی پشتیوانی لە اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەن و ھەوڵی سەرخستنی ڕێبازەکەی دەدەن، ئا ئەوانە ڕاستگۆن (لە باوەڕ وکارو کردەوەیاندا).
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلۡإِيمَٰنَ مِن قَبۡلِهِمۡ يُحِبُّونَ مَنۡ هَاجَرَ إِلَيۡهِمۡ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
لە دوای ئەوەی اللە تەعالا دەست کەوتی جولەکەکانی دا بە کۆچەریەکان، ئەمجا دێتە سەر ستایش و پیاوچاکی ئیماندارانی خەڵکی مەدینە (ئەنصاریەکان) و دەفەرموێت: ئەو کەسانەش کە پێشتر ماڵ و جێگای خۆیان ئامادەکرد لە پێناو پێشوازی برا کۆچەریەکانیان و دڵیان ڕازاندەوە بە نووری ئیمان، وئەو کەسانەشیان خۆش دەوێت کە کۆچیان کرد بۆلایان، ولەبەرامبەر ئەوەشدا کە درا بە مھاجرەکان لە دەسکەوتی جولەکەکانی (بنی نضیر) ھیچ دڵگران نەبوون ولەدەرونیاندا (لەحەسوودی وبەخیلی) شتێک دروست نەبوو بەرامبەریان، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو فەزڵی ئەوان پێش دەخەن بەسەر بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا، ھەرچەند خۆشیان ھەژار ونەداریش بن، جا ئەو کەسەی خۆی لە رژدی وڕەزیلی بپارێزێت وزاڵ بێت بەسەر دەروونیدا ھەر ئەوانە سەرفراز وخۆشبەختی دونیا وقیامەتن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• فعل ما يُظنُّ أنه مفسدة لتحقيق مصلحة عظمى لا يدخل في باب الفساد في الأرض.
ئەنجامدانی هەندێك كار كە گومان دەكرێت خراپەكاری و گەندەڵی بێت بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەكی گەورەتر ناچێتە چوارچێوەی بڵاوكردنەوەی خراپەكاری لەسەر زەویدا.

• من محاسن الإسلام مراعاة ذي الحاجة للمال، فَصَرَفَ الفيء لهم دون الأغنياء المكتفين بما عندهم.
یەكێك لە جوانییەكانی ئیسلام ڕەچاوكردنی ئەو كەسەیە پێویستی بەیارمەتی و ماڵ و پارە هەیە، خەرجكردنی ئەو ماڵ و سامانەی كە لەجەنگدا بەبێ كوشتار لەبێباوەڕان گیراوە بۆ هەژاران بەبێ ئەوەی بەشی دەوڵەمەندەكانی لێ بدرێت، چونكە ئەوان ئەوەی هەیانە بەشیان دەكات.

• الإيثار منقبة عظيمة من مناقب الإسلام ظهرت في الأنصار أحسن ظهور.
فەزڵی كەسانی تر بدەیت بەسەر خۆتدا، ئەوەی موڵكی خۆتە و زۆر حەزت لێیەتی بیدەیت بەكەسانێكی تر كە پێویستیان پێیەتی یەكێكە لە هەره كارە مەزن و گەورەكان لە ئیسلامدا، بەڕوونی لەناو ئەنصارەكاندا ڕەنگی دابوویەوە.

وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَا تَجۡعَلۡ فِي قُلُوبِنَا غِلّٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٞ رَّحِيمٌ
ئەوانەشی لەپاش کۆچەرییەکان و ئەنصاریەکانەوە ھاتن نزاو پاڕانەوەیان ئەمەیە کە دەڵێن: ئەی پەرورەدگارمان لە گوناھـەکانی ئێمە و ئەو برایانەشمان لە (کۆچەریەکان و پشتیوانەکان) خۆش ببە کە لەپێش ئێمەوە ڕێبازی ئیمان و ئیسلامیان گرتەبەر ، ھیچ بوغز و قینێکیش مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە (کە مەبەست پێی ھاوەڵە بەڕێزەکان و سەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتەیە، نەک وەک هەندێك دەستەی لادەر کە سەری زمان و بنی زمانیان قسەو تانە و تەشەرە دانە لە ھاوەڵە بەڕێزەکان) ئەی پەروەردگار بەڕاستی تۆ بەسۆز و بەخشندە و میھرەبانیت بەرامبەر بەندەكانت.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
- ئەی موحەمەد - ئایا نەتبینی ئەو کەسانەی کە كوفریان شاردەوە و ئیمانیان دەرخست (دووڕوو بوون) کاتێک وتیان بە برا بێباوەڕەكانیان لە جولەکەکان شوێنكەوتەی تەوراتە گۆڕاوەكە: دامەزراو بن لە ماڵ و جێگای خۆتاندا و ئێمە پشتگیریتان دەكەین، وە تەسلیمتان ناكەین، ئەگەر ئێوە دەربکرێن لە مەدینە ئێمەش لە گەڵتانا دەردەچین و مەدینە بە جێدەھێڵین وەكو پشتگیری كردنێكی ئێوە، وە ھیچ کاتێکیش لە زیان و دژی ئێوە بەگوێی موحەمەد و شوێنکەوتوانی ناکەین ، وە ئەگەر جەنگیشتان لە دژ کرا بێگومان ئێمە پشتیوانی ئێوە دەکەین، (ئەمە لە کاتێکدایە) اللە تەعالا خۆی شاھیدە کە ئەوانە بێگومان درۆ دەکەن و درۆزنن لەوەی بانگەشەی دەكەن لە دەرچوونیان لە گەڵ جولەكەكاندا ئەگەر دەركران ، وە كوشتار لە گەڵیاندا ئەگەر جەنگان . (عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول سەرکردەی دوو ڕوەکان کاتێ بینی کە جولەکەکانی (بنی نضیر) ئابڵوقە دراون لەلایەن موسڵمانانەوە، چەند کەسێکی نارد بۆ لایان کە پێیان بڵێ دامەزراو وخۆ گربن ونەترسن ھەرکاتێک جەنگان لەگەڵ موحەمەد وکۆمەڵەکەیدا ئیمەش پشتگری ئێوەین، ئەوە بوو جولەکەکان بەو دەردە ڕۆشتن – وەک کورد دەڵێ گورگانە خواردیان کردن – و خۆشیان مێشێک میوانیان نەبوو، وەھیچ خاوەنی بەڵێن وپەیمانی خۆیان نەبوون لەگەڵ جولەکەکاندا).
Arabic explanations of the Qur’an:
لَئِنۡ أُخۡرِجُواْ لَا يَخۡرُجُونَ مَعَهُمۡ وَلَئِن قُوتِلُواْ لَا يَنصُرُونَهُمۡ وَلَئِن نَّصَرُوهُمۡ لَيُوَلُّنَّ ٱلۡأَدۡبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ
(ئەوە بزانن) ئەو جولەکانە ئەگەر دەریشکران لە مەدینە لە لایەن موسڵمانانەوە ئەو دووڕووانە لە گەڵیان دەرناچن، وە ھەروەھا ئەگەر جەنگیشیان لە دژ بکرێت پشتیوانیان ناکەن (ھەر واش دەرچوو) وە گریمان ئەگەر پشتیوانیان لەو جولەکانەش کرد، پاش تاوێک پشت ھەڵدەکەن و گۆڕەپانی جەنگ بەجێدەھێڵن، وە پاشانیش سەرکەوتوو نابن (ئەم دوو ڕووانە اللە تەعالا زەلیل و ڕیسوای کردن و نفاق و دووڕوویەکەشیان ھیچ سوودێکیان پێ نەگەیاندن).
Arabic explanations of the Qur’an:
لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةٗ فِي صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ
- ئەی ئیمانداران - بەڕاستی ئێوە لە دڵی ئەو دووڕوو و جولەکانەدا ترس و سامتان زیاترە لە اللە تەعالا، ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە ئەوانە گەل و ھۆزێکی ناحاڵی و تێنەگەیشتوون (چونکە ئەگەر حاڵی بونایە دەیانزانی کە اللە تەعالا ئێوەی سەرخست بەسەر ئەواندا، ھەر ئەویش شیاوی ئەوەیە کە لێی بترسن).
Arabic explanations of the Qur’an:
لَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرٗى مُّحَصَّنَةٍ أَوۡ مِن وَرَآءِ جُدُرِۭۚ بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ
جولەکەکان (ئەوەندە ترسنۆکن) ھیچ کاتێک ناوێرن بەیەک پارچەیی و بە کۆمەڵ لەگەڵتان بجەنگن، مەگەر لە قەڵا قایمەکانیاندا نەبێت، یان لە پشت دیواری ماڵەکانیانەوە نەبێت، چونکە ئەو جولەکانە دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، لەکاتێکدا تۆ وا دەزانیت کە ئەوان یەک دەست و یەک پارچە و کۆکن لە نێوخۆیاندا، بەڵام لە ڕاستی دا دڵەکانیان جودا و لەیەک دوورن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفام وبێ عەقڵن ، چونكە ئەگەر عاقڵ بوایەن ئەوا حەقیان دەناسی و شوێنی دەكەوتن و جیاوازی و دووبەرەكی لە نێوانیاندا نەدەبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَرِيبٗاۖ ذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
حاڵی ئەمانیش لە بێباوەریاندا و ئەوەی بەسەریاندا هات لە سزا و عەزاب وەک حاڵی پیشینەکانی خۆیان وایە لە موشریكەكانی مەككە (کە لەجەنگی بەدردا چیان بەسەر ھات، کەشەش مانگ پێش ئەم ڕووداوەی ئەمان بوو) کە بە ئەنجام و کار و کردەوە و تۆڵەی خۆیان گەشتن، ئەوەی كوژرا كوژرا و ئەوەی بە دیل گیرا بە دیل گیرا لە رۆژی بەدردا ، وە لە پاشەڕۆژیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
كَمَثَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِ إِذۡ قَالَ لِلۡإِنسَٰنِ ٱكۡفُرۡ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّنكَ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
(نموونەی ئەم دووڕووانە کە ئەنجامیان دا لەگەڵ جولەکەکانی (بەنی نەضیر) دا، وەک نموونەی شەیتان وایە کاتێک ھانی مرۆڤــ، دەدات و پێی دەڵێت : کافر ببە، (ئەویش بەوەی گوناھـ وتاوان و کوفری لا جوان دەکات و بۆی دەڕازێنێتەوە) جا کاتێکیش کە کافر بوو، شەیتان بەو کەسە دەڵێت: بەڕاستی من لە تۆ بەریم و من لە اللە تەعالا پەروەردگاری جیھان دەترسم (ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە شەیتانی نەفرین لێکراو ھەمیشە وبەشێوزای جۆراو جۆر خەریکی لەخشتە بردن وپیلان گێڕانە لە مرۆڤەکان، پاشانیش بۆ ئەوەی داخ وحەسرەتیان بداتێ دەڵێت: من لە ئێوە بەریم ومن لەاللە تەعالا دەترسم).
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• رابطة الإيمان لا تتأثر بتطاول الزمان وتغير المكان.
پەیوەندی باوەڕ هیچ كاریگەر نابێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت بەگۆڕینی زەمان و شوێن و جێگا و ڕێگا.

• صداقة المنافقين لليهود وغيرهم صداقة وهمية تتلاشى عند الشدائد.
هاوڕیەتی و دۆستایەتی دووڕوەكان بۆ جولەكە و كەسانی تریش هاوڕیەتی و دۆستایەتییەكی وەهمییه و لەكاتی ناڕەحەتیدا نامێنێت و دەپوكێتەوە.

• اليهود جبناء لا يواجهون في القتال، ولو قاتلوا فإنهم يتحصنون بِقُرَاهم وأسلحتهم.
جولەكەكان گەلێكی ترسنۆكن، هەرگیز ناتوانن ڕووبەڕووی باوەڕداران بجەنگن، خۆ ئەگەر جەنگان لە گەڵیشیاندا ئەوا لەناو قەڵا و گوندە بتەو و قایمەكانياندا دەجەنگن.

فَكَانَ عَٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِي ٱلنَّارِ خَٰلِدَيۡنِ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُاْ ٱلظَّٰلِمِينَ
سەرەنجام و پاشەڕۆژی شەیتان و ئەو بێباوەڕانەیش كە گوێڕایەڵیان كرد لە رۆژی قیامەتدا ھەرئاگری دۆزەخە و بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی کە ستەمیان کرد و لە سنوورەکانی اللە تەعالا دەرچوون وە ھەر ئەوەش سزای ئەو بێباوەڕانەیە لەگەڵ شەیتانی نەفرین لێکراودا.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡتَنظُرۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ لِغَدٖۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕدارن و كاریان بە شەرعەكەی كرد، لە اللە تەعالا بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، (ئەویش بەوە دەبێت ئەوەی پەروەردگار وپێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوە جێ بەجێی بکەیت، ئەوەیشی ئەوان قەدەغەیان لێکردوە وازی لێبھێنیت) دەی با ھەرکەسێک ســەرنج بدات و (بیر بکاتەوە) بزانێت چ شتێکی پێش خــۆی خستووە (لەکار و کـــردەوەی، با محاسبەی دەروونی خۆی بکات، پێش ئەوەی محاسبەی لەگەڵ بکرێت) بـۆ سبەینێی پاشەڕۆژی، دەی کەواتە ئێوەش بەردوام بن لەسەر لە خوا ترسان، چونکە بەڕاستی اللە تەعالا شارەزا وبەئاگایە بەھەموو ئەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن (پەروەردگار قیامەتی بە سبەینێ ناو بردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ھاتنی قیامەت زۆر نزیکە وبگرە مردنی ھەر کەسێک ھاتنی قیامەتیەتی وەک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەفەرموودەیەکدا دەفەرموێت: من مات فقد قامت قیامتە، واتە ھەرکەس مرد ئەوە قیامەتی ئەو کەسە ھاتووە).
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ نَسُواْ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمۡ أَنفُسَهُمۡۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
ئێوە وەک ئەو کەسانە مەبن کە فەرمانەکانی اللە تەعالا فەرامۆش کرد و پشتگوێیان خست، لەبەرامبەریشدا پەروەردگار سەرگەردانی کردن وخۆشیانی لەبیر خۆیان بردەوە (نەیانتوانی کار وکردەوەیەکی باشی وابکەن کە سوودیان پێ بگەیەنێت بۆ دواڕۆژیان) ھەر ئەوانەشن لە سنوور وفەرمانی اللە تەعالا دەرچوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَا يَسۡتَوِيٓ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۚ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ
(لەپاش باسکردنی پاشەڕۆژی بێباوەڕان اللە تەعالا لەبەر ئەوەی ھانی باوەڕداران بدات وموژدەیان بداتی کە ئەوان وەک بێباوەڕان نین لە تەرازووی پەروەردگاردا) دەفەرموێت: بەھیچ شێوەیەک کۆمەڵ و دەستەی بەھەشتیان لەگەڵ کۆمەڵ ودەستەی دۆزەخیاندا لەتەرازوی اللە دا یەکسان نین، چونکە ھەر ئەھلی بەھەشتن سەرکەوتوو سەرفراز.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَوۡ أَنزَلۡنَا هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ عَلَىٰ جَبَلٖ لَّرَأَيۡتَهُۥ خَٰشِعٗا مُّتَصَدِّعٗا مِّنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۚ وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَٰلُ نَضۡرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ
(پاشان پەروەردگاری باڵادەست گرنگی وپلەوپایە وگەورەیی قورئانی پیرۆز بۆ مرۆڤەکان باس دەکات، تاوەکو بیر لەواتا وماناکانی بکەنەوە وبەدڵ وبیر وھۆشیان گۆێی بۆ بگرن، سەرزەنشتی مرۆڤەکان دەکات) ودەفەرموێت: ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێک (بەو بەھێزی وقایمی وبەرزیەی خۆیەوە) ئەوە دەتبینی بە مل کەچی و لەترس وھەیبەتی اللە تەعالا پارە پارە و وورد وخاش دەبوو، ئائەمەش کۆمەڵە نموونەیەکن دەیانھێنینەوە بۆ خەڵکی تاوەکو بیر بکەنەوە (لە ماناکانی قورئان ودەسەڵاتی گەورەی پەروەردگار) وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۖ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ
خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە و شتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) و ئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە ، ھەر ئەویشە بە بەزەیی و بەخشندە و میھرەبان، ڕەحم و بەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پاكوبێگەردە لەهەموو كەم و كورتییەك، وە سەلامەتە لەهەموو عەیب و عارێك، بە ئایەت و نیشانە و موعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ و بەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز و دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە و زاتێكی بەرزه و ستەم لەكەس ناكات، زۆرداران ملكەچی فەرمانەكانی خۆی دەكات، وە خاوەن شکۆیە و شایستەی ھەموو گەورەییەکە، پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ و شەریك بۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡقُدُّوسُ ٱلسَّلَٰمُ ٱلۡمُؤۡمِنُ ٱلۡمُهَيۡمِنُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡجَبَّارُ ٱلۡمُتَكَبِّرُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە و شتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) و ئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە ، ھەر ئەویشە بە بەزەیی و بەخشندە و میھرەبان، ڕەحم و بەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پادشا و دەسەڵاتدارە ، پاكوبێگەردە لە هەموو كەم و كورتییەك، وە سەلامەتە لە هەموو عەیب و عارێك، بە ئایەت و نیشانە و موعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ و بەدەسەڵاتە،و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز و دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە و زاتێكی بەرزه و ستەم لەكەس ناكات، وە پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ و شەریك بۆی.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡخَٰلِقُ ٱلۡبَارِئُ ٱلۡمُصَوِّرُۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
اللە ئەو زاتەیە کە بەدیھێنەر (خالقی ھەموو دروستکراوەکانە، واتە بونەوەری لە نەبوونەوە ھێناوەتە بوون) و بەدیھێنەر و وێنە و نەخشەکێشی (ھەرشتێکە کە بیەوێت خەلقی بکات) ، ھەر شایستەی ئەوە ھەموو ناوێکی جوان وپاک (لەفەرموودەیەکی سەحیح دا ھاتوە کە بوخاری ومسلم ڕیوایەتیان کردووە کە دەفەمروێت: إن للە تسعە وتسعین إسماً مائە إلا واحداً، من أحصاھا دخل الجنة، وھو وتر یحب الوتر، واتە: اللە تەعالا نەوەد ونۆ ناوی ھەیە سەد ناو جگە لەیەکێک نەبێت، ھەر کەس بیانژمێرێت (وکار بەو ناوە جوانانە بکات وڕەوشتی خۆی پێ بڕازێنێتەوە)، پەروەردگار دەیخاتە بەھەشتەوە، اللە تەعالا تاکە وتاکیشی خۆش دەوێت، (واتە یەکخواپەرستی خۆش دەوێت) لەکۆتایدا دەفەرموێت : ھەرچی لە بوونەوەرە لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەمووی ستایش وتەسبیحاتی اللە تەعالا دەکەن، ھەر ئەو زاتەیە باڵادەست وکاربەجێ ودانا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من علامات توفيق الله للمؤمن أنه يحاسب نفسه في الدنيا قبل حسابها يوم القيامة.
یەكێك لە نیشانەكانی تەوفیق و یارمەتیدانی الله تەعالا بۆ كەسی باوەڕدار ئەوەیە یارمەتی دەدات هەر لەدونیا لێپرسینەوە لەگەڵ دەروونی خۆیدا بكات پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن.

• في تذكير العباد بشدة أثر القرآن على الجبل العظيم؛ تنبيه على أنهم أحق بهذا التأثر لما فيهم من الضعف.
بۆ بیرخستنەوەی بەندەكان، قورئانی پیرۆز باسی ئەوە دەكات فەزڵی ئەوانی داوە بەسەر شاخ وچیا گەورەكاندا، ئەمەش ئاگادار كردنەوەی ئەوانە لەگەڵ ئەوەی لاواز وكەم هێزن بەڵام شایستەی ئەوەن كە ئەو ئەمانەت وسپاردەیە هەڵبگرن

• أشارت الأسماء (الخالق، البارئ، المصور) إلى مراحل تكوين المخلوق من التقدير له، ثم إيجاده، ثم جعل له صورة خاصة به، وبذكر أحدها مفردًا فإنه يدل على البقية.
ناوە پیرۆزەكانی (الخالق، البارئ، المصور) ئاماژەن بۆ قوناغەكانی بنیات نانی بەدیهێنراوەكان، لە ئەندازەگیری بۆیان، پاشان هێنانەدییان، دواتر و ێنەیەكی تایبەت بەخۆی بۆ دەكێشێت، هەركاتێك یەكێك لەم ناوانە بەتەنها باسكران، ئەوە بەڵگەیە لەسەر مانای ناوەكانی تریش.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Hashr
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close