Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Mumtahanah   Ayah:

سورەتی الممتحنة

Purposes of the Surah:
تحذير المؤمنين من تولي الكافرين.
ئاگادارکردنەوەى ئیمانداران لە دۆستایەتی کردنی کافرەکان.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە و كارتان بە شەریعەتەكەی كردووە، دوژمنانی من و دوژمنانی خۆشتان مەکەن بە دۆستی خۆتان، ئایا ئێوە دۆستایەتی خۆتانیان بۆ دەنێرن و خۆشەویستیان بۆ دەردەبڕن، کە ئێوە دڵنیاشن لەوەی ئەو (بت پەرستانەی مەککە) بێباوەڕن بەو ئاینە ڕاست و دروستەی کە بۆ ئێوە ھاتووە، لەھەمان کاتیشدا پێغەمبەر و ئێوەشیان (لە شاری مەککە) دەرکرد بێ ئەوەی بیر لە خزمایەتی و نزیكی ئێوە لە خۆیان بكەنەوە، تەنھا لەبەر ئەوەی باوەڕدارن بە اللە تەعالا و پەروەردگارتان، جا ئەگەر ئێوە بۆ تێکۆشان و جیھاد کردن دەرچوون لە وڵاتی خۆتان لە ڕێگای مندا و مەبەستتان خۆشنوودی وڕزامەندی منە، (ئەوە دۆستایەتی ئەو بێباوەڕانە مەکەن) ئایا ئێوە بە نھێنی هەواڵی موسڵمانانیان بۆ دەنێرن بە تەمای ئەوەن خۆشەویستی ئەوانتان دەست كەوێت، لە کاتیکدا من ئاگادارم بەوەی کە ئێوە شاردوتانەوە و ئەوەشی ئاشکراتان کردووە، هیچ شتێكی ئەوانەم لا شاراوە نییە ، جا ھەرکەس لە ئێوە دۆستایەتیان بکات، ئەوە بێگومان رێگای ڕاستی ون کردووە و سەری لێشێواوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن يَثۡقَفُوكُمۡ يَكُونُواْ لَكُمۡ أَعۡدَآءٗ وَيَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ وَأَلۡسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ
ئەگەر (ئەو بێباوەڕانە) ئێوەیان تووش ببێت و دەستیان بکەون، ئەوە دەبن بە دوژمنتان و دەست و زمانیان بە خراپە درێژ دەکەن بۆتان (واتە ئەکەر دەسەڵاتیان ھەبێت دەتانکوژن و بەزمانیشیان کەمتەرخەمی ناکەن لە جنێو تانە وتەشەر) ھەروەھا ئاواتە خوازن وپێیان خۆشەکە ئێوە بێباوەڕ بن (وشوێن ئەوان بکەون وھەڵتان بگەڕێننەوە لە ئیسلام).
Arabic explanations of the Qur’an:
لَن تَنفَعَكُمۡ أَرۡحَامُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡۚ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَفۡصِلُ بَيۡنَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
(ئەگەر ئێوە لەبەر خاتری ماڵ و منداڵتان ئەوەتان کردووە کە ئەو بێباوەڕانە بیانپارێزن لە شاری مەککە) ئەوە لە ڕۆژی دواییدا ماڵ و منداڵتان و خزمانتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن، چونکە پەروەردگار لەو ڕۆژەدا لەیەکتان جیادەکاتەوە، باوەڕدار بۆ بەھەشت و بێ باوەڕیش بۆ دۆزەخ، هیچ یەكێكتان سوود بەویتر ناگەیەنێت، بەڕاستی اللە تەعالا بینایە بەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لە كاروكردەوەتانی لا نهێنی و شاراوە نییه، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ
- ئەی باوەڕداران - بێگومان لە ئیبراھیم و ئەوانەی لە گەڵیدا بوون سەرمەشق و نمونەیەکی جوان ھەیە، کاتێک بە خزم و کەس و ھۆزە بێباوڕەکەی خۆیان وت : ئێمە بێزار و بەرین لە خۆتان و لەو بتانەش کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئێمە باوەڕمان نییە بە ئاینی ئێوە و دوژمنایەتی لە نێوانماندا پەیدا بووە (مادام ئێوە بەردەوام بن لەسەر کوفری خۆتان) تا ئەو کاتەی باوەڕ بە پەروەردگاری تاک و تەنھا دێنن (جا ئەگەر وا بوو ئەوە ئەم دوژمنایەتییە دەگۆڕین بۆ خۆشەویستیتان) ، پێویستە ئێوەیش ئاوا بە هۆزو خزم و كەسە بێباوەڕەكەتان بڵێن ، جگە لەو پەیمانەی کە ئیبراھیم دای بە باوکی و پێی وت : بێگومان داوای لێخۆش بوونت بۆ دەکەم (لای اللە تەعالا) جا ئێوە داوای لێخۆش بوونی اللە تەعالا مەكەن بۆیان ، چونكە ئەمە پێش ئەوە بوو كە ئیبراهیم بێ ئومێد بێت لە باوكی ، بۆیە كەسی ئیماندار بۆی نییە داوای لێخۆشبوون بكات بۆ موشریك ، وە هیچ سزای خوای لەسەر دوور ناخاتەوە ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بە تۆ بەستوە، وە ھەر بۆلای تۆشە گەرٍانەوەمان، وە سەرەنجامی ھەموو شتێکیش بۆ لای تۆیە لە رۆژی قیامەتدا .
Arabic explanations of the Qur’an:
رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ وَٱغۡفِرۡ لَنَا رَبَّنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەی پەروەردگارمان مەمانکە بە مایەی تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون (کە سزامان بدەن و بیانەوێت لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەڵمان بگێڕنەوە، پاشان بڵێن: ئەگەر ئەمانە لەسەر ھەق بونایە ئاوایان بەسەر نەدەھات ، ئەی پەروەردگارمان لێمان خۆش ببە، بەڕاستی ھەر تۆی زاڵ و بەدەسەڵات و کار بەجێ و دانا لە بەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریتدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• تسريب أخبار أهل الإسلام إلى الكفار كبيرة من الكبائر.
دزە پێكردنی هەواڵی ئەهلی ئیسلام و موسڵمان بۆ بێباوەڕان یەكێكە لە گوناهە گەورەكان.

• عداوة الكفار عداوة مُتَأصِّلة لا تؤثر فيها موالاتهم.
دوژمنایەتی بێباوەڕان بۆ باوەڕداران دوژمنایەتیەكی ڕیشەداره، خۆشەویستی دەڕبڕین بۆیان هیچ كاریگەری نابێت لە سەریان.

• استغفار إبراهيم لأبيه لوعده له بذلك، فلما نهاه الله عن ذلك لموته على الكفر ترك الاستغفار له.
داوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوكی لەبەر بەڵێنێك بوو كەپێشتر پێی دابوو، بۆیە كاتێك الله تەعالا نەهی لێكرد لەبەر ئەوەی لەسەر كوفر و بێباوەڕی مرد، ئیبراهیمیش وازی هێنا لەداوای لێخۆش بوون بۆ كردنی.

لَقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِيهِمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ
بێگومان لەبەسەرھات وچیرۆکی ئیبراھیم (سەلامی لێ بێت) وشوێنکەوتوانیدا سەرمەشق وپێشەنگیەکی جوان وچاک ھەیە (بۆ شوێن کەوتن وچاولێکردنیان) بۆ ئەو کەسەی کە ئاوات وئومێدی ڕەزامەندی اللە تەعالا سەرفرازی پاشەڕۆژ بێت، وە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵدەکات لە ئاین وڕێبازی ئەوان (زەرەرۆمەندە) وھەر پەروەردگاریشە دەوڵمەند وبێنیازە (پێویستی بە مرۆڤەکان نیە) وشایستەی ھەموو سوپاسێکیشە (واتە ئەو کەسەی شوێن ڕێبازی پیرۆزی ئیسلام ناکەوێت، ئەو تەنھا خۆی زیان لێکەوتووی دونیا وقیامەتە)
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم مَّوَدَّةٗۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٞۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
نزیکە و (دڵنیا بن) لە نێوان ئێوە و ئەو کەسانەی کە دوژمنایەتییان کردون اللە تەعالا خۆشەویستی و میھرەبانیەک دروست بکات، بە ئیمان ھێنان و واز لە سەرکەشی پەرورەدگاریان بھێنن و ببنە براتان لە دیندا، خوای گەورەیش بە توانایە دەتوانێت دڵەكان بگۆڕێت بۆ ئیمان، بەڕاستی ھەر پەروەردگار بەدەسەڵات و ھەر ئەویشە لێخۆشبوو و میھرەبان.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ
خواى گەورە نەهیتان لێناکات سەبارەت بە ئەوەى کەسانەى دژتان نەجەنگاون بەهۆی ئیسلامەوە و لە خاکەکەتان دەریان نەکردن بەوەى چاکەکار و دادپەروەر بن بەرامبەریان ئەویش بە پێدانى ئەو مافانەى ئەوان کە لەسەر ئێوەیە، خواى گەورە دادپەروەرانى خۆشدەوێت ئەوانەى دادپەروەرن دەرهەق بە نەفس و خێزانى خۆیان و ئەوەى لەسەری سەرپەرشتیارن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَأَخۡرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ وَظَٰهَرُواْ عَلَىٰٓ إِخۡرَاجِكُمۡ أَن تَوَلَّوۡهُمۡۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
بەڵکو اللە تەعالا قەدەغەی ئەوەتان لێ دەکات کە پشتیوان و پاڵپشت و دۆستایەتی ئەوانە بکەن کە جەنگیان لەگەڵ کردن و لەشوێن و ماڵی خۆتان دەریان کردن و یارمەتی ئەوانەشیان دا کە دەستیان ھەبوو لەدەرکردنتان (واتە نابێت پشتیوانی بێباوەڕ و بت پەرستەکانی مەککە و ھاوشێوەکانیان بن) جا ھەرکەس پشتیوانیان بێت و دۆستایەتیان بکات، ئەوە ستەمکار ھەر ئەوانەن .
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە و كارتان بە شەرعەكەی كردووە، کاتێک ئەو ئافرەتە ئیماندارانەی کە کۆچ دەکەن (لە مەککەوە) و دێن بۆ لاتان، تاقیان بکەنەوە (بەوەی کە ئایا تەنھا لەبەر ڕەزامەندی الله تەعالا ھاتوون، بێگومان پەروەردگار ئاگادارە بە ئیمانەکەیان، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە لەوەی لە دڵ و دەروونیانداهەیە، جا کە زانیتان کە باوەڕدارن ئەوە نەیانگێڕنەوە بۆ لای مێردە بێباوەڕەکانیان، نە ئەو ئافرەتانە بۆ ئەو مێردە بێباوەڕەکانیان حەڵاڵن، نە ئەو بێباوەڕانەش حەڵاڵن بۆ ئەو ئافرەتە باوەڕدارانە، ئەو مارەییانەی کە مێردەکانیان بۆ ئەم ئافرەتە باوەڕدارانەیان سەرف کردوە بۆیان بگێڕنەوە، پاشان دوای ئەوەی کە (عیددەیان بەسەر چوو) ھیچ تاوان و گوناھێک نییە لەسەر ئێوە کە مارەیان بکەن بەمەرجێک کە مارەییان بدەنێ، ھیچ کەسێکیش لە ئێوە با ئافرەتانی بێباوەڕ لای خۆی نەھێڵێتەوە ومارەیان نەکەن، جا ئەگەر ئێوی موسڵمانیش مارەییەکتان داوە بەو ئافرەتە بێباوەڕانە لێیان وەربگرنەوە، ئەوانیش با داوای ئەو مارەییە بکەن کە داویانە بەو ئافرەتە باوەڕدارانەی کە بەجێیان ھێشتوون، ئا ئەمەیە فەرمان وحوکمی الله تەعالا کە خۆی حوکمی پێ دەکات لە نێوانتاندا، وە ھەر الله زانا و کار بەجێ ودانایە و هیچ شتێكی لا شاراوە نییە .
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِن فَاتَكُمۡ شَيۡءٞ مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ إِلَى ٱلۡكُفَّارِ فَعَاقَبۡتُمۡ فَـَٔاتُواْ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتۡ أَزۡوَٰجُهُم مِّثۡلَ مَآ أَنفَقُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ
جا ئەگەر ھەندێک لە ھاوسەر و خێزانەکانتان لەدەست چوو بە گەڕانەوەیان بۆ ناو بێباوەڕان و (ئەوانیش مارەیان کردنەوە و مارەییەکەیان بۆ ئێوە نەگەڕاندەوە) ئێوەش کە جەنگتان لەگەڵدا کردن و غەنیمەت و ماڵ و سامانتان لێ گرتن بە ئەندازەی ئەو مارەییەی کە خەرجیان کردووە زیانی ئەو ئیماندارانە بگێڕنەوە لەو غەنیمەت و ماڵ و سامانەی لێتان گرتون، (دەی کەواتە) لەو پەروەردگارە بترسن کە ئێوە باوەڕدارن پێی ، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• في تصريف الله القلب من العداوة إلى المودة، ومن الكفر إلى الإيمان إشارة إلى أن قلوب العباد بين إصبعين من أصابعه سبحانه، فليطلب العبد منه الثبات على الإيمان.
گۆڕینی دڵ لە دوژمنایەیەتییەوە بۆ خۆشەویستی، لە بێباوەڕییەوە بۆ باوەڕ لەلایەن الله تەعالاوە، ئاماژەیە بۆ ئەوە دڵی باوەڕداران لە نێو دوو پەنجە لە پەنجەكانی الله تەعالادایە، بۆیە پێویستە بەندە هەمیشه لە پەروەردگار بپاڕێتەوە كە دامەزراوی بكات لەسەر ئیمان و باوەڕ.

• التفريق في الحكم بين الكفار المحاربين والمسالمين.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر جیاوازی حوكمی نێوان بێباوەڕی شەڕكەر لەگەڵ موسڵمانان، لەگەڵ بێباوەڕی ئاشتیخواز و بێوەی.

• حرمة الزواج بالكافرة غير الكتابية ابتداءً ودوامًا، وحرمة زواج المسلمة من كافر ابتداءً ودوامًا.
حەرامه پیاوی موسڵمان هاوسەرگیری بكات لەگەڵ ئافرەتێكی بێباوەڕ ئەگەر ئەهلی كیتاب نەبێت، جا لەسەرەتاوه بێت یان بۆ هەمیشه هەر دەبێت ئەهلی كیتاب بێت، وە دیسان حەرامیشه ئافرەتێكی باوەڕدار شوو بكات به پیاوێكی بێباوەڕ ئەگەر لەسەرەتاوە بێباوەڕ بێت یان دواتر پاشگەز بێتەوە.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ يُبَايِعۡنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشۡرِكۡنَ بِٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡرِقۡنَ وَلَا يَزۡنِينَ وَلَا يَقۡتُلۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأۡتِينَ بِبُهۡتَٰنٖ يَفۡتَرِينَهُۥ بَيۡنَ أَيۡدِيهِنَّ وَأَرۡجُلِهِنَّ وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ فَبَايِعۡهُنَّ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُنَّ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) ھەر کاتێک ئافرەتانی باوەڕدار ھاتن بۆ لات و بەیعەتیان دا پێت بەوەی کە ھیچ شتێک نەکەن بە ھاوەڵ و شەریکی اللە تەعالا و دزی نەکەن و زینا و داوێن پیسی نەکەن و مناڵ و رۆڵەکانیان نەکوژن و زیندە بەچاڵیان نەکەن (وەک سەردەمی نەفامی) وە بە ھیچ شێوەیەک بوھتان نەکەن لە نێوان دەست و پێی خۆیاندا (واتە: منداڵی خەڵکی نەھێنن و بیکەن بە ھی خۆیان، یان کچە کۆرپەکانی خۆیان فڕێ بدەن و لە جێگای کوڕێک بھێنن و بیکەن بە کوڕی خۆیان) وە سەرپێچیت نەکەن لە ھیچ کارێکی چاک و خێردا، (ئەگەر ئەمانەیان کرد و پەیمانیان دا پێی) ئەوە تۆش پەیمان و بەیعەتەکەیان لەگەڵ ببەستە و داوای لێخۆشبوونیشان بۆ بکە لای اللە تەعالا ، بەڕاستی پەروەردگار خوایەکی گوناھـپۆشی میھرەبانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ قَدۡ يَئِسُواْ مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلۡكُفَّارُ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡقُبُورِ
ئەی باوەڕداران دۆستایەتی خۆشەویستی کۆمەڵ و ھۆزێک مەکەن کە اللە تەعالا خەشم و قینی خۆی لێگرتوون ( کە مەبەست پێی جولەکەکانە ) چونکە بەڕاستی ئەوانە بێ ھیوا و نائومێد بوون لەسەرفرازی بوونیان لە قیامەتدا، ھەروەک چۆن بێباوەڕەکان نا ئومێد بوون لە زیندووبوونەوەی مردووەکانی ناو گۆڕەکان، ( واتە بە ئەندازەی ئەوەی کە مردوو زیندوو بێتەوە لای بێباوەڕەکان ئەو جولەکانەش ھیوایان نییە بە پاداشت وەرگرتنەوە لای پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، کەواتە ئێوەش دۆستایەتیان مەکەن، چونکە زۆر جیاوازن لە ئێوە).
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• مشروعية مبايعة ولي الأمر على السمع والطاعة والتقوى.
مەشروعییەتی بەیعەتدان بە وەلی ئەمر و كاربەدەستی موسڵمانان لەسەر گوێگرتن و گوێڕایەڵی و لەخواترسان.

• وجوب الصدق في الأفعال ومطابقتها للأقوال.
واجیبە مرۆڤ لە كاروكردەوەیدا ڕاستگۆ بێت و كرداریشی هاوشێوەی گوفتاری بێت.

• بيَّن الله للعبد طريق الخير والشر، فإذا اختار العبد الزيغ والضلال ولم يتب فإن الله يعاقبه بزيادة زيغه وضلاله.
الله تەعالا ڕێگای خێر و شەڕی بۆ بەندەكانی ڕوون كردووەتەوە، جا كاتێك بەندە گومڕایی و سەرلێشێواوی هەڵبژارد و تەوبەی نەكرد و نەگەڕایەوە بۆلای، ئەوا سزای دەدات بە دڵ ڕەقی و گومڕایی زیاتر.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Mumtahanah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close