Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: As-Saff   Ayah:

سورەتی الصف

Purposes of the Surah:
حثّ المؤمنين لنصرة الدين.
ئامۆژگاری کردنی ئیمانداران بۆ سەرخستنی ئاین.

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی خوا دەرناچن) ھەر ئەو زاتەیە زاڵ و باڵادەستە و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، زۆریش داناو کاربەجێیە لەبەدیهێنان و ئەندازەگیری و شەریعەتەكەیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە بە الله تەعالا، بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن و کاری پێ ناکەن، بۆچی دەڵێن: فڵان كارمان كردووه، كەچی لەواقیعیشدا نەیشتان كردووە؟ وەك ئەوەی كەسێكتان بڵێ: بەشمشێرەكەم جەنگاوم و لە بێباوەڕانم داوە، كەچی بەشمشێرەكەی نەجەنگاوه و لە كەسیشی نەداوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ أَن تَقُولُواْ مَا لَا تَفۡعَلُونَ
زۆر مایەی ڕق و توڕەییە لای اللە تەعالا، کە شتێک بڵێن و کاری پێ نەکەن، بۆ باوەڕدار شیاو نییه ڕاستگۆ نەبێت لەگەڵ الله تەعالا، دەبێت كردار و گوفتاری وەك یەك بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِهِۦ صَفّٗا كَأَنَّهُم بُنۡيَٰنٞ مَّرۡصُوصٞ
(لێرەدا اللە تەعالا ڕوونی دەکاتەوە کە جیھاد کردن لە پێناوی پەروەردگاردا خۆشەویسترین کارێکە بکرێت لای ئەو) دەفەرموێت: بێگومان اللە تەعالا کەسانێکی خۆش دەوێت کە لە پێناوی ئەودا بە یەکڕیزی و یەک پارچەیی دەجەنگن وەک کۆشکێکی چەسپیویی قایم داڕێژراون بە قورقوشم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ لِمَ تُؤۡذُونَنِي وَقَد تَّعۡلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُمۡۖ فَلَمَّا زَاغُوٓاْ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ
(دوای ئەوەی باسی جیھادی کرد، الله تەعالا باسی موسا پێغەمبەر (علیە السلام) دەکات کە ئەوانیش لە پێناو یەکخواپەرستی اللە تەعالادا ھەوڵی زۆریان داو فەرمانیشیان بە جیھاد کرد) دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر - بیریان بھێنەرەوە کاتێک موسا وتی بە گەلەکەی: ئەی گەلەکەم بۆ ئازارم دەدەن (بە نەکردنی فەرمانەکانی اللە، یان بە قسە و جوێن پێدان و سووک سەیرکردنم) لە کاتێکدا ئێوە بێگومان دەزانن کە من پێغەمبەرم و نێرراوم بۆ لای ئێوە؟! جا کاتێک ئەوان لە حەق و ڕاستی لایاندا، پەروەردگاریش دڵی وەرگێڕان و سەرگەردانی کردن، بەڕاستی اللە تەعالا رێنمونی کەسان و گەلی لە سنوور دەرچوو ناکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• مشروعية مبايعة ولي الأمر على السمع والطاعة والتقوى.
مەشروعییەتی بەیعەتدان بە وەلی ئەمر و كاربەدەستی موسڵمانان لەسەر گوێگرتن و گوێڕایەڵی و لەخواترسان.

• وجوب الصدق في الأفعال ومطابقتها للأقوال.
واجیبە مرۆڤ لە كاروكردەوەیدا ڕاستگۆ بێت و كرداریشی هاوشێوەی گوفتاری بێت.

• بيَّن الله للعبد طريق الخير والشر، فإذا اختار العبد الزيغ والضلال ولم يتب فإن الله يعاقبه بزيادة زيغه وضلاله.
الله تەعالا ڕێگای خێر و شەڕی بۆ بەندەكانی ڕوون كردووەتەوە، جا كاتێك بەندە گومڕایی و سەرلێشێواوی هەڵبژارد و تەوبەی نەكرد و نەگەڕایەوە بۆلای، ئەوا سزای دەدات بە دڵ ڕەقی و گومڕایی زیاتر.

وَإِذۡ قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُم مُّصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَمُبَشِّرَۢا بِرَسُولٖ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِي ٱسۡمُهُۥٓ أَحۡمَدُۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
- ئەی موحەممەد- بیریان بھێنەرەوە کاتێک کە عیسای کوڕی مەریەم (علیە السلام) وتی: ئەی نەوەی یەعقوب (ئیسرائیل ناوێکی تری یعقوب بووە) بێگومان من پێغەمبەر و نێرراوی اللە تەعالا بۆ لای ئێوە، ڕاستی ئەو تەوراتە دەسەلمێنم کە لە پێش مندا ھاتووە (بۆ موسا) و مزگێنی و موژدەتان دەدەمێ بە پێغەمبەرێک کە لەدوای منەوە دێت و ناوی ئەحمەدە، جا کاتێک عیسا پێغەمبەر (علیە السلام) ئایەت و بەڵگە ڕوونەکانی لەسەر دەسەڵات و گەورەی اللە تەعالا بۆ ھێنان، وتیان: ئەمە سیحر و جادوویەکی ئاشکراو ڕوونە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُوَ يُدۡعَىٰٓ إِلَى ٱلۡإِسۡلَٰمِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
چ کەسێک لەو کەسە ستەمکارترە (گومڕا و سەرلێشێواوە) کە درۆ و بوھتان بە ناو اللە تەعالاوە ھەڵدەبەستێت (ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدات) لە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای ئاینی پیرۆزی ئیسلام، (ئەو گومڕانە کاتێک عیسا پێی وتن : کە پاش من موحەممەد دێت و ئیمانی پێ بھێنن و موسڵمان ببن، کەچی ئەوان وتیان: ئەمە ڕاست نییە و جادووە) خوای گەورەش ھیدایەتی گەل و ھۆزی ستەمکار نادات (چونکە شایستەی ئەوە نین).
Arabic explanations of the Qur’an:
يُرِيدُونَ لِيُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ
(ئەوانە شەو ڕۆژ لە ھەوڵی ئەوەدان کە ڕێگربن لەبەردەم ھەڵھاتنی خۆری ئیسلام دەكەن، کە ڕووناکی نەگات بەسەر زەوی) نمونەی ئەمانە وەک ئەو کەسە وایە کە بیەوێت ڕوناکی و نوورێکی گەورە بە فووی دەمی بکوژێننەوە -خەیاڵیان خاوە –اللە تەعالا نوور و ڕوناکی ئەم ئاینە پیرۆزە دەگەیەنێت بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی و تەواوی دەکات، ئەگەر چی بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ
اللە تەعالا ئەو زاتە بەرز و پیرۆزەیە کە پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلّى الله عليه وسلّم ) بە ڕێنمونی و ئاینێکی ڕاست و دروستەوە ناردووە، تاوەکو سەری بخات و بەرزی بکاتەوە بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، ھەرچەند موشریک و ھاوەبەش پەیداکەرانیش پێیان ناخۆش بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ تِجَٰرَةٖ تُنجِيكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و كاروكردەوەیان بە شەریعەتەكەی كردووە، ئایا رێنومایتان بکەم بۆ بازرگانییەک کە ڕزگارتان بکات لە سزای زۆر سەخت و بە ئازاری دۆزەخ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
ئەو بازرگانییە قازانجكەرەیش ئەوەیە باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی و ھەروەھا بە سەروەت و سامان و بە گیانتان لە پێناوی سەرخستنی رێبازەکەیدا تێبكۆشن، ھەر ئەمەش چاکتر و باشترە لەھەموو شتێک ئەگەر ئێوە بزانن، جا لەبەر ئەوە خێرا بكەن لەئەنجامدانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡ وَيُدۡخِلۡكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
قازانجی ئەم بازرگانیەیش ئەوەیە اللە تەعالا لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت و پاشانیش دەتانخاتە بەھەشتانێکەوە کە چەندەھا ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات و لەچەندان کۆشک و خانووی پاک و ڕازاوەی بەھەشتەکانی عەدندا نیشتەجێتان دەکات، ئا ئەمەیە سەرکەوتن و سەرفرازی گەورە، كەهیچ سەركەوتن و سەرفرازییەك هاوشێوەی ئەو نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأُخۡرَىٰ تُحِبُّونَهَاۖ نَصۡرٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتۡحٞ قَرِيبٞۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
قازانجێكی تری ئەم بازرگانییە نیعمەتێکی تره و حەزتان لێیەتی کە پەروەردگار پێتان ببەخشێت لە دونیادا ئەویش سەرخستن و سەرکەوتنێکە لە لایەن الله وە بێت و ڕزگار کردنێکی نزیکیش (کە مەبەست پێی فەتح کردن و ڕزگارکردنی شاری مەککەیە لەدەست بت پەرستەکانی قوڕەیش) جا - ئەی موحەممەد - موژدە بدە بە ئیمانداران بەسەركەوتن لە دونیا، وە سەركەوتنیش بەچوونە بەهەشت لەدواڕۆژدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُوٓاْ أَنصَارَ ٱللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ لِلۡحَوَارِيِّـۧنَ مَنۡ أَنصَارِيٓ إِلَى ٱللَّهِۖ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ نَحۡنُ أَنصَارُ ٱللَّهِۖ فَـَٔامَنَت طَّآئِفَةٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَكَفَرَت طَّآئِفَةٞۖ فَأَيَّدۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَىٰ عَدُوِّهِمۡ فَأَصۡبَحُواْ ظَٰهِرِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوەو كار بە شەریعەتەكەی دەكەن، ببن بە پشتیوانی (ئاینەکەی) اللە تەعالا، ھەروەک چۆن عیسای کوڕی مەریەم وتی بە ھاوڕێ نزیکەکانی خۆی کێ پشتیوانی من دەبێت لە پێناو سەرخستنی ئاینی اللە تەعالادا؟ ھاوڕێ نزیکەکانیشی وتیان: ئێمەین پشتیوانی ئاینەکەی اللە تەعالا، جا کۆمەڵێک لە بەنی ئیسرائیل باوەڕیان ھێنا و کۆمەڵێکی تریشیان بێباوەڕ بوون، (پەروەردگاریش) دەفەرموێت: ئێمەیش یارمەتیدەر و پشتیوانی ئەوانە بووین کە باوەڕیان ھێنا لەبەرامبەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون، سەرەنجامیش پشتگیرییەکەی پەروەردگار سەرکەوت بەسەریاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• تبشير الرسالات السابقة بنبينا صلى الله عليه وسلم دلالة على صدق نبوته.
موژدەی سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوو بە هاتنی پێغەمبەر موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پەیامەكەی.

• التمكين للدين سُنَّة إلهية.
جێگیربوون و دەسەڵات وەرگرتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام سوننەتێكی ئیلاهییه.

• الإيمان والجهاد في سبيل الله من أسباب دخول الجنة.
باوەڕهێنان و جیهاد و تێكۆشان لە پێناو الله تەعالادا هۆكاری چوونە بەهەشته.

• قد يعجل الله جزاء المؤمن في الدنيا، وقد يدخره له في الآخرة لكنه لا يُضَيِّعه - سبحانه -.
پێدەچێت اللە تەعالا هەر لە دونیادا پاداشتی باوەڕدار بداتەوە، وه دەكرێت بۆیشی هەڵگرێت بۆ دواڕۆژ، بەڵام هەرگیز ئەو زاته پیرۆزە پاداشتی باوەڕداران زایە ناكات.

 
Translation of the meanings Surah: As-Saff
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close