Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (119) Surah: Al-An‘ām
وَمَا لَكُمۡ أَلَّا تَأۡكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ وَقَدۡ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيۡكُمۡ إِلَّا مَا ٱضۡطُرِرۡتُمۡ إِلَيۡهِۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا لَّيُضِلُّونَ بِأَهۡوَآئِهِم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُعۡتَدِينَ
ئەی باوەڕداران چی شتێک ڕێگریتان لێدەکات کە لەو ئاژەڵ و گیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، لە كاتێكدا خوای گەورە ئەوەی کە حەرامی کردووە لەسەرتان بۆی ڕوونکردونەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەرتان وازی لێ بھێنن، ئیللا مەگەر کاتێک نەبێت لەبەر ناچاری ھانای بۆ بەرن، چونکە ناچاری حەرامەکان حەڵاڵ دەكات و ڕێگای پێدەدات، وە بێگومان زۆرێک لە بتپەرست و موشریکەکان شوێنکەوتوانیان دوور دەخەنەوە لەھەق و ڕاستی بەھۆی ئەو ڕا و بۆچوونە خراپانەی كە هەر بەنەفامی خۆیان لەسەرین، لە كاتێكدا ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە بۆیان ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە گۆشتی مردارەوە بوو و جگە لەوەش، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان حەرامی دەکەن، لە بەحیرە (بەحیرە: بریتییە لە ووشترێک پێنج جار زاوزێی کردبێت و پێنجەم جار بەچكەیەكی مێی بووبێت ئەو كات گوێیان لەت دەكرد و حەرامیان دەكرد لە سەر خۆیان) و وەصیلە ( وەصیلە: بریتیە لەو ئاژەڵەی ئەگەر مێی بوایە ئەوا بۆ خۆیان بوو وە ئەگەر نێرەی بوایە بۆ بتەكانیان سەریان دەبڕی، وە ئەگەر نێرە و مێی بوایە دەیانگوت: بە براكەیدا گەیشت ئەوا چیتر نێرەكانیان بۆ بتەكانیان سەر نەدەبڕی) وە حامی و جگە لەوانەش ( حامی: ئەگەر نێرەی ئاژەڵێك لە وەچی (پشتی) دە مێ بهاتایە ئیتر ئەیانوت: ئەمە پشتی پارێزراوەو نابێت هیچ كەسێك سواری بێت و هیچ لەوەرگایەكی لێ قەەغە نەدەكرا) ، بێگومان ئەی پێغەمبەر خوای گەورە زاناتر و شارەزاترە بەوانەی کە سنوورەکانی خوا دەبەزێنن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ئەوانە دەدات کە سنورەکانیان بەزاندووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الأصل في الأشياء والأطعمة الإباحة، وأنه إذا لم يرد الشرع بتحريم شيء منها فإنه باق على الإباحة.
ئەسڵ وبنەما لەھەموو شت وخواردنێکدا ئەوەیە کە حەڵاڵ و ڕێگا پێدراوە، ئەگەر ھاتوو لەشەریعەتی ئیسلامدا بەڵگەیەک نەھات لەسەر حەرامی و یاساغ کردنی، ئەو کات لەسەر حەڵاڵی و ڕێگا پێدراوی خۆی دەمێنێتەوە.

• كل من تكلم في الدين بما لا يعلمه، أو دعا الناس إلى شيء لا يعلم أنه حق أو باطل، فهو معتدٍ ظالم لنفسه وللناس، وكذلك كل من أفتى وليس هو بكفء للإفتاء.
ھەرکەسێک قسە لەسەر ئاین بکات بە نەزانین ونەفامی خۆی، یان خەڵکی بانگ بکات بۆ شتێک کە نەزانێت ئەو شتە ھەقە یان باتڵ و ناھەقە، ئەوە ئەو کەسە کەسێکی دەست درێژكارە و ستەمی لە خۆی و خەڵكی کردووە، ھەروەھا ھەركەسێکی تریش کە بەبێ ئەوەی شیاوی فەتوادان بێت بەبێ عیلم و زانست فەتوا بۆ خەڵکی بدات.

• منفعة المؤمن ليست مقتصرة على نفسه، بل مُتَعدِّية لغيره من الناس.
سوود و قازانجی مرۆڤی باوەڕدار تەنھا بۆ خۆی نیە، بەڵکو بۆ کەسانی تریشە لە خەڵكی.

 
Translation of the meanings Ayah: (119) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close