Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (34) Surah: Al-An‘ām
وَلَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَ فَصَبَرُواْ عَلَىٰ مَا كُذِّبُواْ وَأُوذُواْ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمۡ نَصۡرُنَاۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِۚ وَلَقَدۡ جَآءَكَ مِن نَّبَإِيْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وانەزانیت ئەم بەدرۆخستنەوە وباوەڕ نەکردنە تەنھا تایبەتە بەتۆوە، نەخێر بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گەلەکانیان بەدرۆیان زانین وئەزیەت وئەشکەنجەیاندان، بەڵام ئەوان بەئارامگرتن وبانگەواز وجیھاد وتێکۆشان ڕووبەڕوویان بوونەوە تا ئەو کاتەی خوای گەورە سەرکەوتنی خۆی بۆناردن، وە ھیچ کەسێکیش نیە بتوانێت بڕیار وبەڵێنەکانی خوای گەورە بەرامبەر یارمەتی وسەرخستنی پێغەمبەرەکانی بگۆڕێت، ئەی پێغەمبەر دیارە کە ھەواڵی پێغەمبەرانی پێش خۆتیش پێگەیشتووە کە چۆن گەلەکانیان ئازاریاندان وە چۆن ئەوانیش ئارامیان گرت، تا ئەو کاتەی کە خوای گەورە سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا ولەناوی بردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من عدل الله تعالى أنه يجمع العابد والمعبود والتابع والمتبوع في عَرَصات القيامة ليشهد بعضهم على بعض.
لەدادگەری خوای گەورە ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی ڕۆژی دواییدا بەندە وپەرستراوەکان، شوێنکەوتە وشوێنکەوتوکراو، ھەر ھەموویان کۆدەکاتەوە تاوەکو ھەندێکیان شایەتی بدەن لەھەندێکی تریان.

• ليس كل من يسمع القرآن ينتفع به، فربما يوجد حائل مثل ختم القلب أو الصَّمَم عن الانتفاع أو غير ذلك.
مەرج نیە ھەرکەسێک گوێی لەقورئان بوو سوودی لێ ببینێت، چونکە پێدەچیت ڕێگریەک ھەبێت لەو نێوەندەدا، وەک ئەوەی خوای گەورە مۆری نابێت بەسەر دڵ ودەرون و گوێی ئەو کەسانەدا کە بەھیچ شێوەیەک گوێ بوون لەقورئان سوودیان پێ نەگەیەنێت.

• بيان أن المشركين وإن كانوا يكذبون في الظاهر فهم يستيقنون في دواخلهم بصدق النبي عليه الصلاة والسلام.
ئەم ئایەتانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە بێباوەڕان وموشریکەکان ھەرچەندە بەڕواڵەت ئاینی یەکخواپەرستی بەدرۆ دەزانن وباوەڕی پێناکەن، بەڵام لەدڵ ودەروون وناخیاندا دڵنیان لەڕاستی وڕاستگۆی پەیامەکەی پێغەمبەری خوا (سەڵات وسەلامی خوای لەسەر بێت).

• تسلية النبي عليه الصلاة والسلام ومواساته بإعلامه أن هذا التكذيب لم يقع له وحده، بل هي طريقة المشركين في معاملة الرسل السابقين.
دڵدانەوەی پێغەمبەری خوا وسەرەخۆشی لێکردنیەتی بەوەی ئەوەی کە دووچاری دەبێتەوە لەبەدرۆزانین وباوەڕ پێ نەکردنی تەنھا ڕووبەڕووی تۆ نەبووەتەوە، بەڵکو ئەوە شێوازی ڕووبەڕوبونەوەی ھەموو بێباوەڕان وموشرکینە لەگەڵ سەرجەم ئەو پێغەمبەرانەی کە بۆیان ڕوانەکراوە، بۆیە پێی دەفەرموێت ھیچ خەم وخەفەت مەخۆ ئەوەی ڕوبەڕوی تۆ بوەتەوە بێگومان ڕووبەڕوی پێغەمبەرانی پێش تۆیش بووەتەوە.

 
Translation of the meanings Ayah: (34) Surah: Al-An‘ām
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close