Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: At-Tawbah   Ayah:
لَقَدِ ٱبۡتَغَوُاْ ٱلۡفِتۡنَةَ مِن قَبۡلُ وَقَلَّبُواْ لَكَ ٱلۡأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَظَهَرَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَهُمۡ كَٰرِهُونَ
ئەو دووڕوانە ھەمیشە سوورن لەسەر خراپە و خراپەکاری ئەویش بە جیاوازی خستنە نێو ڕیزی باوەڕداران و پەرتکردنی یەکڕیزیان پێش غەزوەی تەبوک، وە - ئەی پێغەمبەری خوا - بە فڕوفێڵ کاروباریان لێھەڵگێڕایتەوە، ناھەقیان کردە ھەق و ڕاستی، وە ھەق و ڕاستیشیان کردە باتڵ و ناھەقی، پێدەکرێت فڕوفێڵەکانیان کاریگەری ھەبێت لە ورە و توانات لە جیھاد و تێکۆشان کردن، تا ئەو کاتەی کە ھەق و ڕاستی بەدەرکەوت و یارمەتی و پشتیوانی خوات بۆ ھات، خوای گەورە ئاینەکەی خۆی بەرز و بڵند کردەوە و دوژمنەکانی سەرشۆڕ کرد، ئەوانیش لەو سەرکەوتنە ڕقیان دەبوویەوە و پێیان ناخۆش بوو، چونکە ئەوان حەزیان بەسەرکەوتنی باتڵ و ناھەقی دەکرد بەسەر ھەق و ڕاستیدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ ٱئۡذَن لِّي وَلَا تَفۡتِنِّيٓۚ أَلَا فِي ٱلۡفِتۡنَةِ سَقَطُواْۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ
لەناو ئەو دووڕوانەدا ھەیانبوو بڕ و بیانووی درۆ و دەلەسە و دروستکراویان دەھێنایەوە، وە دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خوا مۆلەتم بدە نەیەم بۆ جیھاد و تێکۆشان، وە زۆرم لێمەکە بێمە دەرەوە لەگەڵتدا، تاوەکو بەھۆی ژن و کچانی دوژمنەوە (مەبەست پێی ڕۆمەکان بوو) تووشی گوناھ و تاوان نەبین ئەگەر ھاتبوون بۆ شەڕ، ئەوانە نازانن کە کەوتونەتە ناو گوناھی گەورەتر لەوەی گومانیان دەبرد، ئەویش بریتیە لەگوناھ و خراپەی دووڕویی و بەجێمان لە جیھاد و تێکۆشان، بێگومان لە ڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزەخ دەوری بێباوەڕەکانی داوە، ھیچ کەسیان لێی قوتاری نابێت، وە نایشتوانن لێی ھەڵبێن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِن تُصِبۡكَ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡۖ وَإِن تُصِبۡكَ مُصِيبَةٞ يَقُولُواْ قَدۡ أَخَذۡنَآ أَمۡرَنَا مِن قَبۡلُ وَيَتَوَلَّواْ وَّهُمۡ فَرِحُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر ناز و نیعمەتێکی خوات بۆ ھات بەوەی سەرکەوتن بەسەر دوژمن یان دەسکەوتی جەنگی بۆ ئاسان کردیت، ئەوان خەمبار دەبن و زۆریان پێناخۆشە، خۆ ئەگەر تووشی بەڵا و ناخۆشی و شکانێک بوویت لە بەرامبەر دوژمندا، ئەو دووڕوانە دەڵێن: ئێمە پێشتر خەمی خۆمان خواردبوو، باش بوو وەک باوەڕدارەکان نەچووینە دەرەوە، وانەبوایە ئێستا ئێمەیش وەک ئەوان دووچاری کوشتن و بەدیل گرتن دەبووینەوە، پاشان ئەو دووڕوانە پشت لە پێغەمبەر و باوەڕداران دەکەن و بە خۆشحاڵییەوە دەگەڕێنەوە ناو ماڵ و منداڵیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوۡلَىٰنَاۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: ھەرگیز تووشی شتێک نابین ئەگەر خوا خۆی لەسەری نەنووسی بین، زاتی پاک و بێگەردی ئەو گەورە و پەنا دەرمانە، وە تەنھا ھەر پەنا بۆ ئەو دەبەین، وە پشت و پەنایشمان لە ھەموو کاروبارێکدا تەنھا ھەر ئەوە، وە باوەڕداران کاورباری خۆیان تەنھا دەدەنە دەست ئەو، چونکە ئەو بەسە پشتیوانیان بێت، وە ئەویش باشترین پشت و پەنایە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ هَلۡ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحۡدَى ٱلۡحُسۡنَيَيۡنِۖ وَنَحۡنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمۡ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٖ مِّنۡ عِندِهِۦٓ أَوۡ بِأَيۡدِينَاۖ فَتَرَبَّصُوٓاْ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا چاوەڕوانی چیمان بۆ دەکەن، جگە لە یەکێک لەو دوو کارە چاکە، یان سەرکەوتن یان شەھید بوون؟! وە ئێمەیش چاوەڕوانی ئەوە دەکەین خوای گەورە سزایەکی سەختان لای خۆیەوە بۆ بنێرێت، تیابچن یان سزاتان بدات بە دەستی ئێمە بە کوشتن یان بە دیل گرتن بێت، ئەگەر خوای گەورە مۆڵەتی جەنگمان بدات لە گەڵتاندا، دەسا ئێوە چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێمە بن، ئێمەیش چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێوە دەکەین، تاوەکو بزانین کێمان سەرکەوتوو دەبین.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ أَنفِقُواْ طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمۡ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ماڵ و سامانتان بەخۆشی یان بەناخۆشی بێت ببەخشن، دڵنیا بن خوای گەورە ھیچیتان لێ وەرناگرێت، چونکە ئێوە باوەڕتان بەخوا نییە و لە گوێڕایەڵی ئەو دەرچوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا مَنَعَهُمۡ أَن تُقۡبَلَ مِنۡهُمۡ نَفَقَٰتُهُمۡ إِلَّآ أَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمۡ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمۡ كَٰرِهُونَ
ئەوەی ڕێگرە لە وەرگرتنی بەخشینی ماڵ و سامانیان سێ شتە: بێباوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی، وە تەمەڵی و لەش بەبارن کاتێک ھەڵدەسن بۆ نوێژکردن، وە ھەرشتێکیش ببەخشن لە ماڵ و سامانیان بەخۆشی خۆیان نایبەخشن، بەڵکو زۆریشیان پێ ناخۆشە، چونکە ئەوان لە نوێژ و ماڵ بەخشینیان چاوەڕوانی پاداشتی خوای گەورە نین.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• دأب المنافقين السعي إلى إلحاق الأذى بالمسلمين عن طريق الدسائس والتجسس.
پیشەی دووڕوەکان بریتیە لە زیانگەیاندن بە موسڵمانان لە ڕێگەی پیلان گێڕی و جاسوسی بەسەر کردنەوەوە.

• التخلف عن الجهاد مفسدة كبرى وفتنة عظمى محققة، وهي معصية لله ومعصية لرسوله.
دواکەوتن لە جیھاد و تێکۆشان خراپەیەکی گەورە و فینتەیەکی حەتمی بە دوای خۆیدا دەھێنێت، ئەویش بریتیە لەسەرپێچی خوا و پێغەمبەرەکەی.

• في الآيات تعليم للمسلمين ألا يحزنوا لما يصيبهم؛ لئلا يَهِنوا وتذهب قوتهم، وأن يرضوا بما قدَّر الله لهم، ويرجوا رضا ربهم؛ لأنهم واثقون بأن الله يريد نصر دينه.
ئەم ئایەتانە موسڵمانان فێر دەکات کە خەفەت نەخۆن بۆ ئەو بەڵا و ناخۆشیانەی تووشیان دەبێت، تاوەکو شکست نەھێنن و ھێز و شەوکەتیان لاواز نەبێت، وە دەبێت ڕازی بن بەو قەدەرەی خوا دیاری کردووە بۆیان، وە مەبەستیان بە دەستھێنانی ڕەزامەندی خوا بێت، چونکە ئەوان متمانەیان ھەیە بەوەی خوای گەورە سەرخەریانە.

• من علامات ضعف الإيمان وقلة التقوى التكاسل في أداء الصلاة والإنفاق عن غير رضا ورجاء للثواب.
یەکێک لە نیشانەکانی لاوازی باوەڕ و کەمی تەقوا، بریتیە لە تەمەڵی لە ئەنجامدانی نوێژەکان و بەخشینی ماڵ بەبێ ئەوەی پێی ڕازی بن، وە چاوەڕیی پاداشتی لای خوایش ناکەن.

 
Translation of the meanings Surah: At-Tawbah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close