Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (12) Surah: An-Naml
وَأَدۡخِلۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖۖ فِي تِسۡعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَقَوۡمِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
{نۆ موعجیزەی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ ] وه‌ ده‌ستت بخه‌ره‌ ناو ملوانی قه‌میسه‌كه‌ته‌وه‌ [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] كه‌ ده‌ست ده‌رئه‌كه‌ی ده‌ستت زۆر سپیه‌ وه‌كو مانگى چوارده‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌ [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی گول بێت یان به‌ڵه‌ك بێت هه‌ر خۆی سپییه‌كی جوانه‌و له‌ جوانیدا ئه‌دره‌وشێته‌وه‌، (كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - خۆى كه‌سێكى ئه‌سمه‌ر بووه‌) ئه‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تر بوو [ فِي تِسْعِ آيَاتٍ ] كه‌ خوای گه‌وره‌ نۆ موعجیزه‌ی به‌ موسى به‌خشی كه‌ ئه‌مه‌ دوانیان بوو: گۆچانه‌كه‌و ده‌ستی، وه‌ له‌تكردنى ئاوى ده‌ریاكه‌، وه‌ تۆفان و زریانه‌كه‌، وه‌ كولله‌و ئه‌سپێ و بۆق، وه‌ ناردنى خوێن بۆ ناو خواردنی كافران، وه‌ گۆڕینى شێوه‌یان، وه‌ بێ بارانی و وشكه‌ساڵی ڕووی تێ كردن، وه‌ نوقستانی كه‌وته‌ ناو كشتوكاڵ و به‌رهه‌میانه‌وه‌ [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِ ] به‌م موعجیزانه‌ تۆ بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌وان قه‌ومێكی زۆر فاسق و ده‌رچووبوون له‌ گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (12) Surah: An-Naml
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close