Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Al-‘Ankabūt

سورەتی العنكبوت

الٓمٓ
سوورەتی (عەنكەبوت) (واتە: جاڵجاڵۆكە) ‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (عەنكەبوت) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتەكانى ژمارە (١-١١) نەبن كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عەنكەبوت) (٦٩) ئایەتە. ٣- سورەتى (عەنكەبوت) زنجیرەى بیست و نۆیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عەنكەبوت) لە دواى سورەتى (روم) دابەزیوە. ٥- سورەتى (عەنكەبوت) لەو سورەتانەیە كە بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (عەنكەبوت) كە سورەتێكى مەككییە، بۆیە بابەتەكانى ئەم سورەتەش هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر بریتییە لە باس كردنى بنچینەو بنەما گەورەو بەرزەكانى ئیسلام و ئیمان و عەقیدەو بیروباوەڕ، وە هەروەها باسكردنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو بە تەنها پەرستنى و زیندووبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها باسكردنى ئەوەى كەوا ژیانى مرۆڤەكان بریتییە لە تاقیكردنەوەو توش بوون بە بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتى، چونكە لەو كاتەدا موسڵمانان لە مەككە لەو پەڕی نارەحەتى و دەردەسەرى دا بوون، وە بە جۆرەها شیواز لەلایەن كافرانى قوڕەیشەوە دەچەوسێنرانەوەو ئەزیەت و ئازار دەدران، هەر لەبەر ئەم هۆكارە؛ ئەم سورەتە زۆر بە دوورو درێژی باسی فیتنەو بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتییەكان دەكات، بە تایبەت لەباسكردنى ژیان و بەسەرهاتى پێغەمبەراندا (سەلامى خوایان لێ بێت). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الم (١) ] لە سەرەتای سوورەتی (بەقەرە)دا باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لە سەرەتای هەندێك لە سوورەتەكانى قورئانى پیرۆزەوە هاتوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (1) Surah: Al-‘Ankabūt
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close