Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (29) Surah: Al-‘Ankabūt
أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقۡطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأۡتُونَ فِي نَادِيكُمُ ٱلۡمُنكَرَۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
[ أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ ] ئایا ئێوە نێربازی ئەكەن [ وَتَقْطَعُونَ السَّبِيلَ ] وە ڕێ لە خەڵكى ئەگرن بۆ ئەوەی كە ئەو كارە خراپەیان بە زۆر لەگەڵدا بكەن، یاخود چەتەیى و ڕێگری لە خەڵكى ئەكەن و دەیانكوژن و ماڵیان بە ناحەق دەخۆن [ وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنْكَرَ ] وە لە شوێنی دانیشتنەكانتاندا كاری خراپ ئەكەن وەكو ئەوەی كە: فیكەو چەقەنەیان لێداوەو، گاڵتەیان بە خەڵك كردووەو، دەنگیان لە كۆمەوە دەرچووەو، قۆپچەكانیان كردۆتەوەو، شەڕە كەڵەشێرو شەڕە بەران و كۆتربازی یان كردووە [ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا ائْتِنَا بِعَذَابِ اللَّهِ ] وەڵامی قەومەكەی هیچ شتێك نەبوو تەنها ئەوە نەبێ كە وتیان: ئەگەر ڕاست ئەكەی تۆ پێغەمبەری خوای با سزای خوای گەورەمان بۆ بێت و سزامان بدات [ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٢٩) ] ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی .
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (29) Surah: Al-‘Ankabūt
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close