Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Ghāfir   Ayah:
۞ وَيَٰقَوۡمِ مَا لِيٓ أَدۡعُوكُمۡ إِلَى ٱلنَّجَوٰةِ وَتَدۡعُونَنِيٓ إِلَى ٱلنَّارِ
[ وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ (٤١) ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌وه‌ چیه‌ من بانگتان ئه‌كه‌م بۆ ڕێگای ڕزگاری كه‌ بریتییه‌ له‌ په‌رستنی خوای گه‌وره‌ به‌ تاك و ته‌نها و به‌راستدانان و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام ئێوه‌ بانگم ئه‌كه‌ن بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ، بۆ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
تَدۡعُونَنِي لِأَكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشۡرِكَ بِهِۦ مَا لَيۡسَ لِي بِهِۦ عِلۡمٞ وَأَنَا۠ أَدۡعُوكُمۡ إِلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡغَفَّٰرِ
[ تَدْعُونَنِي لِأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ] ئێوه‌ بانگی من ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كوفر بكه‌م به‌ خوای گه‌وره‌و شه‌ریكی بۆ دابنێم به‌نه‌زانی و به‌بێ به‌ڵگه‌، چونكه‌ من هیچ زانیارییه‌كم نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌بێ [ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّارِ (٤٢) ] له‌ كاتێكدا من بانگتان ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و لێخۆشبووه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِ لَيۡسَ لَهُۥ دَعۡوَةٞ فِي ٱلدُّنۡيَا وَلَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَآ إِلَى ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ هُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ
[ لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِي إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُ دَعْوَةٌ فِي الدُّنْيَا وَلَا فِي الْآخِرَةِ ] درۆ نیه‌و گومانی تیادا نیه‌و راستی و حه‌قیقه‌ت وایه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ منی بۆ لا بانگ ئه‌كه‌ن له‌ بته‌كانتان له‌وانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن ناتوانن وه‌ڵامی بانگه‌وازی هیچ كه‌سێك بده‌نه‌وه‌ نه‌ له‌ دونیاو نه‌ له‌ قیامه‌ت چه‌ندێك خه‌ڵكی لێیان بپاڕێته‌وه‌و سودو زیانیان به‌ده‌ست نیه‌ [ وَأَنَّ مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌و شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌ رۆژی قیامه‌تدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَأَنَّ الْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (٤٣) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌ زیادڕه‌ویان كردووه‌ له‌ كوفرو شیرك و تاواندا ئه‌وانه‌ به‌ دڵنیایی هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَسَتَذۡكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمۡۚ وَأُفَوِّضُ أَمۡرِيٓ إِلَى ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ ] وه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌و قسانه‌ی من كه‌ پێتانی ئه‌لێم وه‌ ئه‌زانن كه‌ من چه‌ندێك ئامۆژگاری ئێوه‌م كردووه‌و دڵسۆزتان بوومه‌و په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ كاتێكدا كه‌ په‌شیمانی سودی بۆ كه‌س نابێت [ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ] وه‌ من كاره‌كانی خۆم ته‌نها به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌سپێرم وه‌ خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م [ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٤٤) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ به‌نده‌كانی و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێ.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُواْۖ وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ
[ فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا ] خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا ئه‌م باوه‌ڕداره‌ی پاراست له‌و نه‌خشه‌و پیلانه‌ خراپانه‌ی كه‌ بۆیان داناو ویستیان بیكوژن، وه‌ رۆژی قیامه‌تیش له‌ ئاگری دۆزه‌خ پاراستی و خستییه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ (٤٥) ] وه‌ كه‌سوكار و شوێنكه‌وتوانی فیرعه‌ونیش تووشی خراپترین سزا بوون له‌ دونیادا به‌ نقوم بوون وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا به‌ ئاگری دۆزه‌خ.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلنَّارُ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا غُدُوّٗا وَعَشِيّٗاۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدۡخِلُوٓاْ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ أَشَدَّ ٱلۡعَذَابِ
{سزاى ناو گۆڕ} [ النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ] هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و شوێنكه‌وتوانی به‌ ئاگر سزا ئه‌درێن له‌ناو گۆڕه‌كانیاندا [ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ (٤٦) ] وه‌ كاتێكیش كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت دێت خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی بخه‌نه‌ ناو سه‌ختترین سزاوه‌ كه‌ سزای ئاگری دۆزه‌خه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر سزای ناو گۆڕ پێش هاتنی رۆژی قیامه‌ت، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام له‌ نوێژه‌كانیدا په‌نای گرتووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سزای ناو گۆڕ، وه‌ فه‌رمانی به‌ ئێمه‌یش كردووه‌ به‌ په‌ناگرتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سزای ناو گۆڕ).
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ يَتَحَآجُّونَ فِي ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَٰٓؤُاْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُنَّا لَكُمۡ تَبَعٗا فَهَلۡ أَنتُم مُّغۡنُونَ عَنَّا نَصِيبٗا مِّنَ ٱلنَّارِ
{مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى سه‌ركرده‌و شوێنكه‌وتوانیان له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا} [ وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ ] وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سه‌ركرده‌كان و شوێنكه‌وته‌كان مشتومڕو ده‌مه‌قالێیانه‌ [ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا ] لاوازو ژێر ده‌سته‌كان به‌ گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كانیان ئه‌لێن ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ زانیوه‌ ئێمه‌ شوێنكه‌وته‌ی ئێوه‌ بووین و ئێوه‌ سه‌ركرده‌ی ئێمه‌ بوون [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِنَ النَّارِ (٤٧) ] ئایا ئێوه‌ ئه‌توانن به‌شێك له‌و سزایه‌ی كه‌ له‌سه‌رمانه‌ له‌سه‌رمانی لاده‌ن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُلّٞ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدۡ حَكَمَ بَيۡنَ ٱلۡعِبَادِ
[ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُلٌّ فِيهَا ] ده‌سه‌ڵاتدارو خۆبه‌گه‌وره‌زانان ئه‌لێن: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌موومان وا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداین و توانای هیچ شتێكمان نیه‌ [ إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ الْعِبَادِ (٤٨) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ خۆی بڕیاری له‌ نێوان به‌نده‌كاندا داوه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِي ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدۡعُواْ رَبَّكُمۡ يُخَفِّفۡ عَنَّا يَوۡمٗا مِّنَ ٱلۡعَذَابِ
{دۆزه‌خییه‌كان داواى سوك كردنى سزا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت} [ وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِنَ الْعَذَابِ (٤٩) ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان له‌ كافران به‌ ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ ئه‌لێن: بانگی په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن تا ته‌نها ڕۆژێك له‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر سووك بكات.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Surah: Ghāfir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translated by Salahuddin Abdulkarim

close