Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (15) Surah: Muhammad
مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ كَمَنۡ هُوَ خَٰلِدٞ فِي ٱلنَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيمٗا فَقَطَّعَ أَمۡعَآءَهُمۡ
{خواردنه‌وه‌كانى به‌هه‌شت} [ مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ ] نمونه‌و سیفه‌تی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی به‌ كه‌سانی موتته‌قی و له‌خواترس داوه‌ جۆره‌ها ڕووباری تیادایه‌ له‌ ئاو كه‌ تێكنه‌چووه‌و نه‌گۆڕاوه‌و بۆگه‌ن نه‌بووه‌ [ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ ] وه‌ چه‌نده‌ها ڕووباری تری تیادایه‌ له‌ شیر كه‌ ئه‌میش تامی نه‌گۆڕاوه‌ وه‌ شیرێكه‌ له‌وپه‌ڕی پاكی و سافی و شیرینی و چه‌وری و سپێتییه‌ [ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ ] وه‌ چه‌نده‌ها ڕووباری تر له‌ مه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌یخۆنه‌وه‌ تام و چێژو له‌زه‌تی لێ ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ی دونیا نیه‌ كه‌ تام و بۆنی ناخۆش بێت و مرۆڤـ توشی سه‌رئێشه‌و سك ئێشه‌ بكات [ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى ] وه‌ چه‌نده‌ها ڕووباری تر له‌ هه‌نگوینی پاڵفته‌كراو كه‌ له‌وپه‌ڕی جوانی و پاكی و تام و بۆن خۆشیدایه‌ [ وَلَهُمْ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه‌ هه‌موو به‌روبووم و به‌رهه‌مێكیان بۆ هه‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا [ وَمَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ [ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّارِ وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا ] ئایا كه‌سانێك له‌م نازو نیعمه‌تانه‌ی به‌هه‌شتدا بن وه‌كو كه‌سانێك وان بۆ هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری له‌ ئاگری دۆزه‌خدان؟ وه‌ كاتێك كه‌ ئاویان پێ ئه‌درێ ئاوێكی گه‌رمی كوڵاوی ناو ئاگری دۆزه‌خیان پێ ئه‌درێ؟ [ فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ (١٥) ] كه‌ هه‌موو گه‌ده‌یان ئه‌پچڕێنێ و ئه‌یتاوێنێته‌وه‌ له‌به‌ر زۆر گه‌رمی، نه‌خێر یه‌كسان نین، كه‌واته‌ كار بۆ به‌هه‌شت بكه‌ن و خۆتان له‌ دۆزه‌خ بپارێزن.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (15) Surah: Muhammad
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close