Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (13) Surah: At-Tawbah
أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوۡمٗا نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ وَهَمُّواْ بِإِخۡرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٍۚ أَتَخۡشَوۡنَهُمۡۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَوۡهُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
{كافران دەسپێشخەرن لە جەنگ‌و كوشتاردا} [ أَلَا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ ] ئایا ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان كوشتاری كه‌سانێك ناكه‌ن كه‌ به‌ڵێنی خۆیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ [ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ ] وه‌ ویستیان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌ربكه‌ن وه‌ك چۆن له‌ مه‌ككه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلى الله عليه وسلم - ده‌ركرد [ وَهُمْ بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه‌ یه‌كه‌مجار ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بوون له‌ كوشتاری ئێوه‌دا له‌ (به‌در) كه‌ زانیان كاروانه‌كه‌یشیان رزگارى بووه‌ هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ تا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا كردن، وه‌ له‌ پاش رێككه‌وتننامه‌ى (حوده‌یبیه‌)یش هه‌ر ئه‌وان په‌یمانیان شكاندو له‌گه‌ڵ (به‌نى به‌كر)ى هاوپه‌یمانیان كوشتارى (خوزاعه‌)ى هاوپه‌یمانى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - كرد [ أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣) ] ئایا لێیان ئه‌ترسێن؟ خوای گه‌وره‌ شایه‌نتره‌ كه‌ لێی بترسێن، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ باوه‌ڕدارن له‌وان مه‌ترسێن چونكه‌ سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست ئه‌وان نیه‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (13) Surah: At-Tawbah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close