Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (5) Surah: At-Tawbah
فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلۡأَشۡهُرُ ٱلۡحُرُمُ فَٱقۡتُلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡ وَخُذُوهُمۡ وَٱحۡصُرُوهُمۡ وَٱقۡعُدُواْ لَهُمۡ كُلَّ مَرۡصَدٖۚ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ ] ئه‌گه‌ر چوار مانگه‌ حه‌رامه‌كه‌ ته‌واو بوو (ذو القعدة و ذو الحجة و محرم و رجب) كه‌ خوای گه‌وره‌ مۆڵه‌تی به‌كافران دا ئه‌وا له‌ هه‌ر شوێنێك موشریكانتان بینی بیانكوژن (ته‌نها له‌ حه‌ره‌م نه‌بێت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمان له‌ نێوانتاندا نه‌ماوه‌ [ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ ] وه‌ به‌دیلی بیانگرن وه‌ گه‌مارۆیان بده‌ن و قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌ شاره‌كاندا [ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ] وه‌ له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كدا بۆیان دانیشن و له‌ كه‌میندابن بۆیان [ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو ته‌وبه‌یان كردو له‌ كوفرو گه‌ڕانه‌وه‌و نوێژه‌كانیان كردو زه‌كاتی ماڵیاندا واته‌: موسڵمان بوون ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ ڕێگه‌یان به‌رده‌ن نه‌ به‌دیل بیانگرن نه‌ كه‌مینیان بۆ دابنێن نه‌ بیانكوژن [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواى گه‌وره‌.
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (5) Surah: At-Tawbah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close