ترجمهٔ معانی قرآن کریم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (17) سوره: سوره آل عمران
ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡمُنفِقِينَ وَٱلۡمُسۡتَغۡفِرِينَ بِٱلۡأَسۡحَارِ
ئەوان ئارامگرن لەسەر بەجێھێنانی تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار و دوور کەوتنەوە لە خراپەکاری، وە ئارامیش دەگرن لەسەر ھەر بەڵا وموصیبەتێک توشیان دەبێت، ئەوانە ڕاستگۆن لە گوفتار و کرداریاندا، بە تەواوی گوێڕایەڵێ خوای گەورەن، ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لە پێناو خوای گەورە، کۆتا بەشی شەویش داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاریان دەکەن، لەبەر ئەوەی نزا وپاڕانەوە لەکۆتا بەشی شەودا لە گیرا بوونەوە نزیکە، وە دڵیش سەرقاڵی شتی تر نابێت.
تفسیرهای عربی:
از فواید آیات این صفحه:
• من أعظم ما يُكفِّر الذنوب ويقي عذاب النار الإيمان بالله تعالى واتباع ما جاء به الرسول صلى الله عليه وسلم.
گەورەترین شتێک کە دەبێتە ھۆی سڕینەوەی گوناھەکان وڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ باوەڕ بوونە بەخوای گەورە و شوێن کەوتنی ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی.

• أعظم شهادة وحقيقة هي ألوهية الله تعالى ولهذا شهد الله بها لنفسه، وشهد بها ملائكته، وشهد بها أولو العلم ممن خلق.
گەورەترین شاھیدیدان وڕاستی بریتیە لە یەکخواپەرستی اللە تەعالا، ھەر لەبەر ئەوەیشە خوای گەورە شاھیدی پێداوە بۆ خۆی، وە فریشتەکان و زانایانیش ھەمان شاھیدیان داوە پێی.

• البغي والحسد من أعظم أسباب النزاع والصرف عن الحق.
ستەم وحەسادەت له گەورەترین هۆكاری دووبەرەكی ولادانن له حەق وڕاستی.

 
ترجمهٔ معانی آیه: (17) سوره: سوره آل عمران
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - لیست ترجمه ها

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بستن