Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (59) Simoore: Simoore roɓo
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرۡسِلَ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلۡأَوَّلُونَۚ وَءَاتَيۡنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبۡصِرَةٗ فَظَلَمُواْ بِهَاۚ وَمَا نُرۡسِلُ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّا تَخۡوِيفٗا
ئەوەی وای لێکردین کەواز بھێنین لەدابەزاندنی ئەو نیشانە و ئایەتە ھەست پێکراوانەی موشریک و بتپەرستەکانی قوڕەیش داوایان کردبوو، وەک زیندووکردنەوەی مردوو و ھەندێک نیشانە و ئایەتی تریش کەبەڵگەن لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەری خوا، تەنھا لەبەر ئەوە بوو لەڕابردوودا دامانبەزاندن بۆ ئوممەتانی پێشووتر، کەچی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان زانی، بێگومان نیشانە و ئایەتێکی گەورە و ڕوونمان دابە گەلی سەموود کە بریتی بوو لە وشترەکە، کەچی باوەڕیان پێنەکرد، ئێمەیش خێرا سزامان بۆ ناردن، ئێمە ھەر بۆ ترس وەبەرنانی بێباوەڕان و گەلە یاخییەکان ئایەت و نیشانەکان لەسەر دەستی پێغەمبەران دەنێرین، بەڵکو موسڵمان بن و باوەڕ بھێنن.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• من رحمة الله بالناس عدم إنزاله الآيات التي يطلبها المكذبون حتى لا يعاجلهم بالعقاب إذا كذبوا بها.
یەکێک لە میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانە دانابەزێنێت کە خۆیان داوای دەكەن ، تاوەکو ئەگەر باوەڕیان پێ نەکرد خێرا سزایان نەدات.

• ابتلى الله العباد بالشيطان الداعي لهم إلى معصية الله بأقواله وأفعاله.
خوای گەورە بەندەکانی بە شەیتان تاقی کردوەتەوە، کە بانگیان دەکات بۆ سەرپێچی خوای گەورە بە گوفتار وکردەوەکانی.

• من صور مشاركة الشيطان للإنسان في الأموال والأولاد: ترك التسمية عند الطعام والشراب والجماع، وعدم تأديب الأولاد.
یەکێک لە شێوازەکانی بەشداری کردنی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا ئەوەیە شەیتان بەشداری مرۆڤ دەکات لە ماڵ و سامان و منداڵیدا، وەک ئەوەی وایان لێدەکات ناوی خوای گەورە نەھێنن لەکاتی خواردن و خواردنەوە و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزانی، وە واز لە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئادابی جوانی مناڵەکانی بھێنێت.

 
Firo maanaaji Aaya: (59) Simoore: Simoore roɓo
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Tippudi firooji ɗii

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Uddude