Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (18) Simoore: Simoore Huud
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُعۡرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمۡ وَيَقُولُ ٱلۡأَشۡهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَىٰ رَبِّهِمۡۚ أَلَا لَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ هه‌یه‌ زاڵمتر واته‌: هیچ كه‌سێك سته‌مكارتر نیه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن [ أُولَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌مانه‌ رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره‌ ئه‌كرێنه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت و خوای گه‌وره‌ موحاسه‌به‌یان ده‌كات [ وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى رَبِّهِمْ ] وه‌ هه‌موو شایه‌ته‌كان له‌ مه‌لائیكه‌ت و پێغه‌مبه‌ران و زانایان ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه‌ بوون كه‌ له‌ دونیادا درۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ست و درۆیان ئه‌دایه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه‌، یان عیسى كوڕی خوایه‌، یان ئه‌مانه‌ تكامان بۆ ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره‌ [ أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (١٨) ] ده‌ى نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ سته‌مكاران بێ ئه‌وانه‌ی كه‌ درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن و درۆ ئه‌ده‌نه‌ پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌.
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (18) Simoore: Simoore Huud
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude