Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (22) Simoore: Simoore wimmboolo hayre
سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٞ رَّابِعُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ وَيَقُولُونَ خَمۡسَةٞ سَادِسُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ رَجۡمَۢا بِٱلۡغَيۡبِۖ وَيَقُولُونَ سَبۡعَةٞ وَثَامِنُهُمۡ كَلۡبُهُمۡۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعۡلَمُهُمۡ إِلَّا قَلِيلٞۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمۡ إِلَّا مِرَآءٗ ظَٰهِرٗا وَلَا تَسۡتَفۡتِ فِيهِم مِّنۡهُمۡ أَحَدٗا
{ژمارەی هاوەڵانی ئەشكەوت} [ سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ ] هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكى ئه‌ڵێن: ئه‌مانه‌ سێ كه‌س بوونه‌و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یان بووه‌ [ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ ] وه‌ هه‌ندێكى تریان ئه‌ڵێن: پێنج بوونه‌و شه‌شه‌میان سه‌گه‌كه‌یان بووه‌ [ رَجْمًا بِالْغَيْبِ ] له‌ خۆیانه‌وه‌ به‌ گومان و بێ زانیارى قسه‌ ئه‌كه‌ن (كه‌واته‌ ئه‌م دوو بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌) [ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ] وه‌ هه‌ندێكى تریان ئه‌ڵێن: حه‌وت بوونه‌و هه‌شته‌میان سه‌گه‌كه‌ بووه‌ (ئه‌مه‌یان ته‌واوتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌ نافه‌رمووێ: (رَجْمًا بِالْغَيْبِ) و لێى بێده‌نگ بووه‌) [ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی زاناتره‌ به‌ ژماره‌یان چه‌ند بووه‌ [ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ ] كه‌س ژماره‌یان نازانێ ته‌نها كه‌مێك نه‌بێت، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: من له‌و كه‌مانه‌م كه‌ خوای گه‌وره‌ جیای كردوومه‌ته‌وه‌و ژماره‌یان ئه‌زانم حه‌وت كه‌س بوونه‌ به‌ سه‌گه‌كه‌وه‌ هه‌شت بوونه‌ [ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا ] تۆ تیایدا ڕۆمه‌چۆ وه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێی تیا مه‌كه‌ ته‌نها باس كردنێكی ئاشكراو سوك نه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ زۆر ڕۆنه‌چن تیایدا ته‌نها بیگێڕنه‌وه‌ (سه‌باره‌ت به‌ ناوى خۆیان و سه‌گه‌كه‌یان و شوێنه‌كه‌یان گرنگ نیه‌ ئه‌گه‌ر گرنگ بوایه‌ خواى گه‌وره‌ باسى ده‌كرد، ئه‌وه‌ى كه‌ هاتووه‌ ئیسرائیلیاته‌و صه‌حیح نیه‌، گرنگ په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتنه‌ له‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌و ده‌رخستنى تواناو ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌یه‌و پشتیوانى كردنێتى له‌ موسڵمانان) [ وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا (٢٢) ] وه‌ تۆ داوای فه‌توا له‌ هیچ كه‌سێك له‌وان مه‌كه‌ له‌ جووله‌كه‌كان چونكه‌ زانیاریان نیه‌و له‌ خۆیانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى بۆى باس كردیت له‌ قورئانى پیرۆزدا كه‌ حه‌قه‌و هیچ گومانێكى تیا نیه‌.
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (22) Simoore: Simoore wimmboolo hayre
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude