Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (15) Simoore: Simoore udditaare (uddito)
سَيَقُولُ ٱلۡمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقۡتُمۡ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأۡخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعۡكُمۡۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُواْ كَلَٰمَ ٱللَّهِۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمۡ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبۡلُۖ فَسَيَقُولُونَ بَلۡ تَحۡسُدُونَنَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَفۡقَهُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
{مونافیقان ته‌نها بۆ دونیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن} [ سَيَقُولُ الْمُخَلَّفُونَ إِذَا انْطَلَقْتُمْ إِلَى مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان چوون بۆ غه‌زای (خه‌یبه‌ر) وه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی پێدان، ئه‌وانه‌ی كه‌ دواكه‌وتبوون له‌ غه‌زاكه‌ له‌ دووڕووه‌كان وتیان: كاتێك كه‌ ئێوه‌ ئه‌چن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی غه‌نیمه‌ت ڕێگامان بده‌ن و لێمان بگه‌ڕێن با ئێمه‌ش دواتان بكه‌وین و له‌گه‌ڵتان بێین، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو غه‌نیمه‌تیان ده‌ست بكه‌وێت [ يُرِيدُونَ أَنْ يُبَدِّلُوا كَلَامَ اللَّهِ ] ئه‌مان ویستیان قسه‌ی خوای گه‌وره‌ بگۆڕن، كه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیاری دابوو ئه‌و غه‌نیمه‌یه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌شداری (حوده‌یبیه‌)یان كردووه‌و بۆ كه‌سی تر نیه‌ [ قُلْ لَنْ تَتَّبِعُونَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئێوه‌ نابێ شوێنمان بكه‌ون [ كَذَلِكُمْ قَالَ اللَّهُ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ پێشتریش خوای گه‌وره‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دابوو كه‌ غه‌نیمه‌تی (خه‌یبه‌ر) ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ ئاماده‌ی (حوده‌یبیه‌) بوونه‌ [ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ] مونافیقان ئه‌ڵێن: ئێوه‌ بۆیه‌ نایه‌لن ئێمه‌ شوێنتان بكه‌وین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سوودیمان پێ ئه‌به‌ن [ بَلْ كَانُوا لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًا (١٥) ] به‌ڵكو ئه‌وان مونافیقان تێناگه‌ن ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ ئه‌و كه‌مه‌یش له‌ دونیادا نه‌ك له‌ دیندا.
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (15) Simoore: Simoore udditaare (uddito)
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude