Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (29) Simoore: Simoore udditaare (uddito)
مُّحَمَّدٞ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعٗا سُجَّدٗا يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗاۖ سِيمَاهُمۡ فِي وُجُوهِهِم مِّنۡ أَثَرِ ٱلسُّجُودِۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِۚ وَمَثَلُهُمۡ فِي ٱلۡإِنجِيلِ كَزَرۡعٍ أَخۡرَجَ شَطۡـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسۡتَغۡلَظَ فَٱسۡتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعۡجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلۡكُفَّارَۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنۡهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمَۢا
{هه‌ندێك له‌ سیفاتى صه‌حابه‌كان} [ مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ ] محمد - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ وَالَّذِينَ مَعَهُ ] وه‌ ئه‌و صه‌حابه‌ به‌ڕێزانه‌ى له‌گه‌ڵی بوون [ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ] سه‌خت و توندن له‌گه‌ڵ كافراندا، وه‌ له‌ نێوان خۆیاندا زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانن، كه‌ ده‌بێت مرۆڤى باوه‌ڕدار وا بێت [ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا ] ئه‌یانبینی هه‌میشه‌ له‌ ڕكوع و سجوددان و نوێژ ئه‌كه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ [ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا ] مه‌به‌ست و نیه‌تیان ده‌ستخستنی فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه‌، (خواى گه‌وره‌ نیه‌تى پاكى صه‌حابه‌ ده‌رده‌خات و شایه‌تى نیازپاكیان بۆ ده‌دات، چۆن ده‌بێت له‌ پاش ئه‌م شایه‌تییه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆیان خه‌ڵكى قسه‌یان پێ بڵێت و جوێنیان پێ بدات و تۆمه‌تباریان بكات؟!!) [ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ ] نیشانه‌ى خشوع و خۆبه‌كه‌مزانین و شێوه‌و ره‌وشت جوانی و دره‌وشاوه‌ی له‌ ڕوویاندا دیاره‌ به‌هۆی زۆرى شوێنه‌واری سوجده‌ بردن و نوێژ كردنیان، (هه‌ركه‌سێك به‌شه‌و شه‌ونوێژ بكات به‌ رۆژ رووى جوان ده‌بێت و پێوه‌ى دیار ده‌بێت) [ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنْجِيلِ ] له‌ ته‌ورات و ئینجیلیشدا وه‌سفی ئه‌م صه‌حابه‌ به‌ڕێزانه‌ به‌و شێوازه‌ كراوه‌ [ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ ] نموونه‌ی ئه‌م صه‌حابه‌ به‌ڕێزانه‌ وه‌كو نموونه‌ی ڕووه‌كێك وایه‌ كه‌ سه‌ره‌تا لاوازه‌و دواتر به‌هێز ئه‌بێت و پێ ئه‌گات و گه‌وره‌ ئه‌بێت [ فَاسْتَغْلَظَ ] وه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نك و ناسكه‌ دواتر ئه‌ستوورو به‌هێزو درێژ ئه‌بێت [ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ ] ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ر پێی خۆی له‌سه‌ر داره‌كه‌ی خۆی ڕائه‌وه‌ستێ [ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ ] جووتیاره‌كه‌ زۆر پێی سه‌رسام ئه‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌یش نموونه‌ی صه‌حابه‌ به‌ڕێزه‌كانه‌ كه‌ سه‌ره‌تا لاوازو بێ هێزو كه‌م بوون دواتر خوای گه‌وره‌ به‌هێزی كردن و زۆری كردن تا ببێته‌ خه‌فه‌ت خواردن بۆ كافران و كافران كه‌ ده‌یانبینن خه‌فه‌تیان پێ بخۆن و رقیان لێیان بێت، (ئیمامى مالیك و كۆمه‌ڵێك له‌ زانایان له‌م ئایه‌ته‌وه‌ ئه‌و حوكمه‌یان وه‌رگرتووه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك رقى له‌ صه‌حابه‌ بێت ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت). {خواى گه‌وره‌ موژده‌ى به‌هه‌شت به‌ صه‌حابه‌ ده‌دات} [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (٢٩) ] خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌و باوه‌ڕدارانه‌ى كه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ به‌ لێخۆشبوون و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ كه‌ به‌هه‌شته‌، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ موژده‌دانه‌ به‌ صه‌حابه‌ به‌ به‌هه‌شت) والله أعلم.
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (29) Simoore: Simoore udditaare (uddito)
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude