Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (2) Simoore: Simoore ceergal (talaak)
فَإِذَا بَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ فَارِقُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖ وَأَشۡهِدُواْ ذَوَيۡ عَدۡلٖ مِّنكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا
[ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئافره‌تان نزیك بوو عیدده‌كه‌یان ته‌واو بێت و سێ جار كه‌وتنه‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ [ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] یان ئه‌وه‌تا بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ به‌ڵام به‌ چاكه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ئه‌گه‌ر ویستت هه‌ر به‌یه‌كجاری لێى جیابیته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ چاكه‌ لێی جیابه‌ره‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ مافه‌كانی هه‌مووی پێ بده‌ی، نه‌ك بگاته‌ كۆتایی ئه‌وه‌ی كه‌ عیدده‌كه‌ی ته‌واو بێ دیسان بیهێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌ره‌رو زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ده‌ستی لێ هه‌ڵگریت و ئازاری بده‌یت و جوێنى پێبده‌یت، یان مافه‌كانی پێ نه‌ده‌ی ئه‌مانه‌ حه‌رامه‌ { ته‌لآقدان و هێنانه‌وه‌ پێویستى به‌ دوو شایه‌ته‌} [ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ خێزانتان ته‌ڵاقدا با دوو كه‌سی دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن، وه‌ كه‌ هێناشتانه‌وه‌و موراجه‌عه‌شتان كردن با دوو كه‌سى دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن [ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ] وه‌ شایه‌ته‌كانیش با له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و شایه‌تییه‌ چۆنه‌ به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌ری شایه‌تییه‌كه‌ بده‌ن [ ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كات كه‌ باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات به‌وه‌ی كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات وه‌ خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا له‌سه‌ر سوننه‌ت ته‌ڵاقی بدات، وه‌ گه‌ڕاندییه‌وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌، وه‌ شایه‌ت دابنێ [ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (٢) ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه‌ له‌ ناخۆشییه‌كانى دونیاو قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته‌ ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له‌ دیندا خوای گه‌وره‌ ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له‌ ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له‌ قورئاندا كه‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌).
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (2) Simoore: Simoore ceergal (talaak)
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude