Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (180) Simoore: Simoore al-araaf
وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ وَذَرُواْ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ أَسۡمَٰٓئِهِۦۚ سَيُجۡزَوۡنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
{تەوەسول كردن بە ناوە جوانەكانی خوای گەورە} [ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ناوه‌ جوانه‌كانی هه‌یه‌ تۆ به‌و ناوه‌ جوانانه‌وه‌ له‌ خوا بپاڕێره‌وه‌و بڵێ: یا رحمن یارحیم یا كریم یا عزیز، وه‌ ته‌وه‌سولی پێ بكه‌و بڵێ: خوایه‌ بۆ خاتری ناوه‌ جوانه‌كانت، (هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ له‌ ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و له‌ خۆیدا جێبه‌جێى بكات ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره‌ كه‌س نایزانێت ته‌نها خۆى نه‌بێت چونكه‌ هه‌ندێك ناوى هه‌یه‌ له‌ هیچ كتابێكى ئاسمانى داینه‌به‌زاندووه‌و به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكیشى نه‌ووتووه‌و لاى خۆى هێشتوویه‌تێوه‌) [ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ] وه‌ واز بێنن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێ باوه‌ڕن به‌ ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌ك موشریكان كه‌ ناوی بته‌كانیان له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌رگرتبوو وه‌كو (لات و عوززازو مه‌نات)، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئینكاری ناو و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و به‌ درۆى ده‌زانن، ئیلحاد واته‌: لادان له‌ مه‌به‌ست [ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٨٠) ] ئه‌مانه‌ سزای ئه‌و كرده‌وه‌یان وه‌رئه‌گرن كه‌ باوه‌ڕیان به‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ نیه‌.
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (180) Simoore: Simoore al-araaf
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude