Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Aaya: (72) Simoore: Simoore al-araaf
فَأَنجَيۡنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَقَطَعۡنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَاۖ وَمَا كَانُواْ مُؤۡمِنِينَ
[ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: هود پێغه‌مبه‌رو- صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به‌ ڕه‌حمه‌ت و سۆزو میهره‌بانی خۆمان [ وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه‌ دوای ئه‌و كه‌سانه‌مان بڕی و ڕیشه‌كێشمان كردن و كۆتاییمان پێ هێنان كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ئه‌زانی، خوای گه‌وره‌ با و گه‌رده‌لولێكی به‌هێزی زۆر ساردى نارد كه‌ شاریانی هه‌مووی وێران و كاول كرد وه‌ به‌ردی هه‌ڵئه‌گرت و ئه‌یكێشا پیایاندا به‌ بایه‌كی زۆر سه‌خت كه‌ حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام به‌سه‌ریانه‌وه‌ بوو هه‌ڵی ئه‌گرتن و به‌رزی ئه‌كردنه‌وه‌و ده‌یدان به‌ زه‌ویدا تا هه‌مووی كوشتن [ وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٧٢) ] وه‌ ئه‌مانه‌ ئیمانیان نه‌هێنا بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن.
Faccirooji aarabeeji:
 
Firo maanaaji Aaya: (72) Simoore: Simoore al-araaf
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Firo kurdiiwo - Salaah al-diin - Tippudi firooji ɗii

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo fayde e ɗemngal kurdiire, firi ɗum ko Salaah Al-diin Abdu Al-kariim.

Uddude