Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (117) Sourate: AN-NAHL
مَتَٰعٞ قَلِيلٞ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەوانە کەمێک لە ژیانی بێ نرخی دونیایان پێ دەدرێت بەوەی شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆیان دەکەون لەم دونیایەدا، وە لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• الجزاء من جنس العمل؛ فإن أهل القرية لما بطروا النعمة بُدِّلوا بنقيضها، وهو مَحْقُها وسَلْبُها ووقعوا في شدة الجوع بعد الشبع، وفي الخوف والهلع بعد الأمن والاطمئنان، وفي قلة موارد العيش بعد الكفاية.
پاداشت لە ڕەگەز و ھاوشێوەی کاروکردەوەیە، بێگومان خەڵکی گوندەکە (مەبەست پێی مەککە) یە کاتێک نیعمەت و بەخششەکەی خوایان بەکەم و بێ نرخ زانی و سوپاسی خوایان لەسەر نەکرد ، خوای گەورەیش بۆی گۆڕین بە پێچەوانەکەی، کە بریتی بوو لە لەناو بردن و لێسەندنەوەی نیعمەتەکانی خۆی، دووچاری برسیەتییەکی خراپی کردن دوای ئەوەی تێر بوو بوون لێی، وە دوای ئەوەی لەناز و نیعمەتی ئەمن و ئاسایشدا بوون خوای گەورە دووچاری ترس و بیم و دڵەڕاوکێی کردن، وە دووچاری کەمی پێداویستیەکانی ژیانی کردن دوای ئەوەی ھەر کەسێک خوای گەورە ھێندەی پێدابوو کە بەشی ژیان و گوزەرانی خۆی دەکرد.

• وجوب الإيمان بالله وبالرسل، وعبادة الله وحده، وشكره على نعمه وآلائه الكثيرة، وأن العذاب الإلهي لاحقٌ بكل من كفر بالله وعصاه، وجحد نعمة الله عليه.
واجبە مرۆڤ باوەڕ بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکان بھێنێت، وە بە تەنھایش خوای گەورە بپەرستێت، وە سوپاس و شوکری پەروەردگاری بکات لەسەر ئەو نیعمەت و بەخششە زۆرانەی پێی داوە، وە بێگومان سزای خوای گەورەش دووچاری ھەر کەسێک دەبێت کە باوەڕی بەخوا نەبێت و سەرپێچی فەرمانەکانی بکات و نکۆڵی لەو نیعمەتە زۆر و زەبەندانە بکات کە خوای گەورە پێی بەخشیوە.

• الله تعالى لم يحرم علينا إلا الخبائث تفضلًا منه، وصيانة عن كل مُسْتَقْذَر.
خوای گەورە وەک فەزڵی خۆی و پاراستنی بەندەکانی لە شتە قێزەونەکان جگە لەشتە پیس و پۆخڵەکان ھیچ شتێکی تری لەسەر حەرام نەکردوین.

 
Traduction des sens Verset: (117) Sourate: AN-NAHL
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Lexique des traductions

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fermeture