Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (37) Sourate: AN-NAHL
إِن تَحۡرِصۡ عَلَىٰ هُدَىٰهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَن يُضِلُّۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھێندەی لە تواناتدا ھەیە ھەوڵبدەیت و بانگەوازی ئەوانە بکەیت بۆ سەر ئیسلام، وە سووریش بیت لەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنیان، وە ھەموو ھۆکارەکانیش بگریتە بەر لەو پێناوەدا، ئەوا ئەو کەسەی خوای گەورە گومڕای بکات سەرکەوتوو و موەفەقی ناکات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی کردن، وە ئەوانە جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر نابین سەریان بخات و سزایان لەسەر لادات.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• العاقل من يعتبر ويتعظ بما حل بالضالين المكذبين كيف آل أمرهم إلى الدمار والخراب والعذاب والهلاك.
مرۆڤی ژیر ئەو کەسەیە لە چیرۆک و بەسەرهاتی بێباوەڕانی تر و ئەوەی بەسەریاندا ھاتووە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت، سەرنج بدات چۆن سەرەنجامیان وێران بوون و ماڵ کاولی و سزا و تیاچوون بوو.

• الحكمة من البعث والمعاد إظهار الله الحقَّ فيما يختلف فيه الناس من أمر البعث وكل شيء.
حیکمەت لە زیندووبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خوا لە ڕۆژی دواییدا، دەرکەوتنی ئەو ھەق و ڕاستیەیە کە خەڵکی تێیدا ناکۆک و ڕاجیا بوون سەبارەت بە زیندووبوونەوە و زۆر شتی تریش.

• فضيلة الصّبر والتّوكل: أما الصّبر: فلما فيه من قهر النّفس، وأما التّوكل: فلأن فيه الثقة بالله تعالى والتعلق به.
فەزڵ و پلەوپایەى ئارامگرتن و تەوەکول چونکە ئارامگرتن -صەبر- ناچارکردنی نەفس لەسەر قبوڵکردنی ناڕەحەتیەکانی تێدایە، وتەوەکول متمانەیە بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- و پەیوەست بوونە تەنها بە ئەو زاتە.

• جزاء المهاجرين الذين تركوا ديارهم وأموالهم وصبروا على الأذى وتوكّلوا على ربّهم، هو الموطن الأفضل، والمنزلة الحسنة، والعيشة الرّضية، والرّزق الطّيّب الوفير، والنّصر على الأعداء، والسّيادة على البلاد والعباد.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر پاداشتی گەورەی کۆچەرانی ڕێگای خوا: ئەوانەی وڵات و جێگا و ڕێگا و ماڵ وسەروەت و سامانی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوا واز لێھێنا، وە ئارامیان گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاری گەلەکانیان، وە پشتیان بە پەروەردگاری خۆیان بەست، ئا ئەوە جێگا و ڕێگای باشترە، وە ئەوە ژیانی پڕ لە ڕەزامەندییە، وە ئەوە ڕزق و ڕۆزی پاکوخاوێن و بەردەستە، وە سەرکەوتن بەسەر دوژمناندا، وە شکۆمەندی و گەورەیی و دەسەڵات بەسەر تەواوی وڵات و بەندەکانی خوا.

 
Traduction des sens Verset: (37) Sourate: AN-NAHL
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Lexique des traductions

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fermeture