Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (51) Sourate: AN-NAHL
۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓاْ إِلَٰهَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ
خوای گەورە بە سەرجەم بەندەکانی فەرمووە: ھەرگیز دوو پەرستراو (دوو خوا) دامەنێن بۆ خۆتان، بەڵکو تەنھا تاکە پەرستراو و خوایەکی بەھەق ھەیە، وە ھەرگیز نابێتە دوان و ھیچ شەریک و ھاوەڵیشی نییە، کەوابوو ھەر لەمن بترسن و جگە لەمن لەکەسی تر مەترسن.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• على المجرم أن يستحي من ربه أن تكون نعم الله عليه نازلة في جميع اللحظات ومعاصيه صاعدة إلى ربه في كل الأوقات.
گوناھبار و تاوانبار دەبێت شەرم لە پەروەردگاری بکات، کە ھەمیشە نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورەی بۆ دادەبەزن، کەچی گوناھ و تاوانەکانی ئەو سات بەسات بۆ لای پەروەردگار بەرز دەبنەوە.

• ينبغي لأهل الكفر والتكذيب وأنواع المعاصي الخوف من الله تعالى أن يأخذهم بالعذاب على غِرَّة وهم لا يشعرون.
دەبێت خەڵکانی بێباوەڕ و دوور لە خوا و ئەھلی گوناھ وتاوان بیر بکەنەوە و لەخوا بترسن و بگەڕێنەوە بۆ لای، وە بترسن لەوەی خوا لەپڕ لەکاتی بێ ئاگاییان بیانگرێت و عەزابی خۆی بەسەریاندا بڕێژێت.

• جميع النعم من الله تعالى، سواء المادية كالرّزق والسّلامة والصّحة، أو المعنوية كالأمان والجاه والمنصب ونحوها.
ھەرچی نیعمەت و بەخششە ھەر ھەمووی ھی خوایە، سەرجەم نیعمەتە ماددی و واتاییەکان ھی ئەون، نیعمەتە مادیەکانی وەک ڕزق و ڕۆزی و سەلامەتی و تەندروست باشی، یان نیعمەتە واتاییەکانى وەک ئەمن و ئەمان و ئاسایش و پلەوپایە و کورسی دەسەڵات و نمونەی ئەوانە.

• لا يجد الإنسان ملجأً لكشف الضُّرِّ عنه في وقت الشدائد إلا الله تعالى فيضجّ بالدّعاء إليه؛ لعلمه أنه لا يقدر أحد على إزالة الكرب سواه.
لەکاتی تەنگانە و ناڕەحەتیەکاندا مرۆڤ ھیچ پەناگایەک جگە پەناگای خوای گەورە شک نابات، بۆیە دەبینین لەو کاتانەدا زۆر بە کوڵ ھاواری لێ دەکات و ھانای بۆ دەبات، چونکە دەزانێت جگە ئەو کەسی تر ناتوانێت ئەو ناڕەحەتیانەی لەسەر لاببات.

 
Traduction des sens Verset: (51) Sourate: AN-NAHL
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Lexique des traductions

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fermeture