Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (6) Sourate: AL-HAJJ
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەوەی بۆمان باسکردن - لەسەرەتای بەدیھێنانتان و قۆناغەکانی و حاڵی ئەو کەسەی لەدایک دەبێت – بۆ ئەوە باسکرا باوەڕ بھێنن کە بەڕاستی زاتی (اللە تعالی) ئەو زاتە ھەق و ڕاستەیە کە ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، بەپێچەوانەی ئەو بت و دار و بەردەی کە ئێوە دەیانپەرستن، وە بۆ ئەوەی باوەڕتان ھەبێت بەڕاستی ھەر ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• أسباب الهداية إما علم يوصل به إلى الحق، أو هادٍ يدلهم إليه، أو كتاب يوثق به يهديهم إليه.
ھۆکارەکانی ھیدایەت و ڕێنمونی یان زانست و زانیارییەكە خاوەنەکەی دەگەیەنێت بەھەق و ڕاستی، یان کەسێکی ڕێنوماییکەرە ڕێگای ھەقی پێ نیشان دەدات، یان کتێب و پەرتووکێکە باوەڕ و متمانەی پێیەتی کە ھیدایەتی دەدات و ڕێنومایی دەکات.

• الكبر خُلُق يمنع من التوفيق للحق.
خۆبەزلزانی ڕەوشت و ئاکارێکە ڕێگری مرۆڤ دەکات لەوەی موەفەق بێت بۆ گەیشتن بەھەق و ڕاستی.

• من عدل الله أنه لا يعاقب إلا على ذنب.
دادگەری خوای گەورە وایە بەبێ گوناھ و تاوان تۆڵە لەھیچ کەسێک ناسێنێت و سزای نادات.

• الله ناصرٌ نبيَّه ودينه ولو كره الكافرون.
خوای گەورە پشتیوان و سەرخەری پێغەمبەر و ئاینەکەیەتی ھەرچەند بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت.

 
Traduction des sens Verset: (6) Sourate: AL-HAJJ
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Lexique des traductions

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fermeture