Check out the new design

Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran * - Lexique des traductions


Traduction des sens Sourate: As Sâffât   Verset:

الصافات

Parmi les objectifs de la sourate:
تنزيه الله عما نسبه إليه المشركون، وإبطال مزاعمهم في الملائكة والجن.
بە پاکوبێگەرد ڕاگرتنی اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان دەیاندایە پاڵی، وە بەتاڵکردنەوەی گومانەکانیان لەبارەی فریشتە و جنۆکەکانەوە.

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا
سوێند بێت بەو فریشتانەی بەڕێکوپێکی ڕیز دەبەستن لە پەرستنەکانیاندا.
Les exégèses en arabe:
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا
وە سوێند بێت بەو فریشتانەی دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا، وە دەیانبەن بەرەو ئەو شوێن و جێگایەی کە اللە تەعالا دەیەوێت بارانیان لێ ببارێنێت.
Les exégèses en arabe:
فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا
وە سوێند بیت بەو فریشتانەی کەلامی اللە تەعالا دەخوێننەوە بەسەر پێغەمبەرەکاندا.
Les exégèses en arabe:
إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ
- ئەی خەڵکینە - بێگومان پەرستراوی بەھەقی ئێوە تاکو تەنھایە، ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە.
Les exégèses en arabe:
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ
پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوان ئاسمان و زەویدایە، وە پەروەردگاری جێھەڵھاتنەکانی خۆر و جێ ئاوابونەکانیەتی، بەدرێژای ساڵ.
Les exégèses en arabe:
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ
بێگومان ئێمە نزیکترین ئاسمانمان لە زەوییەوە بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندوەتەوە، لە تەماشاکردندا وەک گەوھەری درەوشاوە وايه.
Les exégèses en arabe:
وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ
وە ئاسمانی دونیامان بە ئەستێرەکان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی سەرکەشی دەرچوو لە تاعەت و گوێرایەڵی اللە تەعالا، لەو ئەستێرانەوە چڵۆسکێکی ئاگرینیان تێ دەگیررێت.
Les exégèses en arabe:
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ
ئەو شەیتانانە ناتوانن گوێ بگرن لە فریشتەکانی ئاسمان و ھیچیان لێ ببیستن، کاتێک قسە دەکەن لەسەر ئەوەی پەروەردگاریان وەحی بۆ کردوون لەشەرع و قەدەری خۆی، وە کاتێکیش شەیتانەکان ھەوڵدەدەن لێیانەوە شتێک ببیستن لە ھەموو لایەکەوە بەچڵۆسکی گڕین ئاگر باران دەکرێن.
Les exégèses en arabe:
دُحُورٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ وَاصِبٌ
بۆ دەرکردن و دوورخستنەوەیان لە گوێگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای بەئازاری ھەمیشەیی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە.
Les exégèses en arabe:
إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ ثَاقِبٞ
مەگەر یەکێک لەو شەیتانانە وشەیەک لە قسەی فریشتەکان بدزێت، ئەو وشەیەی کە فریشتەکان لە نێوان خۆیاندا لەسەری ڕێک دەکەون و گفتوگۆی لەسەر دەکەن کە ھێشتا ئەو زانیارییە نەگەیشتووە بە خەڵکی سەر زەوی، لەو کاتەدا دەستەبەجێ پزیسکی گڕدار و سوتێنەری شوێن دەکەوێت، پێدەچێت وشەی ئەو فریشتانە بگاتە گوێی شەیتانەکان پێش ئەوەی ئەو پزیسکانە پێیان بکەوێت و بیانسوتێنێت، لەوانیشەوە بگاتە لای کاھین و فاڵچی و نوشتەنووسەکان، لەگەڵ ئەو وشانەدا سەدی درۆی خۆشیانی پێوە بنێن.
Les exégèses en arabe:
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٖ لَّازِبِۭ
- ئەی موحەممەد - بپرسە لەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: ئایا بەدیھێنانی ئەوان گەورەتر و بەھێزتر و مەزنترە، یان بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و فریشتەکان؟ بێگومان ئێمە ئەوانمان بەدیھێناوە لە قوڕێکی لینج، ئیتر چۆن نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیھێنراون لە بەدیھێنراوێکی لاواز ئەویش قوڕێکی لینجە؟
Les exégèses en arabe:
بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ
- ئەی موحەممەد - ئایا تۆ سەرت سوڕدەمێنێت لە توانا و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ڕێکخستنی کاروباری بەدیھێنراوەکانی، وە سەرت سوڕدەمێنێت لە نکۆڵی کردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ زیندووبونەوە، ئەو بتپەرست و موشریکانە لە توندی نکۆڵی کردنیان بۆ زیندووبونەوە گاڵتەیان لێ دێت بەوەی تۆ لەبارەی زیندووبونەوەوە دەیڵێت.
Les exégèses en arabe:
وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ
ئەگەر بەھەر جۆرێک ئامۆژگاری ئەو بتپەرست و موشریکانە بکرێت، لەبەر دڵ ڕەقییان ھیچ پەندی لێوەرناگرن و سودیشی لێ نابینن.
Les exégèses en arabe:
وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةٗ يَسۡتَسۡخِرُونَ
وە ئەگەر بەڵگە و ئایەتێك ببینن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوا دەستدەکەن بە گاڵتە و لاقرتێ کردن و سەریان سوڕ دەمێنێت.
Les exégèses en arabe:
وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٌ
وە دەڵێن: ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە.
Les exégèses en arabe:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
ئایا کە مردین و بوینەوە بە گڵ و ئێسکی ڕزیو و پارچە پارچە بوو، جارێکی تر دوای ئەمە زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەمە کارێکی دوورە.
Les exégèses en arabe:
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ
ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لە پێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟
Les exégèses en arabe:
قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ
- ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ: بەڵێ دوای ئەوەی بوون بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو جارێکی تر خۆتان و باوباپیرانی پێشووتریشتان ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە، بە زەلیلی و زەبونی و ڕیسوایی.
Les exégèses en arabe:
فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ
بە دڵنیاییەوە ئەوەش تەنھا یەک فووکردنە بە کەڕەنادا، (مەبەست پێی فووکردنی دووەمە) ، لەپڕ دەبینی ھەموو خەڵک تەماشای مەترسی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت دەکەن، چاودێری ئەوە دەکەن بزانن اللە تەعالا چیان پێ دەکات.
Les exégèses en arabe:
وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە زیندووبوونەوە نەبوو دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی پاداشتە، ئەو ڕۆژەیە اللە تەعالا پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە لەسەر ئەو کاروکردەوانەی پێش خۆیانیان خستبوو لە ژیانی دونیادا.
Les exégèses en arabe:
هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
پێیان دەوترێت: ئەمە ڕۆژی بڕیاردان و جیاکردنەوەی نێوان بەندەکانە، ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە لە دونیادا نکۆڵیتان لێ دەکرد و باوەڕتان پێی نەبوو.
Les exégèses en arabe:
۞ ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ
لەو ڕۆژەدا بە فریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بە درۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن، وە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.
Les exégèses en arabe:
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ
لەو ڕۆژەدا بەفریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بەدرۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن و ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.
Les exégèses en arabe:
وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ
وە پێش چوونە ناو ئاگر ڕایان بگرن بۆ حساب و لێپرسینەوە، چونکە ئەوانە لێپرسراون، پاشان دوای ئەوە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• تزيين السماء الدنيا بالكواكب لمنافع؛ منها: تحصيل الزينة، والحفظ من الشيطان المارد.
ڕازاندنەوەی ئاسمانی دونیا بە ئەستێرەکان بۆ چەند سوودێکە، لەوانە: جوانی، وە پاراستنی لە شەیتانە یاخی و سەرکەشەکان.

• إثبات الصراط؛ وهو جسر ممدود على متن جهنم يعبره أهل الجنة، وتزل به أقدام أهل النار.
سەلماندنی صیراط، کە بریتیە لە پردێکی ڕاخراو بەسەر پشتی ئاگری دۆزەخدا بەھەشتییەکان بەسەریدا تێدەپەڕن، وە دۆزەخییەکانیش پێیان ھەڵدەکەوێت و دەکەونە ناویەوە.

 
Traduction des sens Sourate: As Sâffât
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran - Lexique des traductions

Émanant du Centre d'Exégèse pour les Études Coraniques.

Fermeture