Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (108) Sourate: AL-A’RÂF
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ
وە دەستی لە درزی کراسەکەیەوە لە لای سنگیەوە، یان لەبن ھەنگڵیەوە دەرھێنا، کت وپڕ بوو بە نورێکی سپی زۆر جوان، دەدرەوشایەوە بۆ ئەوانەی تەماشایان دەکرد.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• من حكمة الله ورحمته أن جعل آية كل نبي مما يدركه قومه، وقد تكون من جنس ما برعوا فيه.
یەکێک لە حیکمەت ومیھرەبانیەکانی خوای گەورە ئەوەیە بەڵگە ونیشانەی ھەموو پێغەمبەرێکی بە شێوەیەک داناوە کە گەل وھۆزەکەی ھەستی پێ بکەن وپێی بزانن، ھەندێک جاریش ئەو ئایەت ونیشانانە لە رەگەزی ھەمان کارە کە ئەوان شارەزا وپسپۆڕن تێیدا.

• أنّ فرعون كان عبدًا ذليلًا مهينًا عاجزًا، وإلا لما احتاج إلى الاستعانة بالسحرة في دفع موسى عليه السلام.
بێگومان فیرعەون بەندەیەکەی زەلیلی بێ دەسەڵات بوو، ئەگەرنا پێویستی بەوە نەدەبوو بۆ بەرپەرچدانەوەی موسی ھانا بۆ جادووگەرەکان ببات وداوای یارمەتیان لێ بکات.

• يدل على ضعف السحرة - مع اتصالهم بالشياطين التي تلبي مطالبهم - طلبهم الأجر والجاه عند فرعون.
- لە گەڵ ئەوەی جادووگەران پەیوەندیان بەشەیتانەکانەوە ھەیە، ھەرکاتێک داوایان لێ بکەن داواکاریەکانیان بۆ جێ بەجی دەكەن- کەچی کاتێک ھاتن بۆ لای فیرعەون داوای پاداشت وپلە وپایەیان لێکرد، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر لاوازی وبێ دەسەڵاتی ئەوان.

 
Traduction des sens Verset: (108) Sourate: AL-A’RÂF
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Lexique des traductions

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fermeture