Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (18) Sourate: AR-RA’D
لِلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُۥ لَوۡ أَنَّ لَهُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفۡتَدَوۡاْ بِهِۦٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ سُوٓءُ ٱلۡحِسَابِ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
[ لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَى ] ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاریان داوه‌ته‌وه‌و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى بوونه‌ پاداشتی باشیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ [ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاریان نه‌داوه‌ته‌وه‌و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى نه‌بوونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌پڕایی زه‌وی و هاوشێوه‌ی زه‌ویش ئاڵتون و سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت ئه‌یبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان له‌ سزای ڕۆژی قیامه‌ت ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت [ أُولَئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ ] ئا ئه‌مانه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌ خراپه‌كانی خۆیان خراپترین لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌ر وردو درشت، وه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش نابێت [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٨) ] وه‌ شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین جێگاو ڕاخه‌ره‌ كه‌ تیایدا نیشته‌جێ بن.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (18) Sourate: AR-RA’D
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture