Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (22) Sourate: AR-RA’D
وَٱلَّذِينَ صَبَرُواْ ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عُقۡبَى ٱلدَّارِ
[ وَالَّذِينَ صَبَرُوا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناو ڕووى پیرۆزو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌رى، وه‌ له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچى و ئه‌نجامیان نه‌داوه‌و خۆیان پاراستووه‌، وه‌ له‌سه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌ته‌ به‌ ئێش و ئازاره‌كان و ناشوكریان نه‌كردووه‌و سوپاسگوزار بوونه‌ [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نوێژه‌كانیان كردووه‌ به‌و شێوازه‌ی خواى گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ [ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به‌ نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه‌ هه‌ندێك جاریش به‌ ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى چاویان لێ بكات، وه‌ نه‌فه‌قه‌ى خێزان و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و یارمه‌تى فه‌قیرو هه‌ژاران ده‌ده‌ن [ وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ ] وه‌ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌و تۆڵه‌ بۆ نه‌فسى خۆیان ناسه‌نن [ أُولَئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ (٢٢) ] ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌بنه‌ جێنشین، وه‌ سه‌ره‌نجامی قیامه‌ت و به‌هه‌شتیشیان بۆ هه‌یه‌.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (22) Sourate: AR-RA’D
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture