Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (217) Sourate: AL-BAQARAH
يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ قِتَالٖ فِيهِۖ قُلۡ قِتَالٞ فِيهِ كَبِيرٞۚ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفۡرُۢ بِهِۦ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَإِخۡرَاجُ أَهۡلِهِۦ مِنۡهُ أَكۡبَرُ عِندَ ٱللَّهِۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَكۡبَرُ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَٰتِلُونَكُمۡ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمۡ عَن دِينِكُمۡ إِنِ ٱسۡتَطَٰعُواْۚ وَمَن يَرۡتَدِدۡ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتۡ وَهُوَ كَافِرٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
{كوشتار كردن لە مانگە حەرامەكاندا} [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ] دیسان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كوشتار كردن له‌ مانگه‌ حه‌رامه‌كاندا (أشهر الحرم) كه‌ (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ره‌م و ڕه‌جه‌به‌) [ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: شه‌ڕ كردن له‌و مانگانه‌دا تاوانێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سانێكی نارد گه‌یشتن به‌ (عه‌مری حه‌زره‌می) كه‌ له‌ (طائیفه‌وه‌) هات كافر بوو نه‌یانزانی كه‌ مانگی ڕه‌جه‌به‌و مانگی حه‌رامه‌ یه‌كێك له‌ موسڵمانه‌كان كوشتی دوای ئه‌وه‌ موشریكه‌كان تانه‌یان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم ئایا كوشتار كردن له‌ مانگی حه‌رامدا حوكمی چیه‌؟ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: بڵێ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام [ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئێوه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوا وه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌ وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ (مسجد الحرام) له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌ خه‌ڵك عیباده‌تی تیا بكات [ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ ] وه‌ خه‌ڵكی موسڵمانی مه‌ككه‌ ده‌رئه‌كه‌ن ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ ئه‌كه‌ن ئه‌مانه‌ هه‌مووی لای خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆتانی ناهێنن كه‌ ئه‌م هه‌موو شته‌ ئه‌كه‌ن له‌ مانگی حه‌رامیشدا ئه‌یكه‌ن [ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ ] وه‌ لێره‌ فیتنه‌ واته‌: كوفر، كه‌ ئه‌تانه‌وێ موسڵمانان تووشی فیتنه‌ بكه‌ن له‌ دینداو بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كوفر ئه‌مه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ كوشتن، ئێوه‌ فیتنه‌تان تیایه‌ [ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ] وه‌ به‌رده‌وام كافران كوشتاری ئێوه‌ ئه‌كه‌ن تا له‌ ئیسلام هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانن و بۆیان بگونجێ [ وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان له‌ دینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه‌ وه‌ به‌ كافری بمرێت [ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تیشدا [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢١٧) ] وه‌ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به‌ نه‌مری تێیدا ئه‌مێننه‌وه‌
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (217) Sourate: AL-BAQARAH
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture