Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (229) Sourate: AL-BAQARAH
ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِۖ فَإِمۡسَاكُۢ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ تَسۡرِيحُۢ بِإِحۡسَٰنٖۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَأۡخُذُواْ مِمَّآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ شَيۡـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِۖ فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَا فِيمَا ٱفۡتَدَتۡ بِهِۦۗ تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعۡتَدُوهَاۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
{ هەندێك لە ئەحكامەكانی تەڵاق} [ الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ ] ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی كه‌ (ڕه‌جعی¬یه‌ و) پیاو ئه‌توانێ خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه‌ دوو جاره‌ كه‌ عیده‌ی ته‌واو نه‌بوو بێت، به‌ڵام عیدده‌ی ته‌واو بوو ئه‌وا پێویستی به‌ ماره‌بڕین و دانانی ماره‌یی تازه‌و ره‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌دوای سێیه‌م ته‌ڵاق بۆ هه‌میشه‌یی لێی حه‌رام ئه‌بێت [ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ ] ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ (ڕه‌جعی) بوو یان ئه‌وه‌تا خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه‌ به‌ڵام به‌چاكه‌و حه‌ق و مافی بدات [ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ ] یان به‌یه‌كجاریش وازی لێ بێنێ به‌ڵام دیسانه‌وه‌ به‌چاكه‌ واته‌: ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشی دا هه‌ر به‌چاكه‌ ته‌ڵاقی بدات و مافه‌كانی بدات [ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا ] وه‌ بۆیشتان نیه‌ كه‌ ئه‌و ماره‌ییانه‌ی به‌ ئافره‌تتان داوه‌ به‌زۆر لێیان بسه‌ننه‌وه‌ [ إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ ] ئیلا ئه‌گه‌ر له‌وه‌ ترسان كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وكاته‌ [ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ترستان هه‌بوو ئه‌مانه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ ناكه‌ن ئه‌وه‌ هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته‌ ماره‌ییه‌كه‌ی بۆ پیاوه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، واته‌: داوای (خولع) و ته‌ڵاقی كرد ئه‌وكاته‌ ماره‌ییه‌كه‌ بۆ پیاوه‌كه‌ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ] ئه‌مه‌ سنووری خوای گه‌وره‌یه‌ مه‌یبه‌زێنن [ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٢٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك سنووری خوای گه‌وره‌ ببه‌زێنێ ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی زاڵم و سته‌مكارن
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (229) Sourate: AL-BAQARAH
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture