Check out the new design

Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde - Salâh Ad-Dîn * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (47) Sourate: Al Anbiyâ'
وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ
لە رۆژى قیامەت تەرازوى دادپەروەرى دادەنرێت [ وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وە لە ڕۆژی قیامەتدا تەرازووی دادپەروەرى دائەنێین بۆ كێشانی كردەوەكانی مرۆڤ (یەك تەرازووە بەڵام بە كۆ باسكراوە چونكە كردەوەى سەرجەم خەڵكى پێ دەكێشرێت و كردەوەكان زۆرو جۆراوجۆرن، وە مرۆڤەكان و كردەوەكانیان و پەڕاوەكانیشیانى پێ دەكێشرێت) [ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ] وە هیچ كەسێك ستەم و زوڵمی لێ ناكرێت [ وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ] وە ئەگەر بە ئەندازەی گەردێكی بچووك لە تۆوی دانەوێڵەیەك بێت ئەوەندە كردەوەی كەمی كردبێ ئەیهێنین و هیچی نافەوتێ و ئامادەی ئەكەین بۆ ئەوەی پاداشت یان سزای بدەینەوە لەسەری [ وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ (٤٧) ] وە بەسە كە ئێمە حساب و لێپرسینەوە بكەین لەبەر وردەكاریمان كە هیچ شتێكمان لێ ون نابێت و نافەوتێ .
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (47) Sourate: Al Anbiyâ'
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde - Salâh Ad-Dîn - Lexique des traductions

Traduit par Salâh Ad-Dîn 'Abd Al Karîm.

Fermeture