Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (180) Sourate: AL ‘IMRÂN
وَلَا يَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ هُوَ خَيۡرٗا لَّهُمۖ بَلۡ هُوَ شَرّٞ لَّهُمۡۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُواْ بِهِۦ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
[ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره‌ ماڵ و پاره‌یه‌كى پێ ببه‌خشێت و زه‌كاته‌كه‌ى نه‌دات ئه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت ئه‌و ماڵ و پاره‌یه‌ى ده‌بێته‌ مارێكى كه‌چه‌ڵله‌به‌ر زۆرى ژه‌هره‌كه‌ى، وه‌ دوو خاڵى ره‌ش له‌ ناوچه‌وانێتى پێوه‌ى ده‌ئاڵێ و هه‌ردوو شه‌ویلگه‌ى ده‌گرێت و پێى ده‌ڵێت من ماڵ و پاره‌كه‌تم، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كه‌ن له‌و ماڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی پێی به‌خشیون و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن با وا نه‌زانن كه‌ ئه‌و ڕه‌زیلیه‌ بۆ ئه‌وان باشتره‌و ماڵه‌كه‌یان به‌وه‌ زیاد ئه‌كات [ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ بۆیان خراپه‌و تاوانبار ئه‌بن له‌سه‌ری و تووشی سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بن و ماڵه‌كه‌شیان له‌ناو ئه‌چێ [ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ ڕه‌زیلیان لێی كردووه‌و نه‌یانبه‌خشیوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بێته‌ ته‌وقێك له‌ ئاگرو مارو ئه‌چێته‌ گه‌رده‌نیان [ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ پێتان ئه‌به‌خشێ ئیتر ئێوه‌ بۆچی ڕه‌زیلی ئه‌كه‌ن [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١٨٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (180) Sourate: AL ‘IMRÂN
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture