Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (193) Sourate: AL ‘IMRÂN
رَّبَّنَآ إِنَّنَا سَمِعۡنَا مُنَادِيٗا يُنَادِي لِلۡإِيمَٰنِ أَنۡ ءَامِنُواْ بِرَبِّكُمۡ فَـَٔامَنَّاۚ رَبَّنَا فَٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرۡ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلۡأَبۡرَارِ
[ رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ گوێمان له‌ بانگخوازێك بوو كه‌ بانگی ئه‌كرد بۆ ئیمان هێنان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ ] ئه‌یفه‌رموو ئیمان بێنن به‌ په‌روه‌ردگارتان [ فَآمَنَّا ] ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه‌ وه‌ ئیمانمان به‌تۆ هێنا [ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا ] ده‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خاتری ئه‌و ئیمان هێنانه‌ی كه‌ ئیمانمان به‌تۆ هێناو شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتین له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌و بۆمانى داپۆشه‌ [ وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا ] وه‌ خراپه‌كانمان بسڕه‌وه‌ [ وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ (١٩٣) ] وه‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندا بمانمرێنه‌و بمانگه‌یه‌نه‌ به‌ پیاوچاكان ( ئه‌مه‌ ته‌وه‌سول كردنه‌ به‌كرده‌وه‌ى چاكى خۆت كه‌ شه‌رعییه‌و دروسته‌) .
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (193) Sourate: AL ‘IMRÂN
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture