Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (20) Sourate: AL ‘IMRÂN
فَإِنۡ حَآجُّوكَ فَقُلۡ أَسۡلَمۡتُ وَجۡهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡأُمِّيِّـۧنَ ءَأَسۡلَمۡتُمۡۚ فَإِنۡ أَسۡلَمُواْ فَقَدِ ٱهۡتَدَواْۖ وَّإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡكَ ٱلۡبَلَٰغُۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ قسه‌ی پووچه‌ڵ گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ كردى له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ پێیان بڵێ من ڕووی خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌ به‌ ئیخلاصه‌وه‌ عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م به‌ تاك و ته‌نها من و ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه‌ شوێن من ئه‌كه‌ون [ وَقُلْ لِلَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ ] وه‌ به‌و كه‌سانه‌ بڵێ: كه‌ ئه‌هلی كتابن له‌ جووله‌كه‌و گاور، وه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كان كه‌ موشریكانی عه‌ره‌بن: ئایا ئێوه‌ش موسڵمان ئه‌بن [ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا ] ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌و هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد وه‌ حه‌قیان وه‌رنه‌گرت ئه‌وه‌ ته‌نها تۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ لاى خواى گه‌وره‌یه‌ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٢٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ به‌نده‌كانی خۆی و ئاگای لێیانه‌.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (20) Sourate: AL ‘IMRÂN
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture