Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (19) Sourate: AR-ROUM
يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَيُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّ وَيُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ وَكَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ
تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] خوای گەورە ئەوەندە باڵادەستە لە مردوو زیندوو دەردێنێ و دروست ئەكات: وەكو لە دڵۆپێك ئاو مرۆڤ دروست دەكات, لە هێلكە باڵندە دروست دەكات, لە كافر موسڵمان دروست دەكات [ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وە بە پێچەوانەیشەوە لە زیندوو مردوو دەردێنێ و دروست دەكات, مرۆڤ كە زیندووە مەنی و دڵۆپە ئاوی لێ دەردێنێ, باڵندە كە زیندووە هێلكەی لێ دەردێنێ, موسڵمان كە زیندووە جاری وا هەیە لە نەوەی ئەو كافر دەبێ [ وَيُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە لە پاش ئەوەی كە زەوی مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ئەیژیەنێتەوە [ وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (١٩) ] چۆن ئەو زەویە مردووەمان زیندوو كردەوە ئێوەش بەو شێوازە لەناو قەبرەكانتان دەرئەكرێن و زیندوو دەكرێنەوە .
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (19) Sourate: AR-ROUM
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture