Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (7) Sourate: AL-MOUMTAHANAH
۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم مَّوَدَّةٗۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٞۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ الَّذِينَ عَادَيْتُمْ مِنْهُمْ مَوَدَّةً ] بە دڵنیایى خوای گەورە ڕۆژێك لە ڕۆژان خۆشەویستی دەخاتە نێوانی ئێوەو ئەوانەی كە دژایەتیتان كردوون لە كافران بەوەی كە ئەوان موسڵمان دەبن، وەكو لە فەتحی مەككەدا خەڵكێكی زۆر موسڵمان بوو, پێشتر دوژمنی پێغەمبەری خوا بوون صلى الله علیه وسلم دواتر بوون بە خۆشەویستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، (موقاتیل) ئەفەرمێ: لەسەر (ئەبو سوفیان) دابەزیوە كە موسڵمان بووەو یەكەم كەس بووە كە جەنگی هەڵگەڕاوەكانی كردووە, وە (ئوم حەبیبەی كچی) بە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەخشیووە, وە (موعاویەی) كوڕیشی بووە بە نووسەری وەحی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ وَاللَّهُ قَدِيرٌ ] وە خوای گەورە زۆر تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو و بەڕەحم و بەزەییە .
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (7) Sourate: AL-MOUMTAHANAH
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture