Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (5) Sourate: AL-MOUNÂFIQOUN
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ يَسۡتَغۡفِرۡ لَكُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوۡاْ رُءُوسَهُمۡ وَرَأَيۡتَهُمۡ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسۡتَكۡبِرُونَ
مونافیقان خۆبەگەورەزانن [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ اللَّهِ لَوَّوْا رُءُوسَهُمْ ] وە كاتێك پێیان بڵێی وەرن با پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم داوای لێخۆشبوونتان بۆ بكات لە خوای گەورە ئەوان وەكو گاڵتەپێكردن و بێ پێویستبوون لە داوای لێخۆشبوون سەریان ئەجووڵێنن لە لووتبەرزیدا [ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ (٥) ] وە ئەیانبینی ئەوان ڕێگری لە دینى خوا ئەكەن و پشت لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەكەن، وە ئەوان خۆیان بەگەورە ئەزانن لەوەی كە بێنە لای پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكات لە خوای گەورە، ئەم ئایەتانە لەسەر (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) ى گەورەی مونافیقان دابەزى كە پێیان وت: وەرە بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم با داواى لێخۆشبوونت بۆ بكات لە خواى گەورە.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (5) Sourate: AL-MOUNÂFIQOUN
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture