Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (16) Sourate: AL-FAJR
وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيۡهِ رِزۡقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَهَٰنَنِ
[ وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ تاقی بكاته‌وه‌و ڕزق و ڕۆزی لێ ته‌سك و ته‌نگ بكاته‌وه‌و كه‌می پێ ببه‌خشێ و بۆی فراوان نه‌كات [ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ (١٦) ] ئه‌ڵێ: په‌روه‌ردگارم منی سه‌رشۆڕو زه‌لیل و ڕیسوا كردووه‌، به‌ڵام وتمان: به‌خشین و نه‌به‌خشین په‌یوه‌ندی به‌ خۆشوویستن و ڕێزی خوای گه‌وره‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ مۆفه‌قی بكات بۆ تاعه‌ت و عیباده‌تی خۆی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی له‌و كه‌سه‌ ناوه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشوویستووه‌، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ چه‌ندێك خوای گه‌وره‌ سه‌روه‌ت و سامان و نازو نیعمه‌ت و ده‌سه‌ڵات و له‌شساغی پێ ببه‌خشێ ئه‌گه‌ر له‌ تاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ به‌كاری نه‌هێنێت و نه‌یكاته‌ هۆكارێك بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خواو په‌رستنی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی له‌و كه‌سه‌ نه‌گرتووه‌و خۆشی نه‌وویستووه‌.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (16) Sourate: AL-FAJR
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture