Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (5) Sourate: AL-QADR
سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ
نیشانەكانى شەوى قەدر [ سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ (٥) ] ئەو شەوە سەلامەت و هێمن و ئارامەو شەیتانەكان ناتوانن هیچ خراپەیەكی تیادا ئەنجام بدەن، یان ئازاری هیچ كەسێك بدەن, یاخود وتراوە: مەلائیكەتەكان لە شەوی قەدردا سڵاو لە ئەهلی مزگەوتەكان ئەكەن تا دەركەوتنى فەجرو بانگی بەیانی، نیشانەی شەوی قەدریش ئەوەی كە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم باسی كردووە شەوێكی سافە نە ساردەو نە گەرمە، وە لەو شەوەدا هیچ نەیزەكێك تێناگیرێت تا بەیانى، وە خۆریش كە بەیانییەكەی هەڵدێ سوورو لاوازە وەكو مانگ وایە هیچ تیشكێكی نییە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە شەوی قەدرە, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ویستی شەوى قەدر دیارى بكات و پێیان بڵێ بەڵام دوو كەس كێشەو ناكۆكی كەوتە نێوانیانەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بە ئیزنی خوای گەورە لەبیری كرد، حیكمەتەكەش ئەوەیە كە تۆ هەموو ئەو دە شەوە دابنیشی وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم خۆی ئەو دە شەوەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان دەمەیاوە، بەڵكو ئیعتیكافی ئەكردو ئەم دە شەو و دە ڕۆژە لە مزگەوتدا ئەمایەوەو نەئەهاتە دەرەوەو عیبادەتی خوای گەورەی ئەكرد, وە سوننەتیشە لەو شەوەدا ئەم دوعایە زۆر بكەی: (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفْوٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي) وەكو عائیشە پرسیاری لە پێغەمبەر كرد صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەم دوعایە زۆر بكە: خوایە تۆ عەفو و لێبووردەی و لێبووردەیت خۆش ئەوێ خوایە لێمان ببوورە خوایە لێمان خۆش ببە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (قەدر) والحمد لله.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (5) Sourate: AL-QADR
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture