કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ ઇખ્લાસ   આયત:

سورەتی الإخلاص

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
تفرد الله بالألوهية والكمال وتنزهه عن الولد والوالد والنظير.
تاکبوونی الله لە خودایەتی -لە ئولوهیەت و پەرستراوێتی- و کامڵی ئەو زاتە و پاک و بێگەردە و بەرییە لەوەى دایک و باوک و منداڵ و هاوتا و هاوشێوەى هەبێت.

قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ
-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەوە اللە یە کە دەبێت ھەر ئەو بپەرسترێت، ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نیە جگە لە ئەو زاتە مەزنە.
અરબી તફસીરો:
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ
هەر ئەو گەورە ومەزنە، ھەموو گەورە ومەزنێک لەئاست ئەودا کۆتایی دێت، لەڕووی کەماڵ وتەواوی وجوانیەوە، وە ھەموو بەدیھێنراوەکان پێویستیان بەوە، بەڵام ئەو بێ نیازە لەھەموو بەدیھێنراوەکان وپێویستی بەوان نیە.
અરબી તફસીરો:
لَمۡ يَلِدۡ وَلَمۡ يُولَدۡ
ئەو زاتە کەسی لێ نەبووە (نەکچی ھەیە ونەکوڕ وەک جولەکە وگاوڕ وبت پەرستەکان دەڵێن) وە نە لە کەسیش بووە (واتە دایک وباوکی نیە وھەر بووە وھەر دەبێت).
અરબી તફસીરો:
وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ
وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە له ناو بەدیهێنراوەكانیدا (کە بتوانێت لەبەرامبەریدا بوەستێت).
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• إثبات صفات الكمال لله، ونفي صفات النقص عنه.
سەلماندن وجێگیر کردنی سیفەتی کەماڵ وئەوپەڕی تەواوی بۆ اللە -تەعاﻻ-، وە نکۆڵی ونەفی کردن ودوور خستنەوەی ھەرچی سیفەتی ناتەواویە بۆ ئەو زاتە پیرۆزە.

• ثبوت السحر، ووسيلة العلاج منه.
ئەم سورەتە پیرۆزه بوونی سیحر وجادوو کردن دەسەلمێنێت، وە بوونی ھۆکارێکیش بۆ چارەسەکردن لێی دیاری دەكات.

• علاج الوسوسة يكون بذكر الله والتعوذ من الشيطان.
چارەسەری وەسوسە ودڵەڕاوکێ بە یاد وزیکری اللە -تەعاﻻ-، وپەناگرتن پێی لەشەیتانی نەفرین لێکراو لێی.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ ઇખ્લાસ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો