Check out the new design

કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અશ્ શુઅરાઅ   આયત:
لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
بە ئومێدی ئەوەی شوێن ئاینی جادووگەرەکان بکەوین ئەگەر ھاتوو سەرکەوتن بەسەر موسادا.
અરબી તફસીરો:
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
جا کاتێک جادووگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون بۆ ئەوەی سەرکەون بەسەر موسادا، بە فیرعەونیان وت: ئایا ھیچ پاداشتێکی مادی و مەعنەویمان دەکەیت ئەگەر ھاتوو سەرکەوتین بەسەر موسادا ؟
અરબી તફસીરો:
قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
فیرعەونیش پێی وتن: بەڵێ پاداشتان دەکەم، ئەگەر ھاتوو ئێوە سەرکەوتن بەسەر موسادا ئەوا ئێوە لە نزیکەکانی من دەبن، پلە و پایە و پۆستی بەرزتان پێ دەبەخشم.
અરબી તફસીરો:
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەسەرکەوتنی اللە و ڕوونی ئەوەی بە ئەو دراوە لە لایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە جادوو نییە، بە جادووگەرەکانی وت: ئەوەی دەتانەوێت فڕێی بدەن لەپەت و گوریس و گۆچانی دەستان فڕێی بدەن.
અરબી તફસીરો:
فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
ئەوانیش پەت و گوریس و گۆچانەکانیان فڕێدا، لە کاتی فڕێدانیشدا وتیان: سوێند بە گەورەیی و مەزنی فیرعەون بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین بەسەر موسادا
અરબી તફસીરો:
فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ
ئەمجا دوای ئەوان موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا و دەست بەجێ بوو مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووی جادووگەرەکان ھەبوو کە چاوبەستیان پێکردبوو لە خەڵکی ھەمووی ھەڵلوشی و خواردنی.
અરબી તફસીરો:
فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ
جا کاتێک جادووگەرەکان بینیان گۆچانەکەی موسا ھەموو جادووەکانی ئەوانی ھەڵلوشی بەسوژدە بردنەوە کەوتن بەڕوودا.
અરબી તફસીરો:
قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان.
અરબી તફસીરો:
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
به پەروەردگاری موسا و ھارون (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت)
અરબી તફસીરો:
قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ
فیرعەون بە نکۆڵی کردنەوە لە باوەڕھێنانی جادووگەرەکان پێی وتن: ئایا باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی من مۆڵەتان بدەم بە وەھا کارێک؟ بێگومان موسا کە جادووگەرە گەورەکەتانە فێری جادووی کردوون، ھەمووتان پیلانی ئەوەتان گێراوە خەڵکی میسر لە خاک و جێگا و ڕێگای خۆیان دەرکەن، بە دڵنیاییەوە لەمەودا دەزانن چی سزایەکتان دەدەم، بێگومان دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم، قاچی ڕاست و دەستی چەپ، یان بەپێچەوانەوە، پاشان بە دڵنیاییەوە ھەڵتان دەواسم بە قەدی دار خورمادا، ھیچ کەسێکتان ناھێڵمەوە وای لێ نەکەم.
અરબી તફસીરો:
قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ
جادووگەرەکان کە باوەڕیان ھێنابوو، وتیان بە فیرعەون: ئەوەی ھەڕەشەی پێدەکەیت لە دەست و قاچ بڕین و ھەڵواسین لە دونیادا ھیچ زیانی نییە بۆمان، سزادانمان دەڕوات و نامێنێت، چونکە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگاری خۆمان دەگەڕێینەوە و دواتریش دەمانخاتە ڕەحمەت و میھرەبانی ھەمیشەیی خۆیەوە.
અરબી તફસીરો:
إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بەدڵنیاییەوە ئێمە ئومێدمان وایە کە اللە تەعالا گوناھەکانی پێشووترمان بسڕێتەوە و لێمان خۆش بێت، چونکە ئێمە یەکەم کەسین باوەڕمان بە موسا ھێنا و بەڕاستمان زانی.
અરબી તફસીરો:
۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە شەو بەندە باوەڕدارەکانم لە بنو ئیسرائیل ببە و میسر جێ بھێڵن، چونکە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی دواتان دەکەون تا بتانگێڕنەوە و بتانکوژن.
અરબી તફસીરો:
فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
فیرعەون کاتێک ھەواڵی پێگەیشت کە موسا و بەنو ئیسرائیل بە شەو لە میسر دەرچوون ھەندێک لە سەربازەکانی بڵاو کردەوە بەناو شار و گوندەکاندا بۆ ئەوەی سوپایەک کۆبکەنەوە و شوێنی موسا و بەنوئیسرائیل بکەون، تاوەکو بیانگێڕنەوە بۆ میسر.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ
فیرعەون بۆ ئەوەی سەرباز و سوپاکەی ھەڵنێت و لە پلەوپایەی بەنوئیسرائیل کەم بکاتەوە پێی وتن: ئەوانە دەستە و کۆمەڵێکی کەم و بێ نرخن (مەترسن و شوێنیان بکەون).
અરબી તફસીરો:
وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ
بێگومان ئەوانە کارێکیان کرد ئێمەیان تووڕە و قەڵس کرد.
અરબી તફસીરો:
وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ
وە بە دڵنیاییەوە ئێمەیش کۆمەڵێکی وریا و بە ئاگاین (ناھێڵین ئەم کارەی کردیان ھەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕێت).
અરબી તફસીરો:
فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
اللە دەفەرموێت: فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لە خاکی میسر کە پڕی بوو لە باخ و بێستان و ڕووبار و کانیاو دەرکرد.
અરબી તફસીરો:
وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
وە دەرمانکردن لەو گشت خەزێنە پڕ لە پارە و پوڵ و زێڕ و زیووە ، وە لەناو ئەو گشت کۆشک و تەلار و ماڵە ڕازاوانە.
અરબી તફસીરો:
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
ھەروەک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لەناو ئەو ھەموو ناز و نیعمەت و بەخششە وەدەرنا، دەسەڵات و ماڵ و سامانەکەیشیانمان کردە میرات و موڵکی بەنوئیسرائیل لە وڵاتی شام.
અરબી તફસીરો:
فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ
فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی لەگەڵ ھەڵھاتنی ڕۆژدا شوێن موسا و بەنوئیسرائیل کەوتن.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• العلاقة بين أهل الباطل هي المصالح المادية.
پەیوەندی لە نێوان خەڵکانێک لەسەر بیروباوەڕی پڕوپوچ کۆبونەتەوە تەنھا بەرژەوەندی مادی دونیایە.

• ثقة موسى بالنصر على السحرة تصديقًا لوعد ربه.
متمانەی موسا بە سەرکەوتن بەسەر جادووگەرەکاندا لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو کە باوەڕی تەواوی ھەبوو بە بەڵێنی پەروەردگاری.

• إيمان السحرة برهان على أن الله هو مُصَرِّف القلوب يصرفها كيف يشاء.
باوەڕھێنانی جادووگەرەکان بەڵگەی تەواوە لەسەر ئەوەی اللە تەعالا ھەر خۆی دڵەکان ئەم دیوو دیوو پێدەکات، ھەرچۆنێکی ویست بەو شێوە دەیانگۆڕێت.

• الطغيان والظلم من أسباب زوال الملك.
یاخی بوون و ستەمکردن یەکێکە لە ھۆکارەکانی نەمانی دەسەڵات و موڵک و سەروەت و سامان .

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અશ્ શુઅરાઅ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

તફસીર લિદ્ દિરાસતીલ્ કુરઆનિયહ કેન્દ્ર દ્વારા પ્રકાશિત.

બંધ કરો